-->

بابەتەکان

 بۆ چەند چركەیەكێكی كەم لە ژیانت ڕابمێنە!


(لەgoogle وە)

باوەڕ بەخۆبوون، كاكڵەیی ژیانە و هێزیی مرۆڤە و نهێنی سەركەوتنێتی، باوەڕ بەخۆبوونش ئەوكاتە درووست دەبێت كە لەخۆت ڕازی بیت.

ئایا ئێوە لەو دۆخە ڕازین كە ئەمڕۆ تیادان، ئەوشتانەتان بەدەست هێناوە كە خەوتان پێوەدەبینی، یان بەشێكی. ئایا هەتا ئێستا لەسەر ئەو هێڵە لاتان نەداوە كە دەتانگەیەنێتە ئامانجەكانتان... با پێكەوە شتێك تاقیكەینەوە.

(لەgoogle وە)

ئایا چۆنە ئەگەر لەم كاتەدا لە كارەكانمان بوەستین بۆ ماوەیەكی كەم، هەمووكارەكانمان بیر خۆمان بەرینەوە، با چەند چركەیەكی كەم لەگەڵ خۆماندابین شریتی چەند ساڵی ڕابردوو لێبدەینەوە كە تێپەڕبوون... چی دەبینن؟ ئایا ئەوەی بیرتاندەكەوێتەوە دڵتان خۆش دەكات یان غەمگینتان دەكات؟ ئایا هیچ ڕووداوێك هەیە كە كاریگەریی لەسەر دەروونتان هەبێت؟ ئەوەی خەوتان پێوەبینیوە هاتۆتە دیی؟

وەستان بۆ چەند ساتێكی كەم بۆ بەسراچوونەوەی بیرۆكەكانمان و بیركردنەوە لە ژیانمان كە لە چ دۆخێكدایە، زۆر گرنگە، ئەمەش بۆ ئەوە باشە تابزانین ئایا ئێمە ڕازین بە ژیانمان یان لە چ دۆخێكداین لەم كاتەدا.

(لەgoogle وە)

بەهۆی ئەم تێڕامانە دەتوانین بیر لەوە بكەینەوە كەچی بكەین، جارێكی تر بەرنامەڕێژیی بۆ ژیانمانكەینەوە، زۆربەمان هەست بە هەناسەتەنگی و بێزاربوون دەكات، نازانێت كە پێدەچێت چەند گۆڕانكاریەكی زۆر بچووك گۆڕانكاریی زۆر گەورە لە دەروونماندا دروستكات جارێكی تر دڵخۆشی و بەختەوەری بۆ ژیانمان بگەڕێنێتەوە.

هەرگیز دوودڵمەبن لە درووستكردنی گۆڕانگاریی هەمیشە هەوڵبدەن داوكاریتان هەبێت(تەموحبن)، پێویستە هەموو ئەو شتانە بەدەستبێنین كە خەوی پێوە دەبینین بە مەرجێك لەوە تێبگەین و بیدۆزینەوە كە باشترتان دەكات بێئەوەى بە لاڕێدابتانبات.

باوەڕتان بە خۆتان هەبێت دوودڵ مەبن، هەوڵبدەن باشترینبن هەمیشە هەوڵبدەن ئەو هەستەتان هەبێت، دڵخۆشبن بەوەی كە هەتانە هەوڵشبدەن بۆ بەدەستهێنانی زیاتر.

ليست هناك تعليقات