-->

بابەتەکان

(7) گروپی خۆراک زۆر کاریگەرن لە بەرەنگاربوونەوەی زیپکەدا

 

(7) گروپی خۆراک زۆر کاریگەرن لە بەرەنگاربوونەوەی زیپکەدا

دەرکەوتنی زیپکە چەندین هۆکار کاریگەری لەسەر دەبێت، لەوانە پاشخانی بۆماوەیی، تەمەن، فشاری دەروونی و شێوازی ژیان. هەروەها فاکتەری خۆراکی ڕۆڵی هەیە لە زیادکردن یان کەمکردنەوەی دەرکەوتنی زیپکە، هەروەک چۆن ڕۆتینی جوانکاری پەسەندکراو ڕۆڵی هەیە. باشترین خواردنەکان چین کە دەتوانن ڕەونەقى پێست بەرز بکەنەوە و بیپارێزن؟


 

١- میوە:

میوەی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسیدەکان یارمەتی کەمکردنەوە یان دواخستنى پیربوونی پێست دەدات، دیارترینیان شەربەتی، ترێی سوور، توو، شووتی، پرتەقاڵ و کیوییە. ئەم جۆرە میوەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، پێست لە دەرکەوتنی پەڵە دەپارێزێت و بەم شێوەیە درەوشانەوەی پێست بەرز دەکەنەوە.

 

2ـ چەرەسات:

ئەو سەوزانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A باشترینن بۆ دووبارە دروستبوونەوەی خانەکان و تەندروستی پێست، لەکاتێکدا سوودبەخشترینیان لەم بوارەدا بریتین لە خەرشوف، سپێناخ، برۆکلی، بیبەری سوور، فاسۆلیا سوور، و گێزەر.

 


3ـ ماسى:.

یەکێکە لەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا ٣ و ئۆمیگا ٦، ئەمەش وا دەکات بەرەنگاریی هەوکردنی پێست ببێتەوە و ئاگاداری ئەو پێستە بێت کە بەدەست پیسیەوە دەناڵێنێت. ماسی چەور (ساردین، ماکرێل، تونە، سەلەمون) پێست بە تەندروستی دەهێڵێتەوە و ئەو پارێزگارییەی بۆ دابین دەکات کە پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی تازەیی و درەوشاوەیی خۆی وەربگرێتەوە.

 

 

4ـ دانەوێڵەی تەواو:

ئەم دانەوێڵانە دەوڵەمەندن بە سیلینیۆم و پرۆتین و ڤیتامین بی و مەگنیسیۆم و تەنانەت دژە ئۆکسانەکان، بۆیە باشترە برنجی قاوەیی و مەعکەرۆنی قاوەیی و ساوەر و قەرەخەرمان بخرێتە ناو خۆراکی ڕۆژانە بۆ ئەوەی سوود لە تایبەتمەندییە کاریگەرەکانیان وەربگرین لە پاراستنی پێستدا لە زیپکە.

 

5ـ چا:.

چای سەوز بەشدارە لە خۆپاراستن لە زیپکە بە هۆکاری هۆرمۆنی بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرزی ئەندرۆجینەکان. ئەم دووەمیان ئەو هۆرمۆنەیە کە بەرپرسە لە دەرکەوتنی زیپکە لەسەر پێست. باشتر وایە کەمێک تۆزی زەردەچەوە(زەردەچەوەى وشک) بخرێتە ناو چای سەوزەوە بۆ بەرزکردنەوەی کاریگەری دژە هەوکردنی ئەم خواردنەوەیە.

 


٦- میوەی وشککراوە:

میوەی وشککراوە بە تایبەت جەرەسات ژەمێکى سووک و گونجاوە بۆ ڕێگریکردن لە زیپکە، لەکاتێکدا گوێزی کاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A و C و E، هەروەها زینک و سیلینیۆم کە یارمەتی پاراستنی پێست دەدەن لە هەوکردن و بەرەوپێشبردنی گەنجی.

 

٧- زەیتەکان:

زەیتی ڕووەکی تازەبوونەوە و ڕەونەقى پێست بەرز دەکاتەوە، دیارترینیان: زەیتی زەیتون، گوێز، کەتان، و ترێ... دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا ٣ و ترشی چەوری ئۆمیگا ٦. باشتر وایە ئەم زەیتانە بە ڕێژەیەکی کەم بخرێنە ناو خۆراکەوە، بەمەرجێک بە ساردی بەرهەمهاتبێت لە ژێر فشاردا بۆ ئەوەی تامێکی باشتر و بەهای خۆراکی زیاتر هەبێت.

 

چ خۆراکێک دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە؟

بە گوێرەى یاسای پزیشکییە گشتیەکان ڕێنمایى ئەوەمان دەکات کە پێویستە لەو خۆراکانە دوور بکەوینەوە کە ئاستی شەکر لە خوێندا بەرز دەکەنەوە، ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە شەکری خێرا وەک شیرینی و ئیشى هەویر و شوکولاتە و خواردنەوە گازییە شیرینکراوەکان شەربەت، ئەمانە زۆر خێرا شەکری خوێن بەرز دەکەنەوە و زیپکە بەرەوپێش دەبەن. لە شوێنی ئەوان  بگۆڕێن بۆ ئەو خۆراکانەى کە لەسەرەوە باسکران. هەروەها واباشە بەڕێژەیەکى بەرز سنووردارکردنی خواردنی خواردنە خێراکان و گۆڕینی بە خۆراکی تەندروست و بێ پرۆسێسکراو، هەروەها پێشنیار دەکرێت کە خواردنی پەنیری شیرەمەنی و ئاژەڵی سنووردار بکرێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ترشە چەوریەکان کە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی زیپکە، بەمەرجێک کە نابێت بەتەواوەتى خوردنى بوەستێنرێت چونکە، ئەمەش پێویستە بۆ جەستەو کالیسیۆم مسۆگەر دەکات.

ليست هناك تعليقات