هەندێك زانیاری گرنگ بۆ ئەوانە دەیانەوەێت دووگیانبن
هەندێك زانیاری گرنگ بۆ ئەوانە دەیانەوەێت دووگیانبن
ئایا
دەتەوێت خوا منداڵێكت باتێ؟ چەند جار لە ڕۆژێكدا ئەو خەیاڵو خولیایە دێتە مێشكتەوە،
لە كەنگای دڵتەوە پەنا بۆخوا دەبیت تا یارمەتیت بات؟
پێم
وابێت زۆرێك لە ئێمە ئەو خولیاو ئاواتەی هەیە، تەنانەت لەوانەیە هەندێكتان خولیای درووستكردنی
ژمارەیەكی زۆر منداڵی هەبێت، بێشكبە ئەم كارە لەدەستی خوادایە، بەڵام دەكرێت ژینگەیەكی
لەبار بۆ درووستكردنی دووگیانبوون درووستكەین، ئەگەرەكانی زیاتركەیت، ئیتر ئەوەیتر
بۆ خوا جێهێڵین تا هاوكارمان بێت.
ژن
و پیاو هەردووكیان هۆكارن بۆ درووستبوون و درووستنەبوونی دووگیانبوونن بۆیە دەبێت
هۆكارەكانی پاراوی لەهەردوولا باسكەین، لێرەدا باسی پاراوی هەریەكەیان بەجیادەكەین.
هەندێك
زانیاری گرنگ دەخەینە پێچاوتان بۆ هەردوو ڕەگەزەكە كە دەبێت ئاگاداریبن:
پیاوان:
ژمارەی
تۆوەكانی پیاو زۆر گرنگە بۆ درووستبوونی دووگیانبوون، ژمارەی نموونەیی بۆ ئەم كارە
39 ملیۆنە تۆوە لە هەموو ملیمەترێكدا، ئەگەر زیاتر بێت باشترە، بەڵام كەمتر لە 20 ملیۆن
لە ملیمەترێكدا بە كەموكورتی دادەنترێت، تا ژمارەی تۆوەكان زیاتربێت پێویستە ئاگاداری
ئەم شتانە بیت:
ـ
لێكۆڵنەوەكان دەریانخستووە پیوەندییەكی سەرجێیی گەرموگوڕ پڕ لە هەستی خۆشەویستی دەبێتە
هۆی بەرهەمهێنانی ڕێژەیەكی بەرز لەتۆوی كوالیتی بەرز.
ـ
چەند هۆكارێكی تر هەن بۆ زیادكردنی ڕێژەی تۆوی باش كە بریتین: هۆكارە ژینگەییەكان هۆكارە
پزیشكیەكانو شێوازی ژیان.
ـ
جگەرەكێشانو مادە هۆشبەرەكانو ئەنجامنەدانی وەرزش بە نەرێنی كار لە تەندرووستی تۆوەكان
دەكەن، بۆیە پەیڕەوكردنی ژیانێكی تەندرووستو ئەنجامدانی وەرزش دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشانو
هەڵسوكەوتە خراپەكان، كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر بەرهەمهێنانی تۆوی تەندرووست بەڕێژەیەكی
زۆر كەئەمەش دەبێتە هۆی درووستبوونی دووگیانبوون.
ـ
زاناكان بیروڕای جیاوازیان هەبوو لەبارەی ئایا تەندرووستە ڕۆژانە سەرجێی ئەنجامدرێ
بۆ درووستبوونی دووگیانبوون، دواتر لێكۆڵینەوە نوێیەكان دەریانخست كە تەندرووستە ڕۆژانە
سەرجێی ئەنجامدرێ تا دووگیانبوون درووستبێ، چونكە دەركەوتووە ژمارەی تۆوە خراپو
ناتەواوەكان ئەوانەی ناشێ بۆ درووستبوونی دووگیان بوون كەمدەكات بەدووبارەكردنەوەی
ڕۆژانەی سەرجێی بەدرێژایی هەفتە، بەمەش شانسی دووگیانبوون زیاددەكات، بەڵام نابێت لە
ڕۆژێكدا لە دووجار زیاتر تێپەڕێ چونكە دوای ئەنجامی نەرێنی پێچەوانەی دەبێت.
ژنان:
بۆ
ژنان پاراستنی تەندرووستی كۆئەندامی زاوزێ زۆر گرنگە، هەر كەموكورتیەك لەم ئامێرەدا كاریگەری
زۆری دەبێت لەسەر درووستبوونی دووگیانبوون، بۆیە پێویستە ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگیرێت:
ـ
پێویستە سەردانی دكتۆربكرێت بۆ دڵنیا بوون لە تەندرووستی كۆئەندامی زاوزێ كە كێشەی
تیانیە، ئەگەر هاتو پێویستی بە چارەسەربوو ئەوە دەبێت بەوردی پەیڕەوی ڕێنماییەكانی
دكتۆربكرێت.
ـ
پاراستنی كێش زۆر گرنگە، تا خاوەن كێشێكی گونجاوبیت باشتر و یارمەتیدەرە بۆ درووستبوونی
دووگیانبوون.
ـ
دووركەوتنەوە لە جگەرە كێشانو خواردنی كافیینو ئەوانەی زەرەرمەندن.
ـ
پاراستنی كۆئەندامی زاوزێ لە نەخۆشیانەی كە لەئەنجامی سەرجێی گەرموگوڕ درووستدەبێ.
ـ
لەگەڵ نزیكبوونەوەی كاتی هێلكە دابەزین، ڕۆژانە یان ڕۆژناڕۆژی هەوڵی سەرجێی بدە لەگەڵ
هاوسەرەكەت تا ئەگەری درووستبوونی دووگیانبوون زیادكات.
ليست هناك تعليقات