-->

بابەتەکان

باشترین ڕۆنەکان دژ بە هەڵوەرینى قژ و شێوازى بەکارهێنانى


باشترین ڕۆنەکان دژ بە هەڵوەرینى قژ و شێوازى بەکارهێنانى


(لەgoogle وە)


هەڵوەرینى قژ یەکێکە لەو کێشانەى کە توشى قژى وشک دەبێت بە تایبەتى. لێرەدا باشترین ئەو ڕۆنانە باسدەکەین کە بۆ ڕێگرتن لە هەڵوەرینى قژ بەکاردێت و زۆر بە سوودە. تووشبوون بە هەڵوەرینى قژ دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک، لەوانە دووگیانبوون و کەم خوێنى، یان توشبوون بە نەخۆشیەکانى پێست بە نمونە سەدفی، یان هۆکارى دەروونى بەنمونە دووڵى، لە هەمانکاتدا بەکارهێنانى مادە کیمیاویەکان و وشکەرەوەى قژ(مجەفیفە) هۆکارێکترن لە وەرینى قژ بە ڕێژەیەکى زۆر.

 دەکەرێت وەک ڕێگاچارەیەک پەنا بۆ ڕۆنە سروشتیەکان بەرین، ئەم ڕۆنانە ڕێژەیەکى بەرز لە توخمە خۆراکییە باشەکانى بۆ قژ تێدایە کە دەیپارێزێ لەوەرین، لێرەدا باشترینەکان باسدەکەین، لەوانە ڕۆنى گەرچەک و ڕۆنى ئافاندەر و ڕۆنى بادام و زەیتون و گوزى هندى، لە هەمانکاتدا شێوازى بەکارهێنانى.

(لەgoogle وە)

سودەکانى ڕۆنى بادام:

  • ـ ڕۆنى بادامى شیرین ڕێژەیەکى بەرز لە ڤیتامین دى و کالسیۆم و مەنگەنیسى تێدایە، کە دەبنە شێدارکەرى قژ بەشێوەیەکى باش.
  • ـ دەبنە هۆى ڕێگرتن لە وشکبوونەوەى قژ کە ئەمەش ڕێگرە لە هەڵوەرینى.
  • ـ قژ بریسکەدار و بەهێزدەکەن، بەشێوەیەکى باش خۆراک بەقژ دەبەخشێ.

(لەgoogle وە)


شێوازى بەکارهێنانى:

  • ـ ڕێژەیەکى کەم لە ڕۆنى بادام گەرم بکە، بەڵام بە پلەیەکى گەرمى کەم.
  • ـ بە سەرى پەنجە زۆر بە نەرمى پێستى سەرتى پێ مەساج بکە، دواتر لەچکێک بکە بە سەرپۆشێکى نایلون.
  • ـ دەکرێت بەدرێژایى شەو بەقژتەوە بمێنێتەوە دواتر لە بەیانیدا بە ئاوێکى شلەتێن و شامپۆ بیشۆرێت.

ليست هناك تعليقات