-->

بابەتەکان

سودەکانى حەبى کولاجین بۆ دەموچا و قژو و جەستە

 

سودەکانى حەبى کولاجین بۆ دەموچا و قژو و جەستە

 


(لەgoogle وە)


لەم چەند ساڵەى دوایدا حەبى کولاجین شۆرشێکى لە جیهانى جوانکاریدا بەرپاکرد، بە هۆى ئەو سوودە زۆرەى کە بە هەریەکە لە جەستە و دەموچاوى دەیبەخشێت، کۆلاجین بۆخۆى بریتیە لە بەربڵاوترین پرۆتینى جەستە، بەڵام خانمان لەگەڵ تێپەڕینى تەمەندا لە دەستیدەدەن یان کەمدەبێتە لە جەستەیاندا بە هۆى دوودڵى و خەموۆکیەوە، کە ئەمەش ڕاستەوخۆى کاریگەرى لەسەر قژ و دەموچاو درووستدەکات، بۆیە پسپۆرەکان ئامۆژگاریى ئەوە بۆ خانماندەکەن کە بە شێوە جیاوەزاکان وەریبگرن، دەبێت سوودەکانى ئەم پرۆتینە چیبێت؟

 

(لەgoogle وە)

(لەgoogle وە)

نەرم و نیانى پێست:

لێکۆلینەوەکان دەریانخستووە کولاجین لێپرسراوى سەرەکیە بەرامبەر نەرمى پێست، هەر بۆیە پاش لەدەستدانى ڕاستەخۆ دەموچاوى خانمان لاجانەکان و دەوروبەرى چاویان توشى چرچى دەبێت، بەڵام بە وەرگرتنى حەبى یان(گولاج)ى کولاجین جارێکیتر نەرمونیانى بۆ پێست دەگەڕێتەوە و دەرکەوتنى چرچولوچى سنورداردەکات، ڕنگوڕوو زیاتر بەرەونەقتر و لاوتردەردەخات، کولاجین تەنها کارەکەى ڕێگرتن نیە لە دەرکەوتنى چرچولۆچى بەڵکو چارەسەرێکى کاریگەرشە بۆ ڕزگاربوون لە پەڵە و رەنگى دەموچاو بە یەک تۆن دەهێڵێتەوە.

(لەgoogle وە)

سنوردانان بۆ کشانى پێست:

وەک پێشتر باسمانکرد سوودەکانى کۆلاجین تەنها لە پێستى دەموچاودا ناوەستێ، درێژدەبێتەوە بۆ جەستەش، کولاجین سنوردانەرە بۆ دەرکەوتنى کشانى پێست، دەرکەوتوە وەرگرتنى کولاجین جەستە هاندەدات بۆ دروستکردنەوەو چاکردنى ریشاڵەکانى لە چینەکانى پێستدا، کە ئەمەش رێگرە لە دەرکەوتنى کشانى پێست.

(لەgoogle وە)

هاندانى گەشەکردنى موو:

یەکێکى تر لە سودەکانى گولاجى کۆلاجین، بریتییە لە هاندانى گەشەى موو کە بەهۆیە دەبێتە خاوەنى قژێکى بەهێزو درێژ و بریسکەدار و گەشاوە، هەر ئەمەش هۆکارى ئەوەى کە زۆرینە گیراو خۆراکپێدەرەکانى قژ و شامپۆ پرۆتینى کولاجینى تێدایە.


ليست هناك تعليقات