بۆ چەند چركەیەكێكی كەم لە ژیانت ڕابمێنە! (لە google وە) باوەڕ بەخۆبوون، كاكڵەیی ژیانە و هێزیی مرۆڤە و نهێنی سەركەوتنێتی، باوەڕ بەخۆبوونش ئەوكاتە درووست دەبێت كە لەخۆت ڕازی بیت. ئایا ئێوە لەو دۆخە ڕازین كە ئەمڕۆ تیادان، ئەوشتا ن ەتان بەدەست هێناوە كە خەوتان پێوەدەبینی، یان بەشێكی. ئایا هەتا ئێستا لەسەر ئەو هێڵە لاتان نەداوە كە دەتانگەیەنێتە ئامانجەكانتان... با پێكەوە شتێك تاقیكەینەوە. (لە google وە) ئایا چۆنە ئەگەر لەم كاتەدا لە كارەكانمان بوەستین بۆ ماوەیەكی كەم، هەمووكارەكانمان بیر خۆمان بەرینەوە، با چەند چركەیەكی كەم لەگەڵ خۆماندابین شریتی چەند ساڵی ڕابردوو لێبدەینەوە كە تێپەڕبوون... چی دەبینن؟ ئایا ئەوەی بیرتاندەكەوێتەوە دڵتان خۆش دەكات یان غەمگینتان دەكات؟ ئایا هیچ ڕووداوێك هەیە كە كاریگەریی لەسەر دەروونتان هەبێت؟ ئەوەی خەوتان پێوەبینیوە هاتۆتە دیی؟ وەستان بۆ چەند ساتێكی كەم بۆ بەسراچوونەوەی بیرۆكەكانمان و بیركردنەوە لە ژیانمان كە لە چ دۆخێكدایە، زۆر گرنگە، ئەمەش بۆ ئەوە باشە تابزانین ئایا ئێمە ڕازین بە ژیانمان یان لە چ دۆخێكداین لەم كاتەدا. (لە google وە) بەهۆی ئەم ...