المشاركات

عرض المشاركات من يونيو, 2023

کەسایەتییە ناودارەکان چ بۆنێک لەخۆیاندەدەن؟

صورة
کەسایەتییە ناودارەکان چ بۆنێک لەخۆیاندەدەن؟   بۆنى کەسایەتیە مێینەکان زۆر گرنگى پێدەدرێت، هەروەک چۆن شێوازی قژ و ڕوخسارت ئیلهام لە کەسایەتییە ناودارەکانەوە وەرگیراوە، ئایا دەزانی ناودارەکان کام بۆنە لەخۆیاندەدەن؟ لێرەدا دیارترین بۆنەکانی ناوداران لەم بابەتەی خوارەوەدا دەخەینەڕوو .   مێگان مارکل   Meghan Markle ئەو بۆنی ڕۆژانەی Wild Bluebell لەلایەن کە لەلایەن(جۆ مالۆن لەندەن) بەرهەمهاتوە لە خۆى دەدات؛ لەبەر ئەوەی سووک و تازەگەرییە، یەکێکە لە دوو بۆنی "دڵخواز"ی، کە لە بلۆگی پێشووی خۆیدا بەناوی The TIG ئاشکرای کردووە. لە بۆنە ئێوارانەکاندا، خۆشەویستی خۆی بۆ Bvlgari Blv II هێناوەتەوە، جۆ مالۆن لەندەن وایڵد بلوبێڵ کۆڵن نرخی 110 پاوەندە .  

چۆن قژت بە باشی دەشۆیت لەکاتی دوشدا؟

صورة
  چۆن قژت بە باشی دەشۆیت لەکاتی دوشدا؟ هەرچەندە شۆردنی قژ هەنگاوێکی گرنگە بۆ گرنگیدان بە قژ، بەڵام هەندێک لە خانمان بە هەڵە ئەو کارە دەکەن . لەم بابەتەدا بزانە چۆن قژت بە شێوەیەکی دروست لە دوشدا بشۆیت، لە هەمان کاتدا دەزانیت چۆن وشکی بکەیتەوە .   ئامۆژگاری بۆ شۆردنی قژ زۆرجار کونیلەکانی پێستی سەرت بە ڕۆن و پیسی دەگیرێن و باشترین ڕێگە بۆ پاککردنەوەیان ئەوەیە کە حەمامى هەڵم بۆ قژت بکەیت، تەنها خاولییەک بخەرە ناو ئاوی گەرمەوە دواتر بیگوشە با ئاوە زیادەکەی دەرچێت، دواتر ئەم خاولییە بە دەوری سەرتدا بپێچە و بەجێی بهێڵە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک. دوای هەڵمکردن، بە نەرمی پێستی سەرت بە پەنجەکانت بۆ ماوەی چەند خولەکێک مەساج بکە، ئەمەش یارمەتی شلبوونەوەی پیسی و کۆبوونەوەی دەدات. قژت بە ئاوی فێنک یان شلەتێن بشۆ، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ داخستنی کونیلەکانى پێست و قفڵکردنی شێ تیادا، ئەمەش مووەکى قژى بریقەدارتر و نەرمترت پێدەبەخشێت. شامپۆی بێ(پارابین) بەکاربهێنە، چونکە پارابینەکان شێرپەنجە دروست دەکەن، بۆیە باشتر وایە شامپۆی ئۆرگانیک بەکاربهێنرێت کە دوور بێت لە SLS و پارابین. کاتژمێرێک پێش ئە...

هۆکارێک بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی دڵخۆش بیت و لە هەمان کاتدا درێژتر بژیت!

صورة
  هۆکارێک بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی دڵخۆش بیت و لە هەمان کاتدا درێژتر بژیت ! زۆرینەمان کاتێک بیر لە ڕابردوو دەکەینەوە هەستێکى زۆر ناخۆش و دڵتەنگى داماندەگرێت، زۆر بیرى ئەو ئەوڕۆژانەدەکەین، کە لەگەڵ ئەوەى لە ڕووى ماددى و سیاسى زۆر شتیکەوە زۆر خراپبوو، کەچى پەیوەندیە بەهێزە کۆمەڵایەتیکە جێگاى هەموو ئەو کەموکورتیانەى پڕکردبوە، تەنانەت هەندێک جار بۆ ئەو ڕۆژانە دەگرین کەنایەنەوە، کەچى لە نوێترین لێکۆڵینەوەدا زانست دەریخستوە کە پەیوەندیى کۆمەڵایەتى چستوچالاکەکان زۆرشت بۆ مرۆڤ پڕدەکاتەوە تەنانەت تەمەنش درێژدەکاتەوە. توێژینەوەیەکی ٨٥ ساڵەی زانکۆی هارڤارد دەریخست کە پەیوەندییە ئەرێنییەکان مرۆڤەکان دڵخۆشتر و تەندروستتر دەکەن و تەمەنیان درێژتر دەبێت بەبێ نەخۆشی. لە ساڵی ١٩٣٨ توێژەرانی زانکۆی هارڤارد دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوەیەکی دەیان ساڵە بۆ ئەوەی بزانن: چی مرۆڤ دڵخۆش دەکات لە ژیاندا؟ توێژەران تۆماری تەندروستییان لە 724 بەشداربوو لە سەرانسەری جیهان کۆکردەوە و پرسیاری وردیان لەسەر ژیانیان کرد بەپێى چەندین کاتى جیاواز کە لە نێوان دووساڵ دوو ساڵدا بوو .   بەپێی ڕاپۆرتێکى تۆڕی(سی ئێن بی سی...

