-->

بابەتەکان

ئامۆژگاری بۆ دیزاینکردنی چێشتخانەیەکی مۆدێرن و شیک


(پێش جێبەجێکردنی هەر دیزاینێک، دەبێت بیر لە هەموو وردەکارییەکانی بکرێتەوە)(لەgoogle وە)



 ئامۆژگاری بۆ دیزاینکردنی چێشتخانەیەکی مۆدێرن و شیک

دیزاینی چێشتخانە مۆدێرنەکان
پێش جێبەجێکردنی هەر دیزاینێک دەبێت بیر لە هەموو وردەکارییەکانی بکرێتەوە

 

چێشتخانە ناوچەیەکی گرنگی ماڵەکەی داگیرکردوویت، بەو پێیەی ماڵە مۆدێرنەکان فراوانییان نییە زۆربەى ماڵەکان لە 100م2  تێناپەڕێت و ژووری نانخواردنیان تێدا نییە، چێشتخانەکە وەک شوێنێک بۆ خواردنی ژەمەکان بەکاردەهێنرێت، هەروەها دەتوانرێت لە هەمانکاتدا کراوە بێت بۆ ژووری میوان، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە دەبێت  پێویستە زۆر ڕەنگین و شیک بێت.

 

(مەتبەخ یەکێکە لە شوێنە گرنگەکانی ناو ماڵ کە دەبێت خۆشەویستی ئێمە بێت)(لەgoogle وە)

ماڵە مۆدێرن و ئارامەکە بۆ زۆر کەس خەونێکی جوانە، جوانترینیان دیکۆری چێشتخانەکەیەتى و تەواوکارییە ڕەسەن و کردارییەکەیە، چێشتخانە یەکێکە لە شوێنە دیارەکانی ناو ماڵەکە کە دەبێت خۆشمان بوێت زیاترین پێوەى هیلاکبین.

 

(کۆگاکان بەشێکی پێویستن لە هەر چێشتخانەیەکدا، کە دەبێت هەمیشە شوێنى بۆ دیاریکرابێت)(لەgoogle وە)

دیزاینەری ناوەوە(لینا یافوری) کۆمەڵێک ئامۆژگاری پێشکەش دەکات بۆ بەدیهێنانی ئەم خەونە، ئەم فەزایە لە هەر ماڵێکدا بڕازێنینەوە تا سیحرەکەی بەسەرماندا بەجێبهێڵێت، چونکە لە ڕووى دەروونیەوە گەورەترین کاریگەرى لەسەرمان دروستدەکات، بە حوکمى ئەوەى کە لە نخشەسازیى نوێدا دڵى ماڵەکەیە، بێگومان کاریگەری لەسەر شێوازی لێنانی خواردنمان دەبێت، هەروەها هەندێک بیرۆکە لەگەڵ وێنەدا دەخاتە ڕوو کە دەتوانێت ئیلهامبەخش بێت بۆ ئەوەی چی دەتوانێت لە چێشتخانە جێبەجێ بکرێت.

 

(داڵانەکان لە هەر شتێک دوور بخەرەوە  کە ڕێگربێت لە جوڵە بۆ ئەوەی جوڵە ئاسان بێت لە چێشتخانەکەدا، دواتریش جوانێکى بێوێنە بە چێشتخانەکەت دەدات )(لەgoogle وە)

فەزایەک بۆ داهێنان:

  • ـ کۆگا بچوکەکان بەشێکی پێویستن لە هەر چێشتخانەیەکدا، بۆیە دەبێت هەمیشە لە چوارچێوەى نەخشەدانانى ناوچێشتخانەکدا هەبێت هیچ کات نابێت فەرامۆشکرێت، کاتێک دەرفەت ڕێگە بە نۆژەنکردنەوەی چێشتخانە دەدات.
  •  ـ دیزاینی کەوانتەرێکی بچووک لە چێشتخانەکەدا کە شوێنێکی تەسک بێت.
  •  ـ بۆیەکردن بە ڕەنگی بێلایەن یەکێکە لە ڕەوتە باوەکانی چێشتخانە مۆدێرنەکانە، بەڵام دەبێت هەمیشە ئەوە لەبیر بکرێت کە چێشتخانە فەزایەکە بۆ داهێنان، بۆیە پێویستە شێوازى ئەندازەیی لە هەندێک بەشدا بەدیبکرێت.
  •  ـ پشت بەستن بە چەند شتێکى کەم لە چێشتخانەکەدا بۆ ئەوەی مۆدێرنتر و پاکتر و ڕەسەنتر دەربکەوێت، هەموو شتێک ڕێکخراوە و لە شوێنی خۆیدایە و ئەوەی زۆرترین جیاوازی ئەم دیزاینە دەردەخات شێوازی ڕووناککردنەوەی شتەکانە.
  •  ـ ڕووناکی بە شێوەیەکی سیمیتری زۆر گونجاو بەسەر چێشتخانەکەدا دابەشکراوە.

 

 (سیرامیکێکی زۆر ساف دەبێتە هۆی خلیسکان و بۆ ئەرزی چێشتخانە ناگونجێت)(لەgoogle وە)

  • ـ پێویستە دڵنیا بیت لەوەی دەرگای سەلاجە بە گۆشەی 180 پلەی سەدی دەکرێتەوە، ئەگەر چێشتخانەکە فراوان بێت شوێنى تەواوى پێبدەیت.
  •  ـ نابێت کاشى زەوى سیرامیکی زۆر ساف بێت، تا نەخلیسکێت.
  •  ـ هیچ کێشەیەک نییە، ئەگەر ساحبە یان مرشەح بەدەرەوەبێت یا دیاربێت.
  •  ـ پێویستە دارى ڕەقە یان میلامین یان “PVC” بۆ کۆگاکانى چێشتخانە هەڵبژێردرێت، چونکە ئەم ماددانە بەرگەی شێ و ئاو دەگرن.

 گرنگیدان بە وردەکارییەکان

پێش جێبەجێکردنی هەر دیزاینێک، دەبێت بیر لە هەموو وردەکارییەکانی بکرێتەوە، گرنگترینیان شێوازی دابەشکردنی شوێنەکانە، هەروەها دانانی کەرەستە و ئامێرەکان بەجۆرێک جوڵە لە چێشتخانەکەدا ئاسان بێت، بە دوورخستنەوەی لە هەر شتێک کە ڕێگری  لە جوڵە بکات، بەمەش چێشتخانەکە جوانتر و شیکتر دەردەکەوێت بێت.

ليست هناك تعليقات