-->

بابەتەکان

بنەماکانی دیزاینی چێشتخانە

 


(لەgoogle وە)


(لەgoogle وە)

بنەماکانی دیزاینی چێشتخانە

چۆن دیزاینێکی تەواو بۆ چێشتخانەکەت هەڵدەبژێریت

 هەرکەسێک بەنیازی دیزاینکردنی چێشتخانەیەکی نوێیە دەبێت ئاشنای بنەماکانی دیزاینی چێشتخانە بێت، چونکە چێشتخانە بە گرنگترین کار دادەنرێت لە دیکۆری ماڵدا، هەروەها پێویستە لە لیستی ئەولەویەتەکاندا بێت لەکاتی دیزاینکردنی دیکۆری نوێی ماڵدا.

چێشتخانە بە تایبەتى لەم خانوە نوێیانەى ئێستادا ئەو شوێنەیە کە زۆربەی کاتەکانی تێدا بەسەر دەبەین، بەتایبەت خانمی ماڵ، بۆیە دەبێت زۆر گرنگى پێبدرێت و دیزاین بکرێت بۆ ئەوەی هەستێکی ئاسوودەیی لەو شوێنەدا دابین بکات.

 

(لەgoogle وە)

دیزاینی مەتبەخەکە بە کارێکی هونەری و ئەندازیاری دادەنرێت، هەروەها بناغەی تایبەت بەخۆى هەیە لە دیزاین و هەندێک یاسای هەیە کە دەبێت پابەندبن پێیەوە بۆ ئەوەی بەرهەمی کۆتایی خوازراو گونجاو و شیک بەدەست بهێنرێت، چێشتخانەیەکی جوان و ڕەسەن و مۆدێرن و لە سەرووی هەمووشیانەوە، زۆر پراکتیکی و ئاسوودەیە لە بەکارهێناندا و جوڵە تێیدا، نابێت تێیدا هەست بە هیچ قەرەباڵغی و ناڕەحەتییەکی بکرێت، بە تایبەت لە کاتی ئامادەکردنی خواردندا.

 

(لەgoogle وە)

لەم بابەتەدا شێوازی دروستی مامەڵەکردن لەگەڵ فەزاکانی ئەم بۆشاییە و بناغەکانی دیزاینەکەی و دیزاینە ئایدیاڵەکەت پیشان دەدەین کە لەگەڵ فەزا و شێوەی چێشتخانەکەتدا بگونجێت.

 

بنەماکانی دیزاینی چێشتخانە

 

 (لەgoogle وە)

گرنگترین بنەماکان کە دەبێت لەبەرچاو بگرین:

  1.  قەبارە و شوێنی چێشتخانە.
  2.   سێگۆشەی کاری مەتبەخ و دابەشکردنی ئامێرە سەرەکییەکانی ناو چێشتخانە.
  3.  شێوەی دیزاینی چێشتخانە (شێوەی Uیان شێوەی L، یان بە شێوەیەکی تر).
  4.  مەتبەخ کراوەیە یان داخراوە؟

 

یەکەم: قەبارە و ڕووبەری چێشتخانەکە:

پێش هەر شتێک و پێش دەستپێکردنی پرۆسەی دیزاین، سەرەتا دەبێت ڕووبەری چێشتخانەکە بزانیت، و ئەو شتە پێویستانە بزانیت کە پێویستت پێیانە ناکرێت دەستبەردارى بیت لەناو دیوارەکانی ئەو چێشتخانەیەدا، و ئەو شتانەی کە لاوەکین بون نەبونیان گۆڕانکارییەکى ئەوتۆ درووستناکات.

 

(لەgoogle وە)

1ـ چێشتخانە گەورەکە

  •   تێکڕای قەبارەی چێشتخانەیەکی گەورە لە 18.9 مەتر چوارگۆشە دەست پێدەکات.
  •  چێشتخانەیەک کە ڕووبەرەکەی ٣ * ٣ م (٩ م٢)ە، یەکێکە لە چێشتخانە گەورەکان کە کۆمپانیاکانی دیزاین و جێبەجێکردنی چێشتخانەکان حەزیان لێیە.
  •  چێشتخانە گەورە ئەوەندە گەورەیە کە کەمترین بڕی یەکەکانی هەڵگرتن (دۆلابی چێشتخانە) لە خۆدەگرێت و چەندین دیزاین و شێوەی جیاواز دەتوانرێت دیزاین بکرێت و جێبەجێ بکرێت.
  •  چێشتخانە گەورەکان دەتوانن لە ناوەڕاستدا دوورگەیەک یان مێزێکیان هەبێت بۆ ئامادەکردن و خواردنی خواردن، ئەمەش شتێکە کە زۆر کەس حەزیان پێتى.

