پێش بە پیرى پێش وەختەبگرە و مێشكت بەهێزكە
(لەgoogle
وە)
پێش
بە پیرى پێش وەختەبگرە و مێشكت بەهێزكە
كولين(Choline) یەکێکە لە ڤیتامینە خۆراکیە بنەڕەتیەکان بۆ جەستە، کە تواناى توانەوەى لە ئاودا هەیە، ماددەى کولین زۆرگرنگە بۆ تەندروستى جەستە یەکێکە لە گرنگترین پێکهێنەرەکانى پەردەى خانە.
بەداخەوە جەستە ناتوانێت رێژەى تەواوى پێویستیەکانى جەستە لە کولین بەرهەمبێنێت، بۆیە ناچارین لە خۆراکەوە یان لە خوارەکە تەواوکارییەکانەوە بەدەستیبێنین، کەموکورتى لە کولین دەبێتە هۆى بەرزبونەوەى فشارى خوێن و نەخۆشیەکانى دڵ و رقبونى بۆریەکانى خوێن زۆر شتى تر، ئەوەى گرنگە کولین یەکێکە لەو ڤیتامینانەى کە کۆنترۆڵى کەڵکەبوونى کۆلیسترۆل دەکات، دەرکەوتووە یارمەتیدەرە بۆ سوتانى چەورى ڕزگابوون لە کەڵکەبونى چەورییەکان، ئەمە جگە لەوەى زۆر سوودبەخشە بۆ ڕێگرتن لەدەرکەوتنى دیاریدەکانى پیرى وەک چرچى تێکچونى پێست.
كۆمەڵكێك زانا لە زانكۆی
بۆستنی ئەمریكی دەریانخست، كە خواردنەكانی دەوڵەمەندن بە مادەی كولین و ڤیتامین
(بی) كە لە مریشك و هێلكەو ماسی سوێركراو و پاقلەمەنیەكانی وەك فاسۆلیادە هەیە،
دەبنە هۆی پاراستنی مێشك و دوورخستنەوەی لەكاریگەریەكانی پیریی پێش وەخت.
لەم بارەیەوە زانایەك
بەناوی (رودا ئاو) لە ڕۆژنامەی (دیلی میل)دا دەڵێت"گۆراینی بەرنامەی خواردنە
تەندرووستەكان كە مرۆڤ دەیخوات بەدرێژایی تەمەنی، دەبێتە هۆی كەمكردنەوە دەركەوتنی
دیاریدەكانی پیریی، بە تایبەتی لە ناوەڕاستی تەمەندا، ئەو دەڵێت بەرنامەی خواردنی
وڵاتەكانی دەریایی ناوەڕاست لە باشترین بەرنامەكانی خورادنن لە جیهاندا بۆ
بەهێزكردنی بیرەوەریی، ئەمەش لەبەرئەوەی مریشك وهێلكەو ماسی و سەوزە و ڕۆنی
زەیتونی بەڕێژەیەكی بەرز تیایە."
هەر بۆ ئەم مەبەستەش
لێكۆڵینەوەیەك ئەنجامدرا كە 1400 كەس بەشداریی تیاكرد تەمەنیان لە نێوان 36 تا 83
ساڵیدا بوو، تاقیكردنەوەیی بیرەوریان و توانای هەستپێكردنیان لەگەڵ دیاریدەکانى
پیرى پێشوەختە لەسەر ئەنجامدان، لەهەمانكاتیشدا وێنەی مێشكیان گرتن بە ئامێری
وێنەگرتن بە لەرینەوەی موگناتیسی دەركەوت ئەوانەی كە ڕێژەیەكی بەرز لە ڤیتامین
(بی) وئەلكولین دەخۆن، توانیان ئەم تاقیكردنەوانە زۆر بەئاسانی ببڕن.
لەم بارەیەوە زاناكان
دەڵێن پێویستە ڕۆژانە پیاو بەلایەنی كەمەوە 550 ملیگرام ئەلكولین وەرگرێت، ژنانیش
425 ملیگرام، تا دوورەكەونەوە پیرى پێشوەختەوە تێکچونى ڕووخسار و دیاردەکانى پیرى،
هەروەها نەخۆشیەكانی زەهایمەر و سەكتەی مێشك.
ليست هناك تعليقات