-->

بابەتەکان

چەن ڕێگایەکى باش بۆ پاککردنەوەی خشڵى زیو

 




چەن ڕێگایەکى باش بۆ پاککردنەوەی خشڵى زیو

هەنگاوەکانی گرنگیدان پێی بۆ زۆر کەس نادیارە، سەرەڕای ئەوەی سادە و پراکتیکییە بە زۆری خشڵەکان پێویستیان بە گرنگیدانی تایبەت هەیە، بۆ ئەوەی بریقە و درەوشاوەیی خۆیان بپارێزێن، بەڵام هەنگاوەکانی گرنگیدان بەو شتە بۆ زۆر کەس نادیارە، سەرەڕای ئەوەی سادە و پراکتیکییە. لە خوارەوە دەربارەی کاریگەرترینیان دەبینین:




پاککردنەوەی خشڵى زیو لە ماڵەوە: خشڵى زیو بە تێپەڕبوونی کات بریقەی خۆی لەدەست دەدات، بەڵام زۆر ئاسانە لە ڕێگەی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە درەوشاوەییەکەى زیندوو بکەیتەوە:

 

بەکارهێنانی سووراوی لێو:

سووراوی لێو بەزۆری(ئۆکسیدی تیتانیۆمی) تێدایە، کە ناسراوە بە لابردنی پەڵەی کانزای زیو. هەروەها مادەی چەوری تێدایە کە زیندوویی و بریقەى زیو بەرز دەکاتەوە. پاشماوەی قەڵەمی سووراوی لێو بۆ پاککردنەوەى ڕووی خشڵى زیو بەکاربهێنە، دوای ئەوە بە پارچەیەک پەڕۆ  دەسڕدرێتەوە و دواتر بیکەرە ئاوێکەوە کە سابوونى شلى دەفر شتنى تیاتوابێتەوە و لەڕێگەى فڵچەیەکى مامناوەند لەزبریدا جوان دەشۆردرێت، دواتر کەمێک ئاوى پیادەکەیت تا کەفەکەى لێبێتەوە، پێش ئەوەی بە باشی بیشۆرێت و بە قوماشێکی نەرم وشک بکرێتەوە. زۆر باشتردەبێت ئەگەر لە ناو کاى دارى دارتشیدا وشکبکرێتەوە ماوەیەک لەناو کاکەدا یارپێبکرێت تا وشک دەبێتەوە.

 

 

بەکارهێنانی سۆدەی نان و وەرەقەى ئەلەمنیۆم:

دوو کەوچکی چێشت سۆدەی نان بخەرە ناو نیو لیتر ئاوەوە، تێکەڵەکە بخەرە سەر ئاگر تا دەکوڵێت، پاشان لەسەر ئاگرەکە دایگرە و خشڵە زیوەکە و پارچەیەک وەرەقەى ئەلەمنیۆمی ئەوەى بۆ خواردن ئامادەکردن بەکاردێت بکەرەگیراوەکەوە بۆ ماوەی ١٥ خولەک. پاشان خشڵەکە لە گیراوەیە دەردەهێنرێت و بە قوماشێکی نەرم دەسڕدرێتەوە. ئەم هەنگاوە بەسە بۆ لابردنی هەر نیشانەیەکی ڕەش لەسەر کانزا زیوەکە و گەڕاندنەوەی ڕووناکیەکەی دەتوانیت ئەم کردارە هەمان شتن و وشکردنەوەى بەکاى داربەکاربێیت تا جوانتربێت وەک پێشتر باسمانکرد تاڕادەیەکى زۆر ئەمە وەک زاخاوە بەڕێگەى کیمیاى.

 

 

بەکارهێنانی هەویرەی سۆدە:

بۆ دەستکەوتنی هەویرێکی پاککەرەوەی زیو بەسە کەمێک ئاوی گەرم لەگەڵ سۆدەی نان تێکەڵ بکەیت بۆ ئەوەی هەویرێکی زۆر نەرم بەدەست بهێنیت. ئەم تێکەڵەیە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لە پاککردنەوەی خشڵى زیو بەبێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکى خراپى لەسەری بەجێبهێڵێت وەک ڕووشان یان پەڵە. دوایى دەبێت بشۆرێت لەسەر ڕووی بۆ پاککردنەوەی لە هەر شوێنەواری چەوری و پیسی و پەڵەیەک.

ليست هناك تعليقات