-->

بابەتەکان

ماکیاژى باش سروشتی جوانی ئافرەت نیشان دەدات

 


ماکیاژى باش سروشتی جوانی ئافرەت نیشان دەدات

چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەنوسى لەگەڵ مێکئەپ ئارتستى لوبنانى هالە عەجەم لەڕۆژنامەى اتحاد



لە(googl)وە
هالەعەجەم


شارەزای بواری جوانکاری، (هالە عەجەم) پێیوایە ماکیاژ ماسکێکە کە ئافرەت دەتوانێت ڕۆژانە نوێى بکاتەوە، بۆ ئەوەی ئەو کەسایەتییەی کە ئارەزووی دەکات پیشانیبدات بەبێ ئەوەی سیما ڕاستەقینەکانی بشارێتەوە. بەڵام بە شێوەیەکی نایاب توانای ئەوەی هەیە سیماکانی خەم و پەژارە لە دەموچاو بشارێتەوە و دەربڕینی خۆشی نیشانبدات. سەبارەت بەو هێڵەی کە لە جیهانی ماکیاژدا بۆ خۆی کێشاوە.


لە(googl)وە

عەجەم دەڵێت، “هەموو ژنێک سەرنجڕاکێشی خۆی هەیە. سەبارەت بە ڕۆڵی من، ئەوەیە کە ڕێژەیەکى زیادەی متمانەی پێ بدەم بۆ ئەوەی ئەو جوانییە پیشانبدات کە لەناو ئەودا شاراوەتەوە، بۆ ئەوەی نرخى جوانییەکانی خۆی بزانێت. بۆیە بە وریاییەوە کاردەکەم بۆ ئەوەی دەست لێدانێکی داهێنەرانە بە دەموچاوی ژنەکە بدەم، ئەمەش ڕۆحێکی شەفاف زۆر بە ماکیاژەکە دەبەخشێت.” 

لە(googl)وە

سەبارەت بە چۆنیەتی شاردنەوەی ناتەواوی دەموچاو، عەجەم دەریدەخات کە کرێمی ئەساسی شل بەکاردەهێنێت بۆ شاردنەوەی ناتەواوی و پەڵەکان(پیسیەکان)، ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێگەی پێدەدات شێوەی دەموچاو بگۆڕێت و جیاوازی ڕەنگی پێست بشارێتەوە. هەروەها بە یارمەتییەکەی دەتوانیت ڕەهەند و سنوور بۆ سیماکانی دەموچاو زیاد بکەیت لە ڕێگەی تەفرەدانى بینینەوە کە شوێنە دەرکەوتووەکانی دەموچاو دەشارنەوە و تیشک دەخەنە سەر سنوورە خوازراوەکان لە شوێنی خۆیان.

لە(googl)وە

ئەو تەکنیکی بەکارهێنانی کرێمی ئەساس ڕوون دەکاتەوە و دەڵێت، “من دوو جۆر کرێمی ئەساس بەکاردەهێنم. یەکەمیان کاڵترە(سووکترە) لە ڕەنگی پێست بۆ بەرزکردنەوەی تایبەتمەندییە جوانەکانی دەموچاو و کاردەکات بۆ تیشک خستنە سەریان. سەبارەت بە جۆری دووەمیش، لە ڕەنگی پێست تۆخترە، کە ڕووناکی هەڵدەمژێت بۆ شاردنەوەی ناتەواوی و پەڵەکان. بۆ نمونە ئەگەر ڕوخساری ئافرەتێک خڕبوو و بمانەوێت ئێسکی ڕوومەتەکانی تیشک بخەینەسەر یان دەرخەین، ئەوا دەبێت کرێمی ئەساسی تۆخ بخرێتە ژێر ئێسکی ڕوومەتەوە، پاشان وردە وردە لەگەڵ کرێمی ئەساسی سوکدا تێکەڵ بکرێت لە سەرەوە بۆ خوارەوە، ئەمەش بۆشایی زیاتر بە ئێسکی ڕوومەت دەبەخشێت. 

