تا خاوەن كەمەرێكی جوان بیت، ئاگاداری ئەم خاڵەبە
تا خاوەن كەمەرێكی جوان بیت، ئاگاداری ئەم خاڵەبە
ئەگەردەتەوێت پارێزگاریی لەجەستەت كەیت نەهێڵیت كێشت
زیادبێت، دووركەوەرەوە لە دانیشتن بۆ ماوەیی دوورودرێژ بەدیار تەلەفزیۆنەوە يان
مۆبایلەکەتەوە.
لێكۆڵنەوەیەكی نوێ كە لەلایەن زانا ئەمریكیەكانەوە
ئەنجامدرا دەریخست، دانیشتن لەسەر كورسی بۆماوەیەكی زۆر و بە بەردەوام دەبێتە هۆی
كۆكردنەوە چەوەریی لە ناوچەیی كەمەرو سمتدا بەڕێژەیی 50% بەبەراورد لەگەڵ ئەو
كەسانەی كە بەبەردەوامی بەشێوەیەكی ڕێكوپێك ڕۆژانە بەپێ هاتووچۆدەكەن.
زاناكان هۆشداریی ئەوەیاندا پاڵكەوتن لەسەر كورسی
بەمەبەستی سەیركردنی تەلەفزیۆن یان تەماشاکردنى مۆبایل بۆماوەی زۆر، بە هۆى ئەو
فشارە دەروونیانەى کە گرتە ڤیدیۆییەکان درووستى دەکەن خولک بە خولک زیاتر
ئالودەتدەکەن بەدانیشتن سەرقاڵبوون، بەهۆى ئەمەشەوە بەهیچ شێوەیەک ئاگات لە دەمت
نامێنێت چیت بەردەستکەوێت دەیخۆیت، بە تایبەتى خواردنی خواردنە ناتەندروستەكانی
وەك پەتاتەیی سورەوەكراو هەروەها خواردنەوەی خواردنەوە گازیەكان، پەیڕو نەكردنی
وەرزش بەشێوەیەكی ڕێكوپێك، ئەگەر وەرزشوانیش بیت بەهۆى سەرقاڵبوونى بیروهۆشت
بەتەواوەتى، دووردەکەویتەوە لە جوڵەو وەرزش، چونکە جیهانى دیجتاڵى چرکە بە چرکە
گەورەدەبێت تۆ زیاترى تێدادەدۆزیتەوە لەهەموو بابەتێک تا بەتەواوەتى وندەبیت
تیایدا، ئەمەش پاش ماوەیەکى کورت دەبێتە هۆی درووستكردنی پاڵەپەستۆیەكی زۆر لەسەر
كەمەر و سمت لە ئەنجامی ئەمەشدا چەوریەكی زۆر لەو ناوچانەدا كۆدەبێتەوە كە شێوەیی
جەستە بەتەواوەتی تێكدەدات.
ليست هناك تعليقات