 

 

(لەgoogle وە)

2ـ چێشتخانەى بچووک

 ـ هەست بە شەرم و بێزاربوون مەکە ئەگەر چێشتخانەکەت بچووک بێت، چونکە خاوەنى تایبەتمەندى خۆیەتى بەهەمان شێوەى گەورە، وە زۆربەی ماڵەکانمان مەتبەخی بچووکی تێدایە بەتایبەتى نوێیەکان، وە سەرت سوڕنەمێنێ ئەگەر پێت بڵێین مەتبەخێکی بچووک دەتوانێت سوودی کارایی بەرزت پێببەخشێت کە لە چێشتخانە گەورەکاندا دەبینرێت.

 

(لەgoogle وە)

  •  کاتێک بە باشی ئاگاداری دیزاینی چێشتخانە بچووکەکە دەبین، دەتوانین وا بکەین کە زۆرترین یەکەی هەڵگرتن لەخۆبگرێت(دۆڵابی چێشتخانە) جگە لە تەباخ  و سەلاجە و سینک و قاپشۆڕ.
  •  کێشەکە لەوەدایە کە زۆرجار چێشتخانە بچووکەکان بە دیزاینێکی ئاسایی و تایبەتمەند دیزاین ناکرێن و ئەمەش وا دەکات هەست بە ناڕەحەتی و خنکاندن لە ناوەوە بکەیت، بۆیە دەبێت گرنگی بە دیزاینەکەی بدرێت بە باشی.

 

 (لەgoogle وە)

(لەgoogle وە)

دووەم: سێگۆشەی کاری چێشتخانە:

جارێ خۆى سێگۆشەی کاری چێشتخانە چییە؟

سێگۆشەی کاری چێشتخانە ڕێڕەوی تایبەتە کە کارکردن لە ناو چێشتخانەکەدا ئاسان دەکات، بیرۆکەی ئەم سێگۆشەیەش پەیوەستە بەوەی کە ئامێرە سەرەتاییەکان، کە بریتین لە ساردکەرەوە و تەباخ و سینک لە شێوەی سێگۆشەیەک لە نێوان شوێنەکانی چێشتخانەکەدا دادەنێین ، و گۆشەکانی سێگۆشەکە بەپێی ڕووبەری چێشتخانەکە دەگۆڕدرێن، و پاراستنی سێگۆشەی کارکردن دەبێتە هۆی شوێنێکی کاراتر و ئاسوودەتر.


سێیەم: شێوەی دیزاینی چێشتخانەکە:

چەندین شێوە و دیزاین هەیە کە لەگەڵ چەندین شوێن و ڕووبەرى چێشتخانەی جیاوازدا دەگونجێت، بەم شێوەیە:

سێگۆشەی کاری چێشتخانە ڕێڕەوی تایبەتە کە کارکردن لە ناو چێشتخانەکەدا ئاسان دەکات، بیرۆکەی ئەم سێگۆشەیەش پەیوەستە بەوەی کە ئامێرە سەرەتاییەکان، کە بریتین لە ساردکەرەوە و سۆپا و سینک لە شێوەی سێگۆشەیەک لە نێوان شوێنەکانی چێشتخانەکەدا دادەنێین ، و گۆشەکانی سێگۆشەکە بەپێی ڕووبەری چێشتخانەکە دەگۆڕدرێن، و پاراستنی سێگۆشەی کارکردن دەبێتە هۆی شوێنێکی کاراتر و ئاسوودەتر.

 

 

(لەgoogle وە)

1ـ دیزاینی چێشتخانە بە شێوەی (L)

 

(لەgoogle وە)

  • چێشتخانەی شێوەی L بە یەکێک لە باشترین و پراکتیکیترین چێشتخانەکان دادەنرێت.
  •  ئەم شێوەیە سوودی ئەوەی هەیە کە سێگۆشەی کارکردن لە چێشتخانەدا بە ئاسانی دەپارێزێت، ئەمەش ڕێگە بە هێشتنەوەى شوێنی زیاتر و باشتر دەدات بۆ جوڵە.
  •  کاتێک ئەم شێوەیە لە چێشتخانە گەورەکاندا بەکاردەهێنرێت، باشتر وایە دوورگەکە یان مێزکى شێوەی L لە ناوەڕاستیشدا زیاد بکرێت.

