-->

بابەتەکان

قورسایی وهەڵویستە كتوپڕە ناخۆشەكان توانای عەقڵی مرۆڤ زیاد دەكەن

 قورسایی وهەڵویستە كتوپڕە ناخۆشەكان توانای عەقڵی مرۆڤ زیاد دەكەن



مەرج نیە رووبەڕووبونەوەى تەنگوچەڵەمەکان، تووشبو بەو گرفتانەى کە لە دەستى تۆدا نیە، بەڕێکەوت توشتدەبن، ببنەجێگاى شکست و بێباوەڕبوون بە خۆت، هەرگیز مەڵێ "من بەختم نیە یان ڕەشە"، بەڵکو وەک تاقیکردنەوەیەکى یەزدان تەماشایکە کە تۆى هەڵبژاردەى تا ببیتە نمونەیەکى سەرکەوتوو لە هەموو ئەوانەى چواردەورت لەگەڵ هەموو ناخۆشیەکانشدا تۆ هەر چۆکدانادەیت و بەردەوامیت سەردەکەوى، لەڕوو زانستیشەوە دەرکەوتووە ئەوکەسانى تووشى ڕووداوە ناخۆشەکان دەبن دەبنە خەڵکانى زۆر بەتوانا لە ڕووى بیرکرنەوە و بڕیاردانەوە بۆ ئەم مەبەستە زانایەک لێکۆڵینەوەیەکى وردى کرد لەو بارەیەوە.


لێكۆڵینەوەى زانایەک دەریخست كێشمەكێشەكان و ئەو قورساییانە كە ڕووبەڕووی كەسێك دەبێتەوە لە ژیانیدا یارمەتیی دەدات بۆ بەهێزبوونی دەروونی، لەهەمانكاتدا رووداوە ترسناكەكان بەشێوەیەكی نێگەتیڤ كاریگەریی دەبێت لەسەر تەندرووستی دەروونی ئەو كەسانەی كە ڕزگاریان دەبێت لێیی.

زانایەك لە زانكۆیی نیویۆرك بەناوی (ببافلو مارك سیری)، دەڵێت"ئەو كەسانەی كە بەدەست ڕووداوە غەمگینەكان دەناڵێنن بەشێوەیەكی گشتی زیاتر غەمگین دەردەكەون، بەڵام لەهەمانكاتدا دەبنە خاوەنی توانایەكی عەقڵی زیاتر لەخاڵكانی كە كە بەو قۆناغانەدا تێنەپەڕیون."

لە لێكۆڵینەوەیەكی تردا زاناكان چاودێریی ئەو كەسانەیان كرد كە بەدەست ئازاریی بەهێز لە پشتیاندا دەیانناڵاند، بۆیاندەركەوت ئەو كەسانەی كە بە كێشمەكێشی قورسدا تێپەڕیوون لە ژیانیاندا خاوەنی نەرمونیانیەكی زیاترن لەو كەسانەی كە هەڵویستی مەترسیداریان هەرگیز نەبینیوە لە ژیانیاندا.

لەم بارەیەوە سیری، دەڵێت"ئەو كەسانەی كە بە تاقیكردنەوەی ناخۆش و قورسدا تێدەپەڕدەبن بواریی زیاتریان لەبەردەمدایە بۆ پێشخستنی تواناكانیان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ كێشەكاندا فیربوونی چۆنێتەی سوودوەرگرتن لە یارمەتیدانی خێزان و هاوڕیان لە كاتی پێویستدا"، بەڵام لەهەمانكاتدا دەڵێت"نابێت باوكان هەوڵبدەن كە تەنگوچەڵەمە و شتی ناخۆش بۆ منداڵەكانیان درووست كەن. بەبڕوایی خۆیان تا لە داهاتوودا بەشێوەیەكی باش و ڕێكوپێك گەشەبكەن و توانای ڕووبەڕووبونەوەی كێشەكانیان هەبێت."

 ئەو پێى وایە"ڕووداوە نێگەتیڤەكان ئەنجامی نێگەتیڤیان هەیە، بەڵام من بەشێوەكی پۆزەتیڤ سەیریان دەكەم، چونكە تێپەڕینی كەسێك بە ڕووداوێكی ناخۆشدا ناكرێت بەدرێژایی تەمەنی بەدەست كاریگەری ئەو كێشەیەوە بناڵێنێت."

ليست هناك تعليقات