المشاركات

عرض المشاركات من فبراير, 2024

بۆ ئەو کەسانەى زۆر دادەنیشن، ڕاهێنانەکانی ئۆفیس بە وێنە

صورة
  بۆ ئەو کەسانەى زۆر دادەنیشن، ڕاهێنانەکانی ئۆفیس بە وێنە زۆرێک لە ژنان و پیاوانى کارکەر بەدەست ئازاری ماسولکە و جومگە و پشتەوە دەناڵێنن؛ بەهۆی دانیشتنی درێژخایەن لەبەردەم شاشەی کۆمپیوتەر. بەڵام دەتوانرێت بە ئەنجامدانی هەندێک وەرزشکردن لەم کارە دوور بکەوێتەوە .   لێرەدا چەند ڕاهێنانێکی ئۆفیس دەخەینەڕوو کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت، لەگەڵ وێنەکان :   - بەشێوەیەکی ڕاست دابنیشە، پاشان جەستەت بە چەپ و ڕاست بسووڕێنە، دوای ئەوە دەستەکانت درێژ بکەرەوە و بەریدەستت بەشێوەیەکی ڕاست بچەمێنەوە و بەرى دەستت بەیەکەوە بخەرە ژێر چەناگە. ئەم ڕاهێنانە دووبارە بکەرەوە، لە نێوان هەر جوڵەیەکدا پشوویەکی چەند چرکەى بەجێبهێڵە، لە هەمان کاتدا جەستەت بە توندی بهێڵەرەوە . ڕاهێنانەکانی ئۆفیس بە وێنە   - بەشێوەیەکی ڕاست دابنیشە و پاشان بە شێوەیەکی توند قاچەکانت درێژ بکەرەوە، دوای ئەوە قاچەکانت بچەمێنەرەوە و یەکێکیان بەرز بکەرەوە بۆ سەرووی ئاستی ئەوی تر. چەند جارێک ڕاهێنانەکە دووبارە بکەرەوە، پشوویەکی چەند چرکەى لە نێوان جوڵەیەک و جوڵەیەکی تردا بەجێبهێڵە . ڕاهێنانەکانی ئۆفیس بە وێنە...

خۆپاڵنەر بۆ سەرکەوتن

صورة
  خۆپاڵنەر بۆ سەرکەوتن زۆربەی پێناسەکانی خۆپاڵنەر سەیری ئەوەدەکەن کە چۆن توانای ئەوە دەدۆزیتەوە کە پێویستە بکرێت بەبێ کاریگەری کەسانی تر یان کاریگەرى بارودۆخەکان، خۆ پاڵنەر هاندەری خۆتە بۆ بەردەوام بوون لە پێشکەوتن بەرەو ئامانجێک تەنانەت کاتێک هەست بە تەحەدادەکەیت، ئەمەش پاڵنەرمانە بۆ ئەوەی گەشەکردن و پێشکەوتن لە ژیانماندا . لێرەدا کۆمەڵێک ئامۆژگاری و هەنگاو دەخەینەڕوو کە یارمەتیت دەدەن بۆ پاڵنانی خۆت و پەرەپێدانی خۆت بۆ سەرکەوتن، بۆ ئەوەی بتوانیت پێشکەوتووبیت و باشتر بە ئامانجەکانت بگەیت .   1 - بەرپرسیارێتی ژیانت لە ئەستۆبگرە زۆرجار خۆپاڵنەر قورسە، چونکە لە خۆتەوە سەرچاوەدەگرێت، ئەگەر گرنگی بەو پرسە بنەڕەتیانە نەدەیت کە ڕێگریت لێدەکەن لە پێشکەوتن، ئەوا دەتوانیت پاشەکشەبکەیت لە لۆمەکردنی کەسانی دیکە بۆ شکستەکەت، لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانیت پشت ببەستیت لەسەر هۆکارە دەرەکییەکان و هاوڕێیان بۆ پاڵنەر، بەڵام لە کۆتاییدا، تۆ ئەو کەسەی کە دەبێت کارەکە ئەنجام بدات، تۆ ئەو کەسەی کە دەبێت بەرپرسیارێتی ژیانت بگرێتە ئەستۆ .   2 - هۆکارەکەی بدۆزەرەوە پێش ئەوەی فێری خۆ ...