المشاركات

عرض المشاركات من يناير, 2024

چی لە مێشکدا ڕوودەدات، کاتێک کەسێک بۆ یەکەمجار عاشق دەبێت؟

صورة
  چی لە مێشکدا ڕوودەدات، کاتێک کەسێک بۆ یەکەمجار عاشق دەبێت؟ خۆشەویستی یەکێکە لەو هەستە جوانانەی مرۆڤ دەتوانێت هەستی پێبکات، بەتایبەتی كا تێک باس لە خۆشەویستی ڕۆمانسیبوون دەکەین، ئەمەش وادەکات مرۆڤ هەست بە هەستێکی نایابی بەختەوەری بکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە جەستە و مێشکدا ڕوودەدات لە دەردانی چەندین ماددەی کیمیاییدا کە وامان لێدەکات هەست بەم هەستانە بکەین. لێرەدا باس لەو گۆڕانکاریانە دەکەین کە لە جەستەی مرۆڤدا ڕوودەدات کاتێک خۆشەویستى دەکات؟ عاشق بوون بەزۆری کاتێک دەست پێدەکات کە کەسێک دەست دەکات بە بینینی کەسێکی تر وەک بە شێوەیەکى تایبەت و ناوازە .   قۆناغی سەرەتایی عاشق بوون حاڵەتێکی چڕ و پڕی بایۆلۆجی دەمارییە، کە بە بەرزبوونەوەی وەڵامەکان و بەرزبوونەوەی هەستە تایبەتمەندەکان، هەروەها سەرنجڕاکێشان کە بەهۆی هۆرمۆنەکانی وەک ئیسترۆجین و تێستۆستیرۆنەوە دەجووڵێت .   هەندێک ناوچەی مێشک چالاک دەبن کاتێک عاشق دەبیت، بەتایبەتی سیستەمی لیمبیک و ناوەندەکانی پاداشت، سیستەمی لیمبیک ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە هەست و یادەوەریدا، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی باری دەروونی ئەرێنی و ئ...

نهێنی جوانى و درەوشاوەیى پێستت...لەم ڤیتامینەدایە!

صورة
  نهێنی جوانى و درەوشاوەیى پێستت...لەم ڤیتامینەدایە ! ڤیتامین E ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بواری چاودێریکردنی پێست و بەرزکردنەوەی درەوشاوەیی، چارەسەرێکی سادە و سروشتی و کەم تێچووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە پێکهاتەیەکی ئایدیاڵ لە ڕۆتینی جوانکاری ڕۆژانەدا. دەربارەی دیارترین سوودەکانی لەم بوارەدا بزانە :   بەرهەمێک کە هەموو جۆرە پێستێک پێویستی پێیەتی ئەم ڤیتامینە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا دۆزرایەوە، ناوە زانستییەکەی “تۆکۆفیرۆڵ”ە، وە بە شێوەی شلە یان حەب بەردەستە، کە دەتوانرێت بە شێوەی زارەکی بخورێت یان بشکێنرێت بۆ بەدەستهێنانی شلەکەی ناوى، بە پێچەوانەی ڤیتامینەکانی تر لە چەوریدا دەتوێتەوە و لە ئاودا ناتوێتەوە، هەر ئەمەشە وایلێکردووە لە فۆرمولاسیۆنی چاودێری جوانکاری وەک سیروم و کرێمدا بە زۆرى بەکاربێت، ئەم ڤیتامینە لە هەندێک خۆراکیشدا هەیە وەک ماسی چەور و ڕۆنى ڕووەکی و هەندێک جۆری گوێز .   لەش بۆ گەشەکردنی پێویستی بە ڤیتامین E هەیە، لە کاتێکدا پێست پێویستی بە ڤیتامین E هەیە بۆ نوێبوونەوەی، باشترین ڕۆڵی لەم بوارەدا پاراستنی پێستە، بەو پێیەی بەربەستێک لە دژی ڕادیکاڵە ئازادە...

