المشاركات

عرض المشاركات من يناير, 2025

ئەفسانەی خۆراکی دەربارەی کاربۆهیدرات و پرۆتین و چەوریەکان.. ڕاستی چییە؟

صورة
 ئەفسانەی خۆراکی دەربارەی کاربۆهیدرات و پرۆتین و چەوریەکان.. ڕاستی چییە؟ نابێت ئەو هەستە لاى خۆمان دروستکەین کە خواردنی  خۆراکى تەندروست بارگرانییە، ژیان لە خۆمان تاڵبکەین، زۆرینە خۆراکەکان لە خۆمان حەرامکەین، کاتێک درکمان بەوە کرد کە چی ڕاستە و چی ناڕاستە، ئەوە بە هیچ شێوەیەک کێشە نابێت . لەگەڵ سەرهەڵدانی ڕێجیمەکانی مۆدێرن، چەندین ئەفسانەی خۆراکی پەیوەست بە کاربۆهیدرات و پرۆتین و چەوریەکانەوە هاتنەگۆڕێ، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی و فشار لەسەر چۆنیەتی خواردنی تەندروست. بەڵام ئایا ئەم ئەفسانانە ڕاستن هەموو کاربۆهیدراتێک چەوریەک خراپە؟   ئایا کاربۆهیدراتەکان وا دەکات کێشت زیاد بکات؟ تەنها باسکردنی وشەی “کاربۆهیدرات” و “رێجیم” پێکەوە ڕەنگە دووڵیت بەرز بکاتەوە. زۆر کەس پێیان وایە هەموو کاربۆهیدراتەکان ناتەندروستن و دەبنە هۆی زیادبوونی کێشی نەخوازراو و چەوری ورگ .   بەڵێ تا ڕادەیەک کارب باش نییە و سنووردارکردنی کاربۆهیدراتی پرۆسێس کراو وەک مەعکەرۆنی سپی و نانی سپی پێویستە بۆ ژیانێکی تەندروست. بە تایبەت بۆ نەخۆشەکانی شەکرە. بەڵام ئایا هەموو کاربۆهیدراتەکان ...

ئەو پێنج نیشانەیەی هۆشداری کەمی ڤیتامین D چین؟

صورة
  ئەو پێنج نیشانەیەی هۆشداری کەمی ڤیتامین D چین؟ ڤیتامین D یارمەتی باشترکردنی تەندروستی و بوژاندنەوەی جەستە دەدات لەڕێگەی بەرزکردنەوەی تەندروستی ئێسک و بەرگری لەش، هەروەها میزاج ڕێکدەخات . کەمی ڤیتامینەکانی خۆر بەهۆی ئەوەی ڕوودەدات کە نیشانەکانی هاوشێوەی ڕووداوەکانی تری ژیانی ڕۆژانەن، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان بڵاویکردووەتەوە . زۆر کەس دەتوانن تووشی ئەم نیشانانە دە بن بەبێ ئەوەی بزانن پەیوەندییان بە کەمی ڤیتامین D هەیە، لە ماندوێتی بێ پاساو زۆر نەخۆشکەوتن،ا ئازاری ماسولکەکان و گۆڕانی باری دەروونی.   1ـ ماندوێتی ماندوێتی نائاسایی یان بێهێزی دوای خەوتنێکی باش دەکرێت نیشانەیەکی سەرەتایی کەمی ڤیتامین D بێت . ئەم حاڵەتە ڕەنگە کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی وزەی دروست لە لەشدا هەبێت و ببێتە هۆی هەستکردن بە ماندوێتی، ئەمەش وا دەکات کە مانەوە لە ڕۆژدا بە وریایی و چالاکى قورس بێت .   2ـ دووبارەبوونەوەی نەخۆشی ئەگەر کەسێک زۆرجار تووشی هەڵامەت یان هەوکردن یان پەتا بوو، لەوانەیە هۆکارەکەی کەمی ڤیتامین D بێت، چونکە توخمێکی سەرەکییە بۆ کارکردنی دروس...

