-->

بابەتەکان

بیركردنەوەی نێگەتیڤ پێش خەوتن زۆر مەترسیدارە



بیركردنەوەی نێگەتیڤ پێش خەوتن زۆر مەترسیدارە

قۆناغێك هەیە پێش خەوتن كە تیایدا بیردەكەیتەوە مەترسیدارترین قۆناغە لەسەر ژیانی مرۆڤ، لەبەر ئەوە ئاگاداریی جۆری بیركردنەوەتبە پێش نووستن، چونكە ئەم كارە زۆر گرنگە بۆ ژیانی دەروونی هەموو كەسێك، بەم کارە نائاگایانە بەرنامەڕێژى بۆ خۆتدەکەیت ئیتر بەنەرێنى بێت یان ئەرێنى، دواتر بەهۆى ئەو بەشەى مێشک کە نائەستى پێدەوترێت دواتر بەو ڕێگایەدا دەڕۆێت کە پێش نووستن بەرنامەت بۆداناوە، بۆیە تا دەتوانى بابیرکردنەوەى پێش نوستنت گەشبینانە بێت.

هەستكردن بە شكست خواردن یان خەمۆكیی یان بێتوانایی لە درێژەدان بە هەر كارێك یان خوێندن بەگەرموگوڕیی، هۆكاریی هەرهەموویی بریتییە لە بەرنامەڕێژكردنی ناوەكیی لە مێشكی مرۆڤدا، كە پێشتر بەبێ‌ ئاگایی خۆتت بۆ ئامادەكردووە بە نێگەتیڤ یان بە پۆزەتیڤ.

توانایی بەرنامەڕێژكردنی نیگەتیڤ یان پۆزەتیڤ لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی كە دەگۆڕێت بەپێی بارودۆخی كەسەكە لە چەند ڕوویەكەوە، وەك"ڕووداوێكی ناخۆش، پەروەردەی هەڵە، پەستانی دەروونیی لە كاركردندا."

هەندێك هۆكار هەن كە كەدەبنە هۆیی دوودڵی لە هەنگاویی یەكەمدا پاشان درێژە دەكێشێت بۆ بیركردنەوەیی بەردەوام لەم بابەتە ناخۆشە، دواتر شەوانە بیریلێدەكرێتەوە مێشكی پێوە سەرقاڵدەكرێت بەتایبەتی بەشی نائەستی مێشك سەرقاڵدەكات تا بەیانی لەگەڵ ئەوەی ئەو كەسە خەوتووشە، بەڵام مێشك ناخەوێت بەڵكو سەرقاڵە بەو كێشە كۆنەوە، پاشان دەگاتە قۆناغی ترس و ترسی كۆمەڵایەتی، پاشان بۆ كلینكی دكتۆرە دەروونیەكان، ئەمەش هەمووی بەهۆی خۆ بەرنامەڕێژكردن بە شێوەیەكی نێگەتیڤ، بیركردنەوەی هەڵە پێش نووستنكە مێشكت سەرقاڵكرد پێوەیی كە دەتوانرێت خۆتی لێلابدەیت.


خۆدەربازکردن لەم بیرۆکە نێگەتیگڤانە: 

1ـ دەتوانیت شێوەیەی بیركردنەوەت بگۆڕێت نەهێڵیت بیركردنەوە نێگەتیڤەكان بەسەرتا زاڵ بێت، دەتوانێت بیر لەو هەنگاوە جوانەبكەیتەوە یان ڕووداوە خۆشەكانی ژیانت.

 2ـ ئامانجەكانت یەكە یەكە بنوسە ئەوەی كە زۆر سەرەكیە بیخەرە یەكەمەوە، پاشان بیر لەوەبكرەوە كە هاتوتەدیی چۆن كاریی بۆ دەكەیت.

 3ـ زۆر بەقوڵی هەناسەبدە باسیەكانت پڕببن لە ئۆكسجین، پاشان خۆت ئامادەكە بۆ نووستن، تەنها بیر لە سەركەوتن بكەرەوە لە پێش نووستندا.

4ـ پاشان بڕوات بە خوا هەبێت، چونكە تەنها ئەو باوەڕە گەورەترین یارمەتیدەرتە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو بیر خراپانەدا، یان 5ـ بیر لەو كێشە ناخۆشانە كەرەوە كە لە كۆندا چۆن بەسەریدا زاڵبوویت.

ليست هناك تعليقات