-->

بابەتەکان

گیراوەى مۆز بۆ پارێزگارى قژ

 

گیراوەى مۆز بۆ پارێزگارى قژ

 مۆز یارمەتیدەرێکى زۆرباشە بۆ گرنگیدان بە قژ هێشتنەوەى بەتەندروستى باش و نەرمونیانى، ئەمەش بەهۆى بونى توخمى پۆتاسیۆم(potassium)، لە هەمانکاتدا دەیپارێزێ لە وشکبوونەوە، بۆ ئەنجمدانى ئەم ماسکەش پێویستە مۆزێک بە تەواوەتى بهاڕیت یان پانیکەیتەوە تا وەک هەویریى لێدێت دواتر لە قژ دەدرێت. لە ڕەگى قژەکەوە تا کۆتاییەکەى، وازى لێبێنە بۆ ماوەى 15 خولەک بەقژتەوە بمێنێتەوە، دواتر بە شامپۆیەکى ئاسایى کە خۆت بەکاردێنیت بیشۆ.

 

 

 

سودەکانى ماسکى مۆز بۆ قژ:

مۆز کانێکە لە ڤیتامین و کانزا بەسودەکان بۆ قژ بە تایبەتى، کە گرنکنترینیان بریتییە:

  1. ـ پرۆتین و چەورییە سروشتیەکان فەراهەمدەکات بۆ قژ، ئەمە جگە لە بیوتین و مەگنیسیوم و پۆتاسیۆم و سلیکۆن.
  2. ـ پارێزگارى لە نەرمونیانى قژ دەکات و شێداریدەکات، دەیپارێزێ لە زیان.
  3. ـ قژ دەپارێزێ لە موخۆرکە.
  4. ـ قژ بەهێز و پڕ دەکات.
  5. ـ قژ وا لێدەکات کە بریسکەداربێت، بە هۆى بونى سلیکۆن تیایدا کە دەبێتە هۆى بەهێزکردنى ڕووپۆشى دەرەوەى.
  6. ـ یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە هەوکردن بە هۆى مشەخۆرەکان، وەک کڕێشى سەر بەهۆى تایبەتىمەندى دژ بە میکرۆبەکان.

 

 

ماسکى مۆز بۆ قژى چەور:

تا کۆنترۆڵى پێستێکى سەرى چەوربکەى، ئەوە ماسکى مۆز هەنگوین ئەنجامدە، کە دەبێتە هۆى گەشى موکان و کۆنترۆڵکردنى دەردانى چەورێکان لەسەردا، بەهۆى ئەو ڤیتامین و کانزایانەى کە لە هەریکە لە مۆز و هەنگویندا هەیە.

بۆ ئەم مەبەستە مۆزێکى گەیو و نیوکەوچکى گەورە هەنگوین پێویستە، بیانکەرە تێکەڵکەرێکى کارەبایى تا بەتەواوەتى تێکەڵدەبن، بەو گیراوەیە دەستبکە بە مەساج بۆ پێستى سەرت بۆ ماوەى پێنج خولەک، دواتر بۆ ماوەى 20 خولەک جێبێڵە، پاشان بەئاوى شلەتێن بیشۆ، ئەم کارە لە هەفتەیەکدا دووجار ئەنجامدە.

 

ماسکى مۆز و ماست بۆ قژى وشک:

مۆزێکى گەیوى گەورە لەگەڵ سێ کەوچک ماستى گەورە بکەرە تێکەڵکەرێکى کارەباییەوە، دواتر گیراوەکە بدە لە سەرت بەشێوەیەک لە بێخی سەرەوە بیگرێتەوە تا کۆتایى مووکان، باش پێى داهێنە، ئینجا لەچکێک بکە بۆ ماوەى 30 خولەک باپێیەوەى بێت، دواتر بە ئاوى شلەتێن بیشۆ، لە هەفتەیەکدا دووجار ئەم کارە ئەنجامدە.

ليست هناك تعليقات