-->

بابەتەکان

چۆن سکراب هەڵدەبژێریت و ئەنجامیدەدەیت

 چۆن سکراب هەڵدەبژێریت و ئەنجامیدەدەیت؟

(لەgoogle وە)

وەک هەموو هەنگاوەکانى ترى جوانکارى، هەر پێستێک تایبەتمەندى خۆى هەیە، بۆیە پێویستە سکرابێکى تایبەت بە پێستت هەڵبژێریت تا سوودى تەواوت پێبگەیەنێت.

  • ـ ئەگەر خاوەنى پێستێکى چەوریت، گیراوەیەک هەڵبژێرە کە ترشى صفصاف و بوتیلاتد هیدروکسیتولوین(BHA) تێدابێت، تا رێگربێت لە دەرکەوتنى زیبکە و لێکردنەوەى خانە مردووەکان.
  • ـ ئەگەر خاوەن پێستێکى وشکى، ئەوە سکرابێک هەڵبژێرە کە دەوڵەمەندبێت بە ترشى ئەلفا هیدروکسى یان ترشى گلیکولیک یان ترشى سالیسیلیک ئەسید.
  • ـ ئەگەر پێستێکى هەستیارت هەیە، سکرابێک هەڵبژێرە کە لە پێکهاتەکەیدا چاى سەوز یان ئەو ماددانەى تیابێت کە دەبنە هۆى کەمکردنەوە و هێورکردنەوەى خرۆشانى پێست.

(لەgoogle وە)

ـ چۆن سکراب ئەنجامدەدەیت؟

ئەگەر ڕۆژ یان شەو هەرکاتێکیان سکرابت ئەنجامدا، پێویستە بە پاکەرەوەیەک دەموچاوت پاککەیتەوە، دواى ئەنجامدانى سکراب پێویستە ماسک بکەیت تا دەموچاوت شێدارکات.

هەنگاوەکانى سکراب بەم شێوەیەیە، پاش شتنى دەموچاو بەتەواوەتى وشکى مەکەرەوە باشێداربێت، دواتر سکرابکە لە دەموچاوتبدە، بەشێوەیەکى بازنەیى مەساجى پێبکە بۆ ماوەیەک، ئەمە سوڕى ڕۆشتنى ئاو لە ناو خانەکان زیاددەکات، پێست نەرمدەکاتەوە بەڕادەیەک کە سکرابەکە کارى خۆى لەناو پێستدا باشبکات.

رێژەیەکى کەم لە سکراب لە دەموچاوتبدە، چونکە زۆربوونى ڕێژەکەى زیان بە پێست دەگەیەنێ توشى هەستیار و خرۆشانى دەکات، ئاگاداربە با دەستەکانت پاکبن و پاکژکرابنەوە لە کاتى ئەنجامدانیدا تا بە هۆیەوە بەکتریا نەچێتە پێستەوە، دواتر بە هۆیەوە زیبکە یان هەوکردن دەروستنەبێت.

ئاگاداربە نزیک چاوت نەبیتەوە یان بەهەر هۆکارێک بێت بچێتە چاوتەوە، چونکە چاوەکانت تووشى خرۆشان و ئازاردەکات.

(لەgoogle وە)


ليست هناك تعليقات