منداڵەکەت کەی دەبێ بەڕۆژووبێ؟ پسپۆڕەکان وەڵامتدەدەنەوە کە دەبێ چیى بکەى هەندێک لە دایکان دوودڵن لە ڕێگەدان بە منداڵەکانیان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بەڕۆژووبن . لە ترسی ئەوەی بەردەوام خۆبەدوورگرتن لە خواردن و خواردنەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستییان هەبێت . تەمەنی گونجاو بۆ منداڵان بۆ بەڕۆژووبوون چەندە؟ تەمەنی دە ساڵی ئەو تەمەنەیە کە لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژووبوون ڕێگەپێدراوە . چونکە پێش ئەوە منداڵ پێویستی بە خواردن و خواردنەوە تەندروستەکان هەیە بە درێژایی ڕۆژ، بۆ ئەوەی ڕێژەی گەشەی بپارێزێت . چۆنیەتی ڕاهاتنی منداڵ بە ڕۆژووگرتنی ڕەمەزان: دایک نابێت لە سەرەتادا ڕێگە بە منداڵەکەی بدات ڕۆژێکی تەواو بەڕۆژوو بێت، بەڵام باشترە کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوون وردە وردە، وەک لە خوارەوە دیارە : ڕێگە بدە منداڵەکە لە کاتژمێر شەشی بەیانیەوە تا کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ بەڕۆژوو بێت . - ڕێگەدان بە ڕۆژووگرتنی منداڵ لە بەیانییەوە تا چواری پاشنیوەڕۆ . جگە لەوەش باشترە دایک منداڵەکەی ڕابهێنێت بۆ بەڕۆژووبوونی ڕەمەزان لە ماوەی پشوودا . چونکە بەزەحمەتی زۆری توشدەبێت بۆ ڕاهاتن لەسەر بەڕۆژووبوون...
تعليقات
إرسال تعليق