بەستنی نان پێش خواردنی... سوودێکی زۆرى هەیە بۆ جەستە

صورة
  بەستنی نان پێش خواردنی... سوودێکی زۆرى هەیە بۆ جەستە پزیشکێکی دەستەى خزمەتگوزارى تەندروستى نیشتمانى بەریتانی ( NHS ) سوودە نادیارەکانی بەستنی نان ئاشکرا دەکات .   دکتۆر (چینتال پاتەل) ڕوونیکردەوە کە چۆن بەستن و جارێکیتر گەرمکردنەوەى نان کاریگەری لەسەر نیشاستەى ناوەوەى نانەکە دەبێت و بەم شێوەیەش چۆن کاریگەری ئەرێنى  لەسەر ڕیخۆڵەکان دەبێت .   ئاماژەی بەوەشکردووە: بەستنی نان بۆ ماوەی شەوێک و دواتر گەرمکردنەوە یان برژاندنی، پێکهاتەی گەردیلەی نیشاستە دەگۆڕێت بەجۆرێک کە دەبێتە خۆراکی زۆرباش بۆ بەکتریاکانی ڕیخۆڵە و یارمەتی دروستکردنی مایکرۆبایۆمێکی تەندروست دەدات تێیدا، هەروەها ئەمەش ڕێژەی گلایسیمیک کەمدەکاتەوە .   لە درێژەی قسەکانیدا ڕوونیکردەوە کە بەستنی نان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی گلایسیمیک بە ڕێژەی لەسەدا ٣٠%، هۆکارێکى بۆ گۆڕینى نیشاستەى نانەکە کە لەلایەن ئەو بەکتریانە بەئاسانى بەکاردەهێنرێت سوودى زۆریان پێدەگەیەنێت .   ئیندێکسی گلایسیمیک، یان (دیاریکەرى ڕێژەى شەکر)، سیستەمێکە بۆ پۆلێنکردنی ئەو خۆراکانەی کە کاربۆهیدراتیان تێدایە لەسەر پێوەر...

٥ نیشانەی سەرەتایى، کە نیشانەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەیە... پشتگوێیان مەخە!

صورة
  ٥ نیشانەی سەرەتایى، کە نیشانەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەیە... پشتگوێیان مەخە ! نەخۆشی شەکرە حاڵەتێکی درێژخایەنە و کاریگەری لەسەر چۆنیەتی پرۆسێسکردنی گلوکۆزی جەستە هەیە، کە سەرچاوەی سەرەکی وزەیە بۆ خانەکان . دکتۆرەکان دەڵێن زۆر کەس بەبێ دەستنیشانکردن نەخۆشییەکە بۆ ماوەیەکى زۆر دەمێننەوە، چونکە نیشانە سەرەتاییەکان پشتگوێ دەخەن یان دەگەڕێننەوە بۆ هۆکاری دیکە . جەخت لەوە دەکەنەوە کە ناسینەوەی نیشانەکان دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ وەرگرتنی چاودێری پزیشکی لە کاتی خۆیدا، کە لەوانەیە ڕێگری بکات لە ئاڵۆزییە گەورەکانی وەک تێکچوونی دەمارەکان بەتایبەتى تۆرى چاو، نەخۆشییەکانی دڵ، یان کێشەی گورچیلە .   لێرەدا ٥ نیشانەی سەرەتایی دەخەینەڕوو، کە دەریدەخات تووشی نەخۆشی شەکرە بوویت :   تینوێتی زۆر و زۆر میزکردن یەکێک لە دیارترین نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە هەستکردنە بە تینوێتییەکی زۆر، لەگەڵ میزکردنی زۆر. ئەمەش لەبەرئەوەی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا وادەکات گورچیلەکان زیاتر کاربکەن بۆ فلتەرکردن و هەڵمژینی گلوکۆزی زیادە. کاتێک گورچیلەکانت ناتوانن بەردەوام بن، گلوکۆز لە میزە...

٦ میوەی ئەفسوناوی کە بەرگری لەش بەهێز دەکات... هەنار لە پێشەنگیاندایە!

صورة
  ٦ میوەی ئەفسوناوی کە بەرگری لەش بەهێز دەکات... هەنار لە پێشەنگیاندایە ! هەنار تەنها میوەیەکی بەتام نییە، بەڵکو گەنجینەی سوودی تەندروستی و جوانکارییە. ئەگەر بەدوای بەرزکردنەوەی بەرگری جەستەتدا دەگەڕێیت، تەندروستی گشتی باشتر بکەیت، یان تەنانەت کێشت بە شێوەیەکی تەندروست دابەزێنیت، ئەوا دەبێت هەنار بەشێکی سەرەکی بێت لە خۆراکەکەتدا. بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە خۆراکییەکان و دژە ئۆکسێنەرەکانەوە.   سوودەکانی هەنار بۆ جەستەت   1ـ   بەرزکردنەوەی بەرگری لەش هەنار ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، وە بەتەواوی کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکانی وەک ئەنفلۆنزا و هەڵامەت. کەواتە، بە بەردەوامی ئاوی هەنار بخۆرەوە، گرنگی بدە بە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش و پاراستنی جەستەت لە نەخۆشیەکان .   2ـ   پاراستنی دڵ ئەو دژە ئۆکسێنەرانەی لە هەناردا هەن هەوکردن کەمدەکەنەوە و تەندروستی دڵ باشتردەکەن. هەروەها ئاستی کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە و خوێنبەرەکان دەپارێزێت .   3ـ پاڵپشتی کرداری هەرسکردن هەنار ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵەکانت بۆ دابین دەکات، هەروەها بە شێوەیەکی بەرچا...