المشاركات

عرض المشاركات من مارس, 2025

دەوڵەمەندترین سەرچاوەکانی پرۆتین کامیان هەڵدەبژێریت... هێلکە یان ئەڤۆگادۆ

صورة
  دەوڵەمەندترین سەرچاوەکانی پرۆتین کامیان هەڵدەبژێریت... هێلکە یان ئەڤۆگادۆ گومانی تێدا نییە زیادکردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە پرۆتین بۆ خۆراک، جا مرۆڤ هەوڵی دابەزاندنی کێشی یان باشترکردنی هێزی ماسولکەکانی بدات، دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە دروست بکات، بەڵام هەڵبژاردنی لەنێوان باشترین خۆراکی دەوڵەمەند بە پرۆتین وەک گرنگترین خواردن دەمێنێتەوە، بەتایبەتی کە هەڵبژاردنی نێوان دوو خۆراکی دەوڵەمەند بە پرۆتین کارێکی قورسە.   هێلکە یان ئەڤۆگادۆ؟ توێژینەوەیەکی نوێی هیندستان ئاشکرایکردووە، ئەڤۆگادۆ میوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان و دەوڵەمەندە بە چەورییە تەندروستەکان، بەتایبەت چەورییە تاکە ناتێرەکان، کە تەندروستن بۆ دڵ و یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ دەدەن. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەڤۆگادۆیەکی قەبارە مامناوەند نزیکەی ٢٤٠ کالۆری و ١٢ گرام کاربۆهیدرات (زۆربەی ڕیشاڵ) و ٣ گرام پرۆتین و ١٥ گرام چەوری تێدایە. هەروەها سەرچاوەیەکی نایابی ڤیتامینەکانی وەک B, K, E و C . هەروەها ئەڤۆگادۆ دەوڵەمەندە بە کانزاکانی وەک پۆتاسیۆم کە یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدات، بەپێی تایمز ئۆف هیندس...

چالێنجەکەی شەربەتی ئەی بی سی.. تاقیکەروە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ، تا خاوەنى پێستێکى دروشاوە و کێشێکى تەندروست و سیستەمێکى بەرگرى بەهێزبیت

صورة
  چالێنجەکەی شەربەتی ئەی بی سی..  تاقیکەروە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ،  تا خاوەنى پێستێکى دروشاوە و کێشێکى تەندروست و سیستەمێکى بەرگرى بەهێزبیت شەربەتی ABC یارمەتیت دەدات پێستێکی درەوشاوە بەدەست بهێنیت بە شێوەیەکی سروشتی.. چالێنجەکەی شەربەتی ABC کە ماوەی ٣٠ ڕۆژە دەخایەنێت دەتوانێت یارمەتیت بدات لە دابەزاندنی کێش. چالێنجەکەی شەربەتی ABC ناوبانگێکی زۆری لەنێو ئارەزومەندانی تەندروستیدا بەدەستهێناوە، هەروەها هۆکارێکی باشی هەیە، خواردنەوەیەکی بەهێزە کە لە تێکەڵەیەک لە سێو و چەوەندەر و گێزەر دروستکراوە، و پڕە لە ماددە خۆراکییە گرنگەکان کە دەتوانێت كارى سەرسوڕهێنەر بۆ جەستەت بکات. شەربەتەکە بە ناوی یەکەم پیتەکانی پێکهاتەکانی (سێو - چەوەندەر - گێزەر) بە زمانی ئینگلیزی ناونراوە، و لە ژێر ناوی ABC زۆر بەناوبانگ بووە .   بەپێی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان، پابەندبوون بە چالێنجەکەی شەربەتی ئەی بی سی بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ واتە خواردنەوەی پەرداخێک لەم شەربەتە زیندووە ڕۆژانە، ڕێگە بە جەستە دەدات سوودە تەواوەکانی هەڵبمژێت، بەم شێوەیەی خوارەوە :   شەربەتی ABC: سێو - چەوەندەر - گێز...

ئایا مردن کۆتاییە؟ زانایەکى بوارى فیزیا گفتوگۆیەکى قوڵ سەرنجڕاکێش دەوروژێنێ!

صورة
ئایا مردن کۆتاییە؟ زانایەکى بوارى فیزیا گفتوگۆیەکى قوڵ سەرنجڕاکێش دەوروژێنێ! مردن پرسیاری قووڵ دەوروژێنێت کە ئایا ژیان بەوە کۆتایی دێت. یان بە شێوەیەکی تر بەردەوام دەبێت لە کاتێکدا هەندێک تەنها وەک گواستنەوەیەک بۆ جیهانێکی نوێ دەزانن، هەندێکی تر پێیان وایە ئەوە کۆتایی لەناوچوونى هەتاهەتاییە . ئایا مردن کۆتاییە؟ لەم ڕووەوە دکتۆر هیو ڕۆس، فیزیای گەردووناسى کەنەدی، بەڵگەی زانستی دەخاتە ڕوو کە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ بوونی جیهانێکی دیکە لە دەرەوەی واقیعی ئێمە، کە ئێمە لە ئێستادا ناتوانین پەى پێبەرین بەپێی ئیدیعاکانی. ئەو پێی وایە کە نیشانەی ڕوون لە گەردووندا هەیە، کە لە سروشتی سەرچاوەی گەردوونەوە دەست پێدەکات، لە ڕێگەی ئەزموونەکانی نزیک لە مردن (NDEs) و گەیشتن بە دیاردەی تەنی فڕیو (UFO) ی نەناسراو، کە ڕەنگە هەموو ئەمانە وردبینییەکى زیاترمان بۆ ژیانی دوای مردن پێبدات . - سروشتی گەردوون و سنوورەکانی دکتۆر ڕۆس پێی وایە کە هەبوونى سنوور بۆ ئەوەى ئێمە بتوانین گەردوون بینین، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی جیهانێکی تر هەیە لە دەرەوەی تێگەیشتنمان. قەبارەی گەردوونی چاودێرکراو کە نزیکەی ٩٣ ملیار ساڵ...