-->

بابەتەکان

بەبێ ڕێجیم کێشت لە مانگی ڕەمەزاندا دابەزێنە، ئەگەر کێشت زۆرە

 بەبێ ڕێجیم کێشت لە مانگی ڕەمەزاندا دابەزێنە، ئەگەر کێشت زۆرە

پسپۆرانى بوارى تەندرووستى ئامۆژگاریمان دەکەن بە پیڕەوکردنى کۆمەڵێک شێوازی خواردنی تەندروست کە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش بۆ ئەو کەسانى کە کێشیان زۆرە  لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، "پارشێوێکى تەندروست" کە چەندین ئامۆژگاری و زانیاری لەخۆگرتبوو بۆ ڕۆژووی تەندروست.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، چەندین خووی خواردنی باش و تەندروست هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش  لە مانگی ڕەمەزاندا ، باشتر وایە دوای تەواو بوونی ئەم خووانە بەردەوام بیت .


لە نێو ئەم خووانەدا:

  • سنووردارکردنی بەکارهێنانی زەیتەکان لە ئامادەکردنی خۆراکدا، بۆ نموونە زیاد نەکردنی زەیت بۆ خۆراکەکان بۆ ئامادەکردنی ژەمەکان لەبری سوورکردنەوە بە کبابکردن یان کوڵاندن بەکاربهێنە.
  • گۆشتی بێ چەوری یان کبابی و مریشک بەبێ پێست بخۆ.




  • شیرینیەکان بە میوەی تازە بگۆڕن.
  • بەکارهێنانی بەرهەمە شیرە کەم چەوریەکان یان بێ چەوری لە ئامادەکردنی خواردن و شیرینی ڕەمەزاندا.



  • گۆڕینی شەربەتی شیرینکراو و شەربەتی چڕ بە شەربەتی فرێش
  • شلەمەنی زۆر بخۆرەوە لە نێوان ئیفتار و سوهوردا.
  • سەوزەی تازە بخۆ و زەڵاتە پێشکەش بکە بەبێ زیادکردنی دەوڵەمەند بە چەوری.
  • ڕێژەی نیشاستە کەم بکەرەوە بە درووستکردنى برنج بەشێوەى پڵاو لەگەڵ سەوزە یان گەنمەشامی بۆ پێدانی تامێکی باش و زیادکردنی ڕێژەی ڕیشاڵی خۆراکی لەناو چێشتەکەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە تێربوون.
  • لە ڕۆژە گەرمەکاندا لە مانگی ڕەمەزاندا، کاتێک ڕۆژوو بۆ ماوەی کاتژمێری درێژ دەبێتەوە، گرنگە
  •   لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆدا، لە شوێنێکی سێبەر و هەواگۆڕکێی باشدا بن، و دوور بکەوەرەوە لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر.
  • زۆر خواردن دەبێتە هۆی دڵەکزێ و هەستکردن بە ناڕەحەتی، بۆیە بە هێواشی بخۆ بە بڕی گونجاو لەگەڵ پێداویستییەکانتان و چێژ لە ژەمەکانتان وەربگرن.

  • باشتر وایە لە ماوەکانی ئێواراندا، سێ کاتژمێر دوای ڕۆژەشکاندن، چالاکییە وەرزشییە ئاساییەکان ئەنجام بدرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە فشاری توند یان توشبوون بە وشکبوونەوە و دابەزینی گلوکۆزی خوێن.

ليست هناك تعليقات