-->

بابەتەکان

پەنیر كۆلیسترولى خوێن بەرزناکاتەوە

 


پەنیر كۆلیسترولى خوێن بەرزناکاتەوە

لەگەڵ ئەوەى خواردنى پەنیر سوودێکى زۆرى هەیە، بەهۆى بونى کالسیوم بۆ ئیسک زۆر بەسوودە، ڕێژەیەکى بەرز لە پرۆتین تیایدا، کە سوودبەخشە بۆ ماسولکەکان، لە هەمانکاتدا یارمەتیدەرێکى زۆرباشە بۆ گەشەى خانەکانى پێست، لە بەربوونى ڤیتامین بى تیایدا، زۆر کەموکورتى پێست چارەسەردەکات، پێست تەندرووستتر و بە ڕەونەقتردەکات.

لە هەمانکاتدا دەرکەوتووە کە بێزیانە و کۆلیسترۆلى خوێن بەرزناکاتەوە، بە پێچەوانەى لێکۆڵینەوە کۆنەکان کە وەک هۆکارێک بۆ بەرزبوونەوەى کۆلیسترۆل خوێن دەستنیشانکرابوو لەم بارەیەوە، لێكۆڵینەوەیەكی دانیماركی دەریخست كە خواردنی پەنیر نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆلى خوێن و تەنگوچەڵەمە بۆ گورچیلە دروستناكات.

بەپێی زانیاریەكانی لێكۆڵینەوەكە كە لە گۆڤاریی (ئاتلانتك)ی ئەمریكی بڵاوكرایەوە بە بەراوردكردنی پەنیرو كەرە لە سەر تەندروستی دڵ، دەركەوت كە پەنیر ڕێژەیی كۆلیسترۆل بەرزناكاتەوە بەڵكو ئەو ڕێژەیە دادەبەزێنێت بە بەراورد بە كەرە.

لەم لێكۆڵینەوەیەدا 50 كەس بەشداریانكرد كران بە دووگروپەوە دوو بەرنامەی خواردنیی جیاوازیان بۆدانان كە یەكێكیان پەنیریی بەڕیژەیەكی بەرز تیابوو ئەوتریان كەرەیی بەو ڕێژەیە تیابوو، پاشان گێڕایاننەوە بۆ بەرنامەى خۆراكی ئاسایی بۆ ماوەی دوو هەفتە، دواتر جارێكی تر بەرنامەی خوردنەكەیان گۆڕینەوە، بەڵام ئەم جارە پێچەوانەیان كردەوە ئەوانەی پەنیریان خواردبوو كردیان بە كەرە، كەرەكانش بۆ پەنیر.

بەشداربوەكان ئەوانەی پەنیریان خواردبوو بە زۆریی لەگەڵ ئەوەی كە ڕێژەیەكی بەرزیان لە چەوریی خوارد، بەڵام كۆلیسترۆلیان هیچ بەرزنەبووە، كەچی ئەوانەی كە كەرەیان خواردبوو كۆلیسترۆلەكەیان حەوت دەرەجە بەرزبووە.

زاناكان باوەڕیان وایە ئەو كالسیومەی لە پەنیردا هەیە بە زۆریی، ببێتە هۆی دەركردنی ئەو چەورییەی ناو جەستە ئەمەشە وا لە پەنیردەكات نەهێڵێت كۆلیسترۆل بەرزبێتەوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا پێویستە هەر زیادڕەوى لە خواردنیدانەکرێت. 

ليست هناك تعليقات