-->

بابەتەکان

قسەوباسكردن بۆ تەندروستی باشە

 


قسەوباسكردن بۆ تەندروستی باشە

بەهۆى پێشکەوتنە یەک لە دواییەکانى بوارى تەکنەلۆجى و دیجتاڵ و ئەنتەرنێت بە تایبەتى، درووستبونى سۆشیال میدیا و چەندین یارى ئەلکترونى کە مرۆڤ زۆر سەرقاڵدەکەن بە تەنها دەیهێڵنەوە، دوریدەخەنە لە کۆمەڵگا و تەنانەت لەسنورى خێزانشدا وەک ئەوە وایە بەتەنها بێت، بە تەێپەڕینى ئەم چەند ساڵە کەمەى پێشکەوتنى تەکنەلۆجى، کارێکى وایکردووە کە چەندین کێشەى کۆمەڵایەتى و دەروونى لەناو تاکەکاندا دروست بێت، بۆ ئەمەش زاناکان لە ئێستادا زیاتر سەرقاڵى توێژینەوەى بەردەوامن لە بورى کۆمەڵناسى و دەروونى، هەر لەمبارەیەوە زاناکان لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجامدا لە بارەى سوودەکانى قسەوباسکردن لەگەڵ یەکترى، کاریگەریەکانى لەسەر بارى دەروونى مرۆڤ.  

لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە زاناكانی زانكۆیی دەروونیی بەریتانیا ئەنجامیاندا دەركەوت قسەوباسكردن، بۆ تەندروستی باشە.

بە بڕوای زاناكان ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە دەبێتەهۆی بەستنەوەی تاكەكانی كۆمەڵ پێكەوە، بەهۆی ئەمەشەوە هەستێكی خۆش درووست دەبێت، بە پێی سەرژمێریەك كە لەلایەن كۆمپانیایەكی كەلوپەلی جوانكاریی ئافرەتان لە بەریتانیا ئەنجامدرابوو، دەركەوت ئافرەتان بە گشتی حەزیان بە قسەوباسە، لە 85% یان حزیان بەزانینی دوا هەواڵ هەیە، هەر لەهەمان سەرژمێریدا دەركەوتووە كە لە هەموو 10 ژنێك یەكێكیان زۆر بەلایەوە زەحمەتە نهێنی بپارێزێت.

هەر لە هەمان بارەوە دكتۆر(كولن جیل)، دەڵێت"قسەوباس دەبێتە هۆی بەرزكرنەوەی ڕێژەیی هۆرمۆنە باشەكانی وەك سیروتونین لە خوێندا، كە دەبێتە ڕێگر لە زیادكردنی دووڵی و ڕاڕایی"، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كاتێك كە قسەوباس دەكەین گرنگی بەو قسانە دەدەین كە بەرامبەركەمان دەیكات، بە پێچەوانەشەوە بەرامبەر هەمان هەستی هەیە، ئەو پەیوەندیەیی كە لەنێوانماندا درووست دەبێت وامان لێدەكات هەست بە خۆشی بكەین، كە دەبێتە هۆی دەردانی ڕێژەیەكی باش لە هۆرمۆنەكان كە هەستی خۆشیمان پێدەبەخش.

ليست هناك تعليقات