المشاركات

عرض المشاركات من أبريل, 2024

توێژینەوەیەک سوودێکی چاوەڕواننەکراوی توێکڵی مۆز ئاشکراکرد

صورة
  توێژینەوەیەک سوودێکی چاوەڕواننەکراوی توێکڵی مۆز ئاشکراکرد توێژینەوەیەکی کە بەم دواییانەکرا، دەریدەخات ئەگەر توێکڵى مۆز وشک بکرێتەوە و بهاڕێت و بکرێتە ئاردی، دەکرێت بکرێتە بەرهەمی برژاو کە تامەکەی بە هەمان شێوە خۆش بێت، وەک بەرهەمەکانى گەنم . مەگەر خوێنەرێکی دڵسۆزی بلۆگەکانی چێشتلێنانى ڕووکى نەبیت یان هەواداری نیگێلا لاوسۆن نەبیت، ڕەنگە هەرگیز بیرت لەوە نەکردبێتەوە کە بە توێکڵی مۆز چێشت ئامادە بکەیت. بەڵام نەک هەر بەتەواوی سەلامەتە، زاناکانیش دەریانخستووە کە بەڕاستی زۆر بەسوودە .   کاتێک تامی بەرهەمەکانیان تاقیکرانەوە، بەکارهێنەران ڕایانگەیاند کە تەواو دڵخۆشن بە تامەکانیان، هەروەها لێوانلێوە لەکانزا و ماددە خۆراکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە . لە لایەنی خراپەوە، زیادکردنی زۆر ئاردی توێکڵی مۆز بووە هۆی ئەوەی تا ڕادەیەک کێکەکان یان کولێرەکان ڕەقدەرچن، ڕەنگە ئەمەش بە هۆى ڕیشاڵی زیادەبێت. بەڵام کاتێک هەویرەکە بە ئاردێک دروستکرا کە 7.5% توێکڵی مۆزی هاڕاوى تێدابوو، پێکهاتەی کولێرەکان هاوسەنگییەکی سەرنجڕاکێشتری بەدەستهێنا نەرمتربوون . ئەنجامەکان ئەوە دەردەخەن کە بەکاره...

ئایا بیستوتە، سوودەکانی ڕۆیشتن بە پێ “100 هەنگاو بۆ دواوە”

صورة
  ئایا بیستوتە، سوودەکانی ڕۆیشتن بە پێ “100 هەنگاو بۆ دواوە ” سەرەڕای چەندین لێکۆڵینەوە کە سوودەکانی ڕۆیشتنیان لەسەر تەندروستی گشتی سەلماندووە، ئامانجی گەیشتن بە ١٠ هەزار هەنگاو لە ڕۆژێکدا ڕەنگە بۆ زۆر کەس کەمێک قورس بێت . بۆ ئەوەی سوود لە ڕۆیشتن وەربگرێت بەبێ ئەوەی ڕۆژانە هەزاران هەنگاو بنێیت، دکتۆر مایکل مۆسلی، پێشکەشکاری پۆدکاستی Just One Thing دەڵێت، ڕۆیشتن بۆ دواوە (پێچەوانەوە ڕۆیشتن) لەبری ئەوەی بۆ پێشەوە بۆ ماوەی تەنها چەند خولەکێک دەتوانێت چەند سوودێکی سەرسوڕهێنەری تەندروستی هەبێت . لە نوێترین ئەڵقەی پۆدکاستەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو ئەم پراکتیزە "سەیرە" پەیڕەو دەکات (ڕۆیشتن بۆ دواوە)، بۆ ئەوەی یارمەتی چارەسەرکردنی ئەو "ئازارانە" بدات کە لە بەشی خوارەوەی پشت و ئەژنۆکانیدا تووشی دەبێت . دەشڵێت: "ئەمە تەکنیکێکە کە دەیان ساڵە لە چارەسەری فیزیاییدا بەکارهاتووە بۆ چاککردنەوەی برینەکانی بەشی خوارەوەی قاچەکان، دەتوانێت ڕۆیشتن و جوڵەت باشتر بکات، هەروەها بڕێکی سەرسوڕهێنەر لە توێژینەوە زانستییە باشەکان هەیە کە دەریدەخەن چۆن ڕۆیشتن بۆ دواوە دەتوان...