بۆ دابەزاندنی کێش؟ ڕاکردن یان ڕۆیشتن...کامیان باشترە

صورة
   بۆ دابەزاندنی کێش؟  ڕاکردن یان ڕۆیشتن...کامیان باشترە کاتێک باس لە دابەزاندنی کێش دەکرێت، زۆرجار پرسیارێک دێتە ئاراوە کە ئایا ڕاکردن یان ڕۆیشتن باشترە بۆ دابەزاندنی کێش، بەتایبەتی کە هەردووکیان سوودی تەندروستی ناوازەیان هەیە، سەبارەت بە سووتاندنی کالۆری و کاریگەرییان بۆ دابەزاندنی کێش . بەپێی هواڵێکى ماڵپەڕی Eating Well بڵاوکراوەتەوە، ستراتیژیەت هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی گونجاو و وەرزشکردن بۆ دابەزاندنی کێشی بەردەوام لە درێژخایەندا .   باوەڕێکی باو و ئاساییە کە ڕاکردن کالۆریەکان بە شێوەیەکی کاراتر لە ڕۆشتن دەسوتێنێت. بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی 2013 لە پزیشکی و زانستى لە بواری وەرزش و مەشقە وەرزشیەکان، ڕاکردن وەرزشێکی چڕی بەرزە و لێدانی دڵ زیاتر بەرز دەکاتەوە لە ڕۆیشتن، ئەمەش وا لە جەستە دەکات بە ڕێژەیەکی خێراتر کالۆری بسوتێنێت . هەروەها ڕاکردن دەتوانێت یارمەتی دروستکردنی ماسولکەی بێ چەوریدەدات، کە میتابۆلیزم بەرز دەکاتەوە و ئاسانکاری دەکات بۆ دابەزاندنی کێش . ماسولکەکانی جەستە لە کاتی ڕاکردندا زیاتر کاردەکەن وەک لە کاتی ڕۆشتندا، ئەو هەوڵە زیادەیەش...

نهێنى خانمى سەنگین و سەرنجڕاکێش: تا جوانتر و سەرنجڕاکێشتر و ڕەنگینتر دەرکەویت، ئاگادارى ئەم خاڵانەبە

صورة
 نهێنى خانمى سەنگین و سەرنجڕاکێش: تا جوانتر و سەرنجڕاکێشتر و ڕەنگینتر دەرکەویت، ئاگادارى ئەم خاڵانەبە   سەرنجڕاکێشی و ڕەنگینیی لەو شتانەن کە هەموو خانمێک بەدوای بەدەستهێنانیدا دەگەڕێت؛ چونکە ڕێگایەکە بۆ ئەوەی سەرسامی هەمووان بەدەست بهێنێت، تا زیاتر سەرنجڕاکێش و ڕەسەن دەرکەویت، دەبێت چەند هەنگاوێک پەیڕەو بکەیت، بەتایبەتی کە سەرنجڕاکێشی پەیوەندی تەنها بە ڕواڵەتی دەرەکییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە کەسایەتی و ستایلەوە هەیە کە مێینە چێژ وەردەگرێت، بۆیە دەبێت گرنگی بە جوانی دەرەکی و ناوەوە بدرێت پێکەوە، و زۆرن ئەو ڕەفتار و شێوازانەی کە دەتوانرێت پەیڕەو بکرێن بۆ ئەوەی مێینە سەرنجڕاکێش و ڕەسەن دەربکەوێت، دەبێت زۆر شت لەبەرچاو بگرێت؛   پاکوخاوێنی کەسی پاراستنی پاکوخاوێنی کەسی جەستە بە بۆنێکی تازە دەهێڵیتەوە بە خۆشتنى بەردەوام و شۆردنی قژ جگە لە شوشتنی ددانەکان و بەکارهێنانی بۆنخۆشکەر، چونکە پاکوخاوێنی کەسی یەکێکە لەو شتانەی کە دەبێت گرنگی پێبدرێت بۆ ئەوەی کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێش و ڕەسەنت هەبێت. پارێزگاری لە ڕێکخستن بکە مێینەیەک کە دەیەوێت سەرنجڕاکێش و ڕەنگین بێت، دەب...