 

 

(لەgoogle وە)

2ـ دیزاینی چێشتخانە بە شێوەی(U)

 

(لەgoogle وە)

  •  چێشتخانەی شێوەی U دەتوانرێت لەو چێشتخانانەدا بەکاربهێنرێت کە ڕووبەرێکی فراوانیان هەیە.
  •  ئەم دیزاینە بە یەکێک لە دیزاینە ئایدیاڵەکان(نمونەییەکان) دادەنرێت بۆ چێشتلێنان بە کاراییەکی بەرز، بەو پێیەی شوێنی کارکردنی گونجاو و جوڵەی ئاسان لە نێوان فڕن و تەباخ و سەلاجە و سینکدا دەپارێزێت و ئەم شێوەیەش ئەو پەڕى بەکارهێنانی ئایدیاڵی سێگۆشەی کارکردنە.
  •  دیزاینی چێشتخانەکە بە شێوەی U ڕێگە بە بەکارهێنانی دوورگەیەک دەدات لە ناوەڕاستی چێشتخانەکە ئەگەر شوێنی چێشتخانەکە ڕێگەی پێدا، یان دەتوانرێت تەختەیەکی کارکردن لە لایەکی چێشتخانەکە بەکاربهێنرێت و ببێتە باڕ یان کەوانتەر.

 

 

(لەgoogle وە)

3ـ چێشتخانەی هاوتەریب

 

(لەgoogle وە)

  •  ئەم شێوەیە بە دابەشکردنی یەکەکانی هەڵگرتن (دۆلابی چێشتخانە) لەسەر هەریەک لە دوو دیواری هاوتەریب دروست دەبێت، ئەمەش هەستی فراوانی لە شوێنەکەدا دەبەخشێت.
  •  ئەم شێوە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی سێگۆشەی کارکردن لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە بیپارێزێت لە بچوکبونەوە.

 

 

(لەgoogle وە)

4ـ مەتبەخێک بە یەک دیوارەوە

 

(لەgoogle وە)

  • ـ بەم شێوەیە هەموو یەکەکانی هەڵگرتن لەسەر یەک دیوار دادەنرێت، هەروەها سەلاجە و تەباخ و سینک لەسەر یەک دیوار دادەنرێت.
  • ـ جێبەجێکردنی سێگۆشەی کارکردن لەم جۆرە چێشتخانەیە ئەستەمە.
  • ـ ئەم جۆرە شێوازە لە چێشتخانانەدا بەکاردێت کە ڕووبەرێکی کەمیان هەیە.

.

(لەgoogle وە)

تێبینی گرنگ لە دیزاینی چێشتخانەدا:

  •  دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە نابێت تەباخ ڕاستەوخۆ لە ژێر پەنجەرەدا دابنرێت، بۆ ئەوەی ئەو هەوایەی لە پەنجەرەکەوە دێت نەبێتە هۆی کوژاندنەوەى تەباخەکە و درووستکردنى ڕووداو، هەروەها بۆ ئەوەی تۆز و خۆڵ نەچێتە ناو خواردنەکەوە لە کاتى ئامادەکردندا، هەروەها بەجۆرێک بێت کە شوێنێک هەبێت بۆ دانانی هەواگوڕکەر(ساحبە یان مرشح) لە سەرووی تەباخەکەوە بۆ ئەوەی لە دوکەڵ و بۆنەکان کە ڕاستەوخۆ بەرز دەبنەوە ڕزگارت بێت.
  •  باشتر وایە سینکەکە لە ژێر پەنجەرەکەدا دابنرێت ئەگەر هیچ ناکۆکییەک لەگەڵ بۆرى ئاو و ئاوەڕۆدا نەبێت.
  •  باشتر وایە ئامێری جل شۆردن لە چێشتخانە دانەنرێت و بیخەیتە ناو حەمامەوە، بە تایبەت ئەگەر شوێنی چێشتخانەکە بچووک بێت.
  •  پێویستە ڕەنگی کاڵ هەڵبژاریت بۆ بۆیەکردنی چێشتخانە، بۆ ئەوەی هەست بە فراوانی بکرێت. هەست بەنائارامى نەکەیت تێدا.

 

 

(لەgoogle وە)




(لەgoogle وە)

بەم شێوەیە لەم بابەتە بیرۆکەیەکى زۆر سادەمان لەبارەى نەخشەسازیى چێشتخانە نیشاندان.

ليست هناك تعليقات