-->

بابەتەکان

منداڵەکەت کەی دەبێ بەڕۆژووبێ؟ پسپۆڕەکان وەڵامتدەدەنەوە کە دەبێ چیى بکەى

 منداڵەکەت کەی دەبێ بەڕۆژووبێ؟ پسپۆڕەکان وەڵامتدەدەنەوە کە دەبێ چیى بکەى

هەندێک لە دایکان دوودڵن لە ڕێگەدان بە منداڵەکانیان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بەڕۆژووبن.

لە ترسی ئەوەی بەردەوام خۆبەدوورگرتن لە خواردن و خواردنەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستییان هەبێت.


تەمەنی گونجاو بۆ منداڵان بۆ بەڕۆژووبوون چەندە؟

  • تەمەنی دە ساڵی ئەو تەمەنەیە کە لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژووبوون ڕێگەپێدراوە.
چونکە پێش ئەوە منداڵ پێویستی بە خواردن و خواردنەوە تەندروستەکان هەیە بە درێژایی ڕۆژ، بۆ ئەوەی ڕێژەی گەشەی بپارێزێت.

چۆنیەتی ڕاهاتنی منداڵ بە ڕۆژووگرتنی ڕەمەزان:

  • دایک نابێت لە سەرەتادا ڕێگە بە منداڵەکەی بدات ڕۆژێکی تەواو بەڕۆژوو بێت، بەڵام باشترە
  • کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوون وردە وردە، وەک لە خوارەوە دیارە:
  • ڕێگە بدە منداڵەکە لە کاتژمێر شەشی بەیانیەوە تا کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ بەڕۆژوو بێت.
  • - ڕێگەدان بە ڕۆژووگرتنی منداڵ لە بەیانییەوە تا چواری پاشنیوەڕۆ.
  • جگە لەوەش باشترە دایک منداڵەکەی ڕابهێنێت بۆ بەڕۆژووبوونی ڕەمەزان لە ماوەی پشوودا.
  • چونکە بەزەحمەتی زۆری توشدەبێت بۆ ڕاهاتن لەسەر بەڕۆژووبوون لەکاتێکدا لە قوتابخانەدایە.

ئامۆژگاری بۆ هاندانی منداڵان بۆ بەڕۆژووبوونی ڕەمەزان:

  • قسەکردن لەگەڵ منداڵ لە تەمەنی حەوت ساڵیدا سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕۆژووبوون و سودەکانی بۆ تەندروستی لەش.
  •  پێدانی پاداشت بە منداڵ کاتێک سەرکەوتوو بوو لە ڕۆژووگرتن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر، بۆ ئەوەی هانی بدات بەردەوام بێت.
  • ئامادەکردنی خواردنە دڵخوازەکانی منداڵ بۆ نانی بەیانی و سوهور.

کەی منداڵان پێویستیان بە ڕۆژوو شکاندن هەیە؟

  • پێویستە دایک چاودێری تەندروستی منداڵەکەی بکات لەکاتی بەڕۆژووبووندا، لەگەڵ پێویستی پاراستنى منداڵەکەی. ئەگەر تووشی سەرگێژخواردن، سەرئێشە، ماندوێتی یان بێهێزی بوو خێرا پێبشکێنێت نەهێڵێت بەردەوامبێت.

ليست هناك تعليقات