لە(googl)وە

ئەو دەڵێت: ”کۆنسێلەر یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکانی ماکیاژ. بۆیە ئامۆژگاری هەموو خانمێک دەکەم کە بڕێکی کەم لە کۆنسێلەر لەگەڵ کرێمی ئەساس تێکەڵ بکات بۆ ئەوەی ئەو ڕەنگەی کە دەیەوێت بەدەستى بهێنیت”. جۆرەکانی کۆنسێلەر پۆلێن دەکرێن، بەپێی وتەی عەجەم، وەکو کۆنسێلەری شل کە بۆ ئەو خانمانەی کە کەمێک بەتەمەندا چوون گونجاوە، چونکە چرچ و لۆچی دەشارێتەوە. دووەمیان، کۆنسێلەرێکی چەسپاو کە خوێنبەرە دیارەکانی دەموچاو و پەڵە و شوخت دەشارێتەوە. بۆ ماکیاژکردنی تەلەفزیۆن و شانۆ گونجاوە، بەو پێیەی ڕووناکییەکە ئەو چینە زۆرانە دەشارێتەوە کە لەسەر ڕووخساری ژنەکە بەکاردەهێنرێت. کۆنسێلەرێکی فرەڕەنگی هەیە کە شوێنەواری گەورە و تاتۆ دەشارێتەوە. 

سەبارەت بە ڕۆڵی کرێمی ئەساس لەکاتی دانانی ماکیاژدا، عەجەم دەڵێت، کرێمی ئەساس بنەمای ماکیاژە، بەڵام دەبێت ڕەنگی گونجاو بۆ پێستی هەر ژنێک هەڵبژێریت بۆ ئەوەی تا کۆنتراس نەبێت. پێویستە هەموو خانمێک تێبینی ئەوە بکات کە دەبێت ڕەنگی کرێمی ئەساسەکە لە وەرزێکەوە بۆ وەرزێکی تر بگۆڕێت بەهۆی گۆڕانی ڕەنگی پێستی. هەروەها باشتر وایە پێش بەکارهێنانی کرێمی ئەساسەکە کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنرێت بۆ بەدەستهێنانی ڕەنگێکی ڕوون. عەجەم لەسەر ئەو بنەمایە کاردەکات کە "کلاسیکییەت نیشاندەرى جوانییە." جگە لەوەش دەڵێت، “من بە سادەیی ماکیاژ بەکارناهێنم بۆ گۆڕینی کەسایەتی ژن، مەگەر خۆى داوای بکات. هەمیشە هەوڵدەدەم ڕەنگی سروشتی ماکیاژ وەک قاوەیی و سپی و بێجی بەکاربهێنم بۆ ئەوەی جوانیی سیماکانی دەربخەم”. 

جیاوازی جوانکاری.

 ڕۆژنامەسى (الاتحاد) پرسیارى لێدەکات لە شارەزای جوانکاری هالە عەجەم کرد سەبارەت بە چەند جیاوازییەک لە بەکارهێنانی ماکیاژ و جۆرەکانیدا و ئەمانەی خوارەوە وەڵامەکانی ئەون؟

  • جیاوازی نێوان ئایلاینەری شلە یان جێڵ چییە؟

ئەوە بەندە بەو شێوازەی کە دەمەوێت پێشکەشی خانمەکەى بکەم. بۆ نموونە ئەیلاینەری شل بریقەیەکی بەهێزی هەیە، کە بۆ ئاهەنگەکانی ئێواران گونجاوە. سەبارەت بە ئەیلاینەری جێڵ، ئەم بریقەیەی نییە، هەر بۆیە دەتوانرێت بەیانیان بەکاربهێنرێت.

لە(googl)وە

لە(googl)وە


  • جیاوازی لە نێوان دانانی ماکیاژ بۆ مۆدێل و ئافرەتی ئاسایی چییە؟

جیاوازییەکی گەورە هەیە، چونکە ئامانجی ماکیاژی مۆدێلەکە تیشک خستنە سەر بیرۆکەیەکی دیاریکراو یان کاڵایەک و بەم شێوەیە ماکیاژەکە بۆ خزمەتکردنی ئەو وێنەیە بەکاردەهێنرێت کە مۆدێلەکە پێشکەشی دەکات. سەبارەت بە خانمە ئاساییەکەش بە پێی ئەو شوێنەی کە دەچێتە سەری، بەیانیان یان ئێواران، بەبێ زیادەڕەوی، ماکیاژ هەڵدەبژێرێت.

لە(googl)وە

  • جیاوازی نێوان ماکیاژکردنی ڕۆژ و شەو چییە؟

بە گشتی ماکیاژ لە ڕۆژدا دەبێت زۆر سادە بێت، بەڵام ئەو ئامرازانەی ماکیاژ کە جیاوازی لە نێوان ماکیاژکردنی ڕۆژ و شەودا دروست دەکەن بریتین لە ئایلاینەر، شێواز و ڕەنگەکانی سووراوی لێو، هەروەها جۆری پاودەر کە بەکاردێت ئەگەر ڕق یان بۆدرە بێت.


ليست هناك تعليقات