-->

بابەتەکان

ئایا تووشی شەقیقە بوویت؟ ڕەنگە ئەوەی دەیخۆیت هۆکارەکەی بێت.

 

ئایا تووشی شەقیقە بوویت؟ ڕەنگە ئەوەی دەیخۆیت هۆکارەکەی بێت.

زۆر ئاگادارى ڕێجیمى هەڵەبە، پێدەچێت یەکێکبێت لە هۆکارەکانى توشبوون بەشەقیقە.



(لەgoogle وە)


توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ڕەنگە هێرشەکانی شەقیقە بەو شێوەیەی کە ئێمە بیری لێدەکەینەوە هەڕەمەکی نەبێت، پێدەچێت ئەوەی دەیخۆین ڕۆڵێکی گەورەی لە دروستبوونیدا بگێڕێت.

 (لەgoogle وە)

زۆر کەس هەن کە تووشی هێرشی شەقیقە دەبن، لەوانەیە بە هۆکارەکەی زۆر و جۆراوجۆربێت، لە هۆکاری هۆرمۆن یان سۆزدارییەوە تا هۆکاری جەستەیی و ژینگەیی.

زۆرجار شەقیقە کاریگەری لەسەر توانای تەرکیزکردنمان هەیە و ئەنجامدانی چالاکییەکانی ڕۆژانەمان زۆر قورس دەکات، چونکە ئازارێکی زۆر دروست دەکات. بە تایبەتی شەقیقە زۆر سترێس دروست دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە ژوورێکی تاریکدا پاڵ بکەوێت، تاوەکو سەرئێشەکەى تەواودەبێت.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە کە هێرشی شەقیقە ڕەنگە بەو شێوەیەی کە ئێمە بیری لێدەکەینەوە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی نەبێت و ئەوەی دەیخۆین دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورەی تێدا بگێڕێت.

لە توێژینەوەکەدا کە لە گۆڤاری Nutritional Neuroscience بڵاوکراوەتەوە، توێژەران سەیری داتای مێژوویی نەخۆشەکانیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەدخۆراکی بەهەر سێ ڕێژەکە سووک و مامناوەند و توند، پەیوەندی ڕاستەوخۆى هەبووە کە بەشداربووان زیاتر تووشی سەرئێشەی توند ببن.

 

(لەgoogle وە)

هەروەها توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو کەسانەی تووشی سەرئێشەی توند و شەقیقە بوون زۆرجار ڕێجیمێکیان پەیڕەو کردووە کە ڤیتامین و ماددە خۆراکیەکانی بەڕێژەیەکى کەم تێدابووە.

بە تایبەتیتر تیمەکە تێبینیان کردووە کە خۆراکی تووشبووانی سەرئێشەی توند و شەقیقە مەیلی کەمی ڤیتامین و ماددە خۆراکیەکانی وەک ڕیشاڵی خۆراکی، ترشی فۆلیک، ڕیبۆفلاڤین، سیلینیۆم، پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم، هەروەها ڤیتامین A، ڤیتامین B6، ڤیتامینیان B12، ڤیتامین C و ڤیتامینK .

هەروەها ئەم کەسانە زیاتر قاوەیان خواردووەتەوە و زیاتر تیۆبرۆمینیان خواردووە کە لە شوکولاتەدا هەیە.

 لە ئەنجامدا تیمەکە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە خۆراک پەیوەندی بە مەترسی توشبوون وهەروەها توندی شەقیقەیەوە هەیە.

دکتۆر سدنى گرین لەلێدوانکیدا بۆ سایتى(Eat This Not That) دەڵێت: دابەزینى شەکرلەخوێندا لەوانە ببێتە هۆى درووستبوونى شەقیقە، کە دەبێتە هۆی سەرئێشە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەدخۆراکی درێژخایەن بەزۆری دەبێتە هۆی کەمی ڤیتامین و کانزاکان، کەمی هەندێک ڤیتامین (زۆربەی ڤیتامینەکانی بی) و کانزای مەگنیسیۆم و ئەمەش ڕەنگە بەشداربێت لە هێرشی توندتری شەقیقە.

 دەشڵێت:" ئەکرێت شەقیقە بەهۆی دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێندا دروست ببێت، ئەگەر کەسێک بۆ ماوەیەکی زۆر لە نێوان ژەمەکاندا بازبداتیاندرێژکاتەوە، یان ژەمێک بەجێبهێڵێت یا پشگوێخات، یان گروپێکى خۆراکی سەرەکیى تەرککات، بەتایبەتی کاربۆهیدرات، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ئاستی شەکری خوێنی زۆر نزم بێتەوە، هەر بەهۆى ئەمەشەوە توشى نوبەى سەرئێشە دەبێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەدخۆراکی درێژخایەن بۆ ماوەیەکى درێژ دەبێتە هۆی کەموکورتى  لە ڕێژەى ڤیتامین و کانزاکان لەجەستەیدا، کەمی هەندێک ڤیتامین (بەتایبەت ڤیتامینەکانی گروپى بی) و کانزای مەگنیسیۆم، ڕەنگە بەشداربن لە هێرشی توندتری شەقیقەدا.

ليست هناك تعليقات