-->

بابەتەکان

ئایا ڕۆژانە خۆشتن پێویستە؟.. پسپۆڕان وەڵام دەدەنەوە.

 

ئایا ڕۆژانە خۆشتن پێویستە؟.. پسپۆڕان وەڵام دەدەنەوە.


(لەgoogle وە)

 

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پارەی وزە و پەرەسەندنی نیگەرانییەکانی ژینگە، ئایا سەرەڕای بەکارهێنانی بڕێکی زۆر ئاو هێشتا خۆشتن یان دوش کردنى ڕۆژانە پێویستە؟ ئەوان دەڵێن: پێویست ناکات، بە گوتەی پزیشکانی پێست، بە مەرجێک پابەندی هەندێک یاسای پاکوخاوێنی بێت.


بەپێی ئامارەکانی پەیمانگای (ئیفۆپ)ی فەرەنسی بۆ لێکۆڵینەوە لە بیروڕای گشتی، سێ لەسەر چواری خەڵکی فەرەنسی (76%) ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژانە بە تەواوى خۆیاندەشۆن، هاوشێوەی دراوسێ ئەڵمانییەکانیان (77%)بو، لەکاتێکدا ڕێژەی ئەوانەی لەنێو ئینگلیزەکاندا ڕۆژانە خۆیان دەشۆن  ٦٨% و ئیتاڵییەکان ٥٣% تێدەپەڕێنن.

 

 (لەgoogle وە)


  ئاگاداری زۆرخۆشتن بن.. ئەمە بەسەر پێستاندا دێنێت!

بەڵام ئەم جۆرە خۆشتنە ڕۆژانەیە چەند پارەی وزەبەکارهێنان بەرز دەکاتەوە و ئەوەندەش کاریگەری خراپى لەسەر ژینگە هەیە. بەگوێرەی ڕوانگەی ناوەندی زانیاری ئاو، هەر خۆشتنێک بە نزیکەی 57 لیتر ئاو بەکاردەهێنێت زۆرجار لەوە زۆر زیاترش، واتە نزیکەی 40%ی کۆی بەکارهێنانی ڕۆژانەی تاکێکی فەرەنسی.

 

(لەgoogle وە)


لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا بەڕاستی پێویستە هەموو ڕۆژێک خۆت بشۆیت؟ ماری جۆردن پزیشکێکی پێستە لە پاریس، وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە و دەڵێت: "پێویست ناکات هەموو ڕۆژێک لە سەر تا پێ خۆت بشۆیت".

ئەو پزیشکە ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکی پێستی فەرەنسییە ڕوونیکردەوە، پێست ئەندامێکی زیندووە و بە جۆرێک لە جۆرەکان خۆی نوێ دەکاتەوە و "خۆی پاکدەکاتەوە".

(لەgoogle وە)

ڕووی پێست بە چینێک ئاو و چەوری داپۆشراوە، کە یەکەم بەربەستی پارێزەر لە دژی ماددە تووشکەرەکان و پیسبوون پێکدەهێنێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم چینە پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەی لەش.

ماری جۆردن جەختی لەوە کردەوە کە "پێست سیستەمێکە کە دەبێت هاوسەنگی خۆی بپارێزێت، وەک هەر سیستەمێکی تر".

 

گەرماوکردن

پێست پێویستە بشۆردرێت ئەگەر "بە ماددە شەڕانگێزەکان پیس بوو" وەک پیسبوون یان ئارەقەکردن. بەڵام وەک یاسایەکی گشتی "بەسە ئەو شوێنانە بشۆیت کە ئارەقەی چەوریان تێدایە، کە زیاتر گونجاوترینشوێن بۆ کۆبونەوەى بەکتریا".

جۆردن دەڵێت بە پێچەوانەوە "زۆر خۆشتن دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و تەنانەت ئەکزیما، کە دواتر چەندین کێشە بەدوایخۆیدا دێنێت".

 

مەترسی لەسەر پێست

لە بەرامبەردا، پزیشکی پێست و پزیشکی کۆئەندامی زاوزێ لە پاریس، لۆڕێنس نێتێر، ڕوونیکردەوە کە "مەترسییەکەى خۆشتنى بەردەوام لە گۆڕینی چینە ڕووکەشەکەی چەورییەئاوییەکانە کە ڕێگە بە پێست دەدات بە شێوەیەکی سروشتی تەندروست بمێنێتەوە".

بۆیە پزیشکانی پێست پێشنیاری ئەوە دەکەن کە گرنگی بەو بەشانە بدرێت کە میکرۆب و ئارەقەیان تێدا نیشتەجێیە، کەمترین بڕی پاککەرەوە یان مادەی کەفکردن بەکاربهێنرێت کە هێرش دەکەنە سەر پێست زیانى پێدەگەیەنن.

لۆڕێنس نێتێر دەڵێت: ئەگەر ئەم جۆرە پاکوخاوێنییە بگرینەبەر و دوو سێ ڕۆژ جارێک خۆبشۆین، ئەوە شتێکی باشە، مەگەر ئارەقەیەکی زۆر بکەین یان وەرزش بکەین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە باشترینە بۆ ئاشتکردنەوەی پاکوخاوێنی باش لەگەڵ پێستی تەندروست و لە هەمانکاتدا کەم بەکارهێنانی وزە".

(لەgoogle وە)

خۆشتنێکى تەواو لە نێوان ١٥٠ بۆ ٢٠٠ لیتر ئاوى دەوێت. هەرچەندە زۆرجار بۆنەیەکە بۆ پشودان، بەڵام زۆرجار زۆر گەرمە یان بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە، ئەمەش پێست وشک دەکاتەوە دەبێتە تێکدانی هاوسەنگی لە پێکهاتەی پێستدا.


ليست هناك تعليقات