-->

بابەتەکان

چۆن و کەى سکراب دەموچاو بەکاردێنیت؟


چۆن و کەى سکراب دەموچاو بەکاردێنیت؟

 (لەgoogle وە)

هەریەکێک لە هەنگاوەکانى جوانکارى سوودى خۆى هەیە و زۆر گرنگە، لە نێویاندا کڕاندنى دەموچاو، ئەمە ڕێگەیەکە کە ناکرێت پشتگوێبخرێت، چونکە سودى زۆر بە پێستى دەموچاو دەگەیەنێتن گەشاوەی و لاوێتى دوو هێندە دەکات، دیار تا سودى تەواوى لێوەرگریت دەبێت لە تەمەنێکى  گونجاودا ئەنجام درێت و بەڕێگەى ڕاست، لێرەدا پێتدەڵێین کەى و چۆن سکراب بکەیت، تا لە کۆتاییدا دەموچاوەێکى بەڕەونەق دوور لە چرچ و لۆچیت هەبێت.


ـ سودەکانى سکرابى دەموچاو:

  • ـ تازەکردنەوەى خانەکانى پێستى دەموچاو بە بەردەوامى.
  • ـ ڕێگرتن لە درووستبونى چرچى و خەتى ناوچەوان.
  • ـ رزگاربون لە پەڵە بۆیە نەخوازراوەکانى وەک ماڵەو و خاڵ.
  • ـ سپى کردنەوەى پێست و بەرەونەقکردنى.
  • ـ پێستى دەموچاو زۆر نەرم و ساف دەکات.
  • ـ چارەسەرى زیبکەو و دومەڵ و پەڵە نەخوازراوەکان دەکات.


 (لەgoogle وە)

ـ کەى سکرابى دەموچاو ئەنجامدەدرێت؟

پێویستە لە تەمەنى بیست ساڵیەوە سکرابى دەموچاو دەست پێبکەیت، بە مەرجێ زیادڕەوى تێدانەکرێت، سکراب بریتییە لە لێکردنەوەى خانە مردووەکان پێست، چالاککردنى سوڕى خوێن، ڕێگرتن لە دەرکەوتنى چرچى، سپیکردنەوە و شێدارکردنى پێست بە قوڵى، ئەمەیە سوودەکانى سکراب هەر بۆیە پێویستە لە تەمەنى بیست ساڵیەوە دەستپێبکرێت.

 

ـ کەى سکرابى دەموچاو ئەنجامدەین بەیانیان یان شەو؟

دەکرێت سکراب لە شەو و ڕۆژدا ئەنجامدرێ، ئەگەر پێستى دەموچاوت هیلاکەو بێ رەونەقە ئەوە لە بیانیادا ئەنجامیدە، چونکە ئەم هەنگاوە پێستى دەموچاو دەگەشێنێتەوە، ئەگەر لەو کەسانەى کە ڕۆژانە مایکئەپ بەکاردێنیت، ئەوە باشترین کات شەوە، چونکە یەکێکى تر لە سودەکانى بریتییە لە لێکردنەوەى پاشماوەى مێکئەپ لابردنى، ئەوانەى دواى پاککردنەوە لەسەر پێستت بە جێماوە، بەڵام دڵنیابە لەوەى کە گیراوەکە بە تەواوەتى بە دەموچاوتا بڵاوکەیتەوە.

 

(لەgoogle وە)


کاریگەرەیە لاوکیەکانى زۆر بەکارهێنانى سکراب:

تا سودى تەواو لە سکراب وەرگریت بەدووربێت لە زیانگەیاندن بە پێستت، واباشترە لە هەفتەیەکدا لە سێ جار زیاتر سکراب ئەنجامنەدەى، چونکە زیادکردنى لە برى سوود زیانى دەبێت، وەک لێردا ڕوونیدەکەینەوە:

  • ـ پێست رووتدەکاتەوە لە چەورییە سروشتێکەى، کە دواتر دەبێتە هۆى گیرانى کونیلەکانى پێست و دەرکەوتنى خاڵى رەش و زیبکە.
  • ـ پێست زوو زوو توشى هەوکردندەبێت لە ئەنجامى کڕاندنى زۆر، کە هۆکارە بۆ لەناوبردنى ڕووپۆشەکەى سەروەى پێست پێش ئەوەى چاکبێتەوە.
  • ـ زۆر بەکارهێنانى لەبرى ئەوەى چرچیەکان کەمکاتەوە، کارەکە پێچەوانە دەبێتەوە و چرچى زیاتردەبێت، ئەمەش بەهۆى ئەوەى پێست زۆر ناسکدەبێتەوە و بەرادەیەک کە زۆر هەستیاردەبێت، بەهۆى ئەمەشەوە خەتەکانى ناوچەوان زیاتردەبن، ئەمەش نیشانەکانى پیرى زیاتر بەڕووخسارەوە دەردەکەوێت، لەبەر ئەم هۆیانە زۆر ئاگادارى ئەوەبە با سکرابى دەموچاو لە سێ جار زیاتر تێنەپەڕێ.



ليست هناك تعليقات