-->

بابەتەکان

شێوازیی ڕازاندنەوەی خواردن هۆكارە بۆ قەڵەویی

 

(لەgoogle وە)

شێوازیی ڕازاندنەوەی خواردن هۆكارە بۆ قەڵەویی

بەپێی بۆچونى زاناكانی پەیمانگایی (ماكس بلانك بۆ دەرونناسی) لە میونیخ، بینینی خواردنی بەتام  و ڕازاوە دەبێتە هۆیی دەردانی هۆرمۆنی (گریلین) بەڕیژەیەكی بەرز، ئەمەش دەبێتە هۆى ئەوەى ئەو كەسەی وێنەی خواردنەکە دەبینێت حەز بەخواردن دەكات ئەگەر برسیشی نەبێت.

بەوتەی زاناكان خۆى هەستى برسێتى بریتییە لە بەرزبونەوەى ڕێژەیی هۆرمۆنی گریلین لەخوێندا، دوای نانخواردن ڕاستەوخۆ دادەبەزێت، هۆرمۆنی گریلین لێپرسراویی سەرەكیە لە خوڕەوشتی نانخواردنمان و كرداریی هەرسكردنی خواردن و سوودوەرگرتن لێی.

بۆ تاقیکردنەوەش وێنەی خواردنی بەتامیان پیشانی كۆمەڵێك كەسدا كە پێشتر نانیان بە تەواوەتی خواردبوو تێربوون، پاش بینینی وێنەكان خوێنیان لێوەرگرتن بۆ پشكنین، دەركەوت كە ڕێژەیی گریلین بە تەواوەتی بەرزببوە لە كاتی پیشاندانی وێنەكاندا.

زاناكان بڕوایان وایە بڵاوبونەوەی وێنەی خواردنە جۆراوجۆرەكان بەشێوەیەكی جوان و بە تام یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكان بۆ بەرزبونەوەی ڕێژەیی قەڵەویی لە وڵاتانی خۆرئاوادا، داوا لە هاووڵاتیاندەكەن كە خۆیان بە دووربگرن لە بینینی ئەو وێنانە تا هەست بە برسێتی نەكەن

ليست هناك تعليقات