زانستی دەمار: ٦ بۆ ١٠ خولەک لە ڕۆژێکدا دەتوانێت زیرەکتر و سەرنجت زیاتربکات
زانستی دەمار: ٦ بۆ ١٠ خولەک لە ڕۆژێکدا دەتوانێت زیرەکتر و سەرنجت زیاتربکات لێکۆڵینەوەیەکی زانستی پشتڕاستی دەکاتەوە کە دوو خولەک ڕۆیشتنێکی خێرا دەتوانێت قەبارەی مێشک زیاد بکات هەندێک دەیانەوێت خێرایی فێربوونیان زیادبکەن و بڕیاری زیرەکترانەبدەن و زیرەکی گشتییان زیاد بکەن. بەپێی زانیارییەکانی سایتى " Inc ."، توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستى و تەندروستی کۆمەڵگەدا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە تەنها ٦ بۆ ١٠ خولەک وەرزشکردنی مامناوەند بۆ بەهێز، دەتوانێت بیرەوەری کارکردن باشتر بکات و بە شێوەیەکی بەرچاو تواناکانی مەعریفی ئاستی بەرزتر وەک ڕێکخستن، دیاریکردن و پلاندانان باشتر بکات . ماندووبوونێکی “مامناوەند و بەهێز ”. " ماندووبوونی مامناوەند" چالاکییەکانی وەک ڕۆیشتن بە خێرایی، ڕاکردنی خاو، یان سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا دەگرێتەوە. هەرچەندە ڕەنگە بۆ هەندێک چالاکیەکی ئاسان نەبێت، بەڵام ڕێگە بە مرۆڤ دەدات ئامانجەکانی بگات. بە بەراورد بە "ماندووبوونى بەهێز" کە بریتییە لە پاسکیلسواری، مەلەکردن یان ڕاکردنی خێرا . کاریگەری نەرێنی ئەنجامنەدانى لە ...