مژدەیەک بۆ نەخۆشەکانى شەکرە ئەنسۆلینێکى بێ زیان لە کاهوەوە

صورة
  مژدەیەک بۆ نەخۆشەکانى شەکرە ئەنسۆلینێکى بێ زیان لە کاهوەوە ڕۆژنامەی (نیو ئەتڵەس) بە پشتبەستن بە گۆڤاری (بایۆماتریاڵز) بڵاویکردەوە، توێژەران لە ئەمریکا بە سەرکەوتوویی خانەکانی ڕووەک و تەکنەلۆژیای سێلولۆزیان بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی ئەنسۆلینی سەرچاوە ڕووەکی کە دەتوانرێت بە شێوەی زارەکی وەربگیرێت و بگەیەنرێتە جگەر .   ئەنسۆلینی سەوزە توێژەران بە سەرۆکایەتی(هێنری دانیال) لە قوتابخانەی پزیشکی ددانی زانکۆی پێنسیلڤانیا، ئەنسۆلینێکی ڕووەکیی ئومێدبەخشیان دروستکردووە کە ئەو سێ پێپتیدەی تێدایە کە بە شێوەیەکی سروشتی لە ئەنسۆلیندا هەیە، کە دەتوانرێت بە شێوەی زارەکی بخورێت . دیواری خانەکانی ڕووەک بە هەمان شێوەی ماددە بۆماوەییەکانی ناوەوە گرنگن، و کلیلی کاریگەری دەرمانەکانن. بەهێزی ماددە بۆماوەییەکانى ئەنسۆلین لە ترش و ئەنزیمەکانی کۆئەندامی هەرسکردنی گەدە دەپارێزێت، تا ئەو کاتەی دەرمانەکە دەگاتە میکرۆبەکانی ناو ڕیخۆڵە، کە دواتر ئەنسۆلین دەردەکەن، کە دواتر بە میحوەرەکەی ڕیخۆڵە و جگەردا دەڕوات تا دەگاتە شوێنی مەبەست .   تاقیکردنەوەیەک لەسەر مشکی تاقیگەیی لە تاقیکردنەوەیەک...

ئاگادارى نێوان ڕاست و هەڵەبە... لەچەمکە باوەکان سەبارەت بە ڕەنگکردنی قژ!

صورة
  ئاگادارى نێوان ڕاست و هەڵەبە... لەچەمکە باوەکان سەبارەت بە ڕەنگکردنی قژ! ڕەنگکردنی قژ ڕێکارێکی زۆر باو و ئاساییە لە بواری جوانکاریدا، بەڵام بە کۆمەڵێک چەمکی جیاواز جیاواز دەورە دراوە. لە خوارەوە بزانە چی ڕاستە و چی درۆیە . چونکە هیچ خانمێک نیە پەنا بۆ ڕنگکردنى قژ نەبات، ئیتر ئەگەر لە تەمەنى لاوێتیدا پێویستى پێنەبێت، بێشک دواى سى ساڵى هەردەبێت بیکات کاتێک ڕەنگى قژ بەرەو خۆڵەمێشى دەچێت بەهۆى تەمەنەوە دەبێت بیشارێتەوە.    1 - بەرھەمەکانی ڕەنگکردنی ھەمیشەیی زیان بە قژ دەگەیەنن : هەڵە: جێڵی بەرهەمە ڕەنگاوڕەنگەکان بۆ قژ سەلامەتە، بەڵام هەر بەکارهێنانێکی خراپ یان زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی پێستی سەر بەرەو هەستیاری و ماندوێتی قژ دەبات. هەروەها گرنگە ئەرکی هەڵبژاردنی بۆیاخی گونجاو بسپێردرێت بە پسپۆڕانی چاودێری قژ کە دەزانن چۆن بەرهەمی ڕەنگکردن هەڵبژێرن کە پێکهاتەی قژ ئوپارێزێت و زیانی قورسى پێناگەیەنێ .   2 - ڕەنگکردنی قژ دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ : هەڵە: بەرهەمە ڕەنگاوڕەنگەکان نابێتە هۆی هیچ هەڵوەرینێکی قژ، هەربۆیە دەبێت بەدوای هۆکارەکانی تری هەڵوەرینی قژدا بگەڕێ...