-->

بابەتەکان

پاککردنەوەى ئەو خشڵانەى کە بەردى بەنرخ ڕازێنراونەتەوە:

 



پاککردنەوەى ئەو خشڵانەى کە بەردى بەنرخ ڕازێنراونەتەوە:

پاککردنەوەی خشڵى زێڕ کە بەردی بە نرخ ڕازێنراوەتەوە، پێویستی بە چاودێرییەکی ورد هەیە، بەتایبەتی کە هەندێک لەو بەردانە زۆر هەستیارن بەرامبەر بە پێکهاتەکانی ناو پاککەرەوەکان.

ئەڵماس و یاقوت و زمرد و زڕگۆن: ئەم بەردانە دەتوانرێت بە ئاوێک کە سابونى تێدابێت یان گیراوەیەک کە ئامۆنیا تێدابێت پاک بکرێتەو بە مەرجێک دواتر جوان بەئاو بیشۆیت وشکیکەیتەوە.

یاقوتى سوور و ئۆپاڵ و عەنبەر: دەتوانرێت بە تێکەڵەیەک لە ئاو و سابوون پاک بکرێتەوە کە سابوونەکە تایبەتە بە منداڵان.

مرواری و مەرجان و فیروزە: بەردی زۆر هەستیارن، هەربۆیە تەنها لە ماڵەوە دەتوانرێت پاکبکرێنەوە بە سڕینەوەیان بە قوماشێکی وشک.

شارەزایان ڕێنمایی دەکەن ئەو خشڵانەی کە هەمیشە لەبەری دەکەیت پێویستە مانگێک یان دوو مانگ جارێک پاک بکرێتەوە، تەنانەت ئەگەر پیسی پێوە دیار نەبێت، بەمەرجێک هەفتەی یەکجار بە پارچە قوماشێکى مایکرۆفایبەر بسڕدرێتەوە بۆ ئەوەی هەر پیسییەکی پێوەبێت لێ دەربهێنرێت و درەوشانەوەکەی زیاتربێت.

ليست هناك تعليقات