-->

بابەتەکان

من نازانم

 



من نازانم

"ئەزانم من هیچ نازانم." ئەمە وەتە مرۆڤێکە کە 399 ساڵ پێش لە دایکبونى عیسا ژیاوە، تا ئێستا کە سەدەى بیستویەکە بە هەزاراها ساڵ بەسەر لە دایکبونیدا تێدەپەڕێت لە گەورە زانکۆکانى جیهاندا لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لەسەر بەرهەم و فەلسەفەکانى بەردەوامە، بە سەدەها کتێب و دکتۆرا و بروانامەى گەورە لەسەر فەلسەفە و بیر و وتەکانى وەردەگیرێت و دادەنرێت، سوقراتى خاوەنى ئەم وتەیە ئەوەندە پشت ئەستوربوو بە زانیارى و فەلسەفەکانى مردنى قوبوڵکرد نەک پەشیمانبونەوە لە فەلسەفەکانى، کەچى ئەوەندە کەسێکى ئاسایى و بێفیزبوو، دوا وتەى لە بەرگرینامەکەیدا بۆ شوێنکەوتە و قوتابیەکانى وتى"من هیچ نازانم."

ئەوەی جێگایی سەرسوڕمانە خەڵك خۆیان زۆر دەپارێزن لە وتنی:"من نازانم"، واهەستدەكەن كە بەكارهێنانی ئەم دەستەواژەیە واپێشانیاندەدات لە بەرچاویی خەڵك كە ئەوان بێتوانان، بەڵام لە ڕاستیدا بەكارهێنانی ئەم دەستەواژەیە نیشانەیە بۆ باوەڕبون بەخۆت، هەرگیز داوكاریی نیە لە كەسێك كە هەموو شتێك بزانێت، لەهەمانكاتدا بەكارهێنانی دەستەواژەیی (من نازانم) واتلێدەكات كە هەوڵبدەیت زیاتر فێربیت، دواتر باوڕیەكی زیاترت دەداتی لە بارەی هەڵسوكەوتەكانت، ئەگەر لەبارەیی شتێكەوە وتت نازانم دواتر بابەتێكی تر هاتە پێشەوە ڕابۆچونێكی تەواوتدا لەبارەیەوەدا بێشك لە بەردەم ئەوكەسەی كە قسەى بۆ دەكەیت بۆچونێكی وای لادرووست دەبێت كە تۆ زۆر زانایت زۆر ڕاستگۆیت، چونكە بە بڕوای ئەو ئەگەر تۆ كەسێكی ڕاستگۆو بەتوانا نەبیت، ئەوە لەبارەی بابەتی یەكەمشەوە هەندێك بۆچونی هەڵەت دەدایە.

بێتوانی هەندێك كەس لە وتنی دەستەواژەیی نازانم تەنانەت لە بارودۆخە جیاوازەكاندا، بۆچونێكی هەڵەت دەداتی لەبارەی كەسایەتیانەوە، ئەوان زۆر خۆیان دەپارێزن پێچوپەنایەكی زۆر دەدۆزنەوە تەنها لەبەرئەوەی خۆیان بپارێزن لەوەی كە بڵێن (من نازنم)، بەڵام هەر ساتێك بێت دەمامكەكان دەكەون و ئەو بێتواناییان لە وتنی ئەم دەستەواژەیە كارەساتیان بۆ درووست دەكات، كاریگەریەكی خراپ مەودا درێژ لەسەر كەسایەتیان درووست دەكات. 

ليست هناك تعليقات