-->

بابەتەکان

ئامۆژگاری ماکیاژ بۆ پێستی قاوەیی تۆخ

 



ئامۆژگاری ماکیاژ بۆ پێستی قاوەیی تۆخ

هەموو ڕەنگێکی پێست ڕەنگی گونجاوی ماکیاژى تایبەت بەخۆى هەیە، ئەو خانمانەی پێستیان ئەسمەرێکى تۆخە یان قاوەیی ڕەنگە هەست بە کەمێک سەرلێشێواوی بکەن لە هەڵبژاردنی ڕەنگی گونجاودا، بەڵام یەکەم شت پێش ئەوەی بیر لە کڕینی ماکیاژ بکەیتەوە، دەبێت لە ئەندەرتۆنى یان ژێر ڕەنگی پێستت تێبگەیت باش، ئەگەر پێستت ئەسمەرێکى تۆخە دەڕوانێت بەسەر زەردی زێڕین، ئەمە ژێر ڕەنگەکانت ئەندەرتۆنى تۆ گەرمە، بەڵام ئەگەر پێستت دەڕوات بەلاى ڕەنگێکی سوور-پەمەیی هەبێت، ژێر ڕەنگەکانت فێنک دەبن. ئامۆژگارییەکانی ئەم جارەمان بۆ خاوەنى پێستى ئەسمەرە ماکیاژکردنتان لەگەڵدا باس دەکەین بۆ پێستی تۆخ، و چۆنیەتی هەڵبژاردنی ڕەنگی گونجاو بۆت.

 

ئامۆژگاری ماکیاژ بۆ پێستی ڕەش:

1ـ هەڵبژاردنی سێبەری ئەساسی دروست:

کاتێک لە ژێر ڕەنگەکەت(ئەندەرتۆنەکەت) تێگەیشتى، هەنگاوی دووەم بریتییە لە دیاریکردنی پلەى ئەساسەکە کە گونجاوە بۆ پێستت، ئەساسێک کە مەیلەو زەرد بێت زۆرتر گونجاوە بۆ زۆربەی ڕەنگی پێستی تۆخ، هەروەها دڵنیایى زیاتر ڕەنگەکەی لەسەر گەردنت تاقیبەکەرەوە بەجۆرێک کە تابەتەواوەتى ڕاست لەگەڵت دەربچێت.

 

وەک یاسایەک کرێمی ئەساس، ئەگەر ڕەنگەکەی خۆڵەمێشی بوو لەسەر پێست، مانای وایە کە زۆر سووکە لەسەر پێستت کاڵ و کراوەدەردەچێت، ئەگەر ڕەنگەکەی زۆر تۆخ بوو، ئەوا لەسەر پێستت تاریک دەمێنێتەوە.

 

2ـ هەڵبژاردنی پلەی گونجاوی کۆنسێلەر:

دەبێت کۆنسێلەر یەک یان دوو دەرجە کاڵتر بێت لە ڕەنگی ئەسڵی پێستت، کۆنسێلەرەکە لەسەر هەر خاڵێکی ڕەشی دەموچاوت یان لەسەر ڕوومەتت تاقیبکەرەوە، ئەگەر بۆت دەرکەوت کە بە باشی تێکەڵ دەبێت و ناتەواویەکان بە تەواوی دەشارێتەوە، ئەوا ئەمە پلەیەکى گونجاوە بۆ ئەو کۆنسێلەرەى هەڵدبژاردووە .بۆ شاردنەوەی پەڵە تۆخ و سەختەکان، دەتوانیت ڕاستکەرەوەی ڕەنگی پرتەقاڵی بەکاربهێنیت چونکە ئاسان تێکەڵ دەبێت لەسەر پێست و باشە لەشاردنەوەی پەڵە تۆخەکان.

 

 

3ـ هەڵبژاردنی ڕەنگی دروستی بلاشەر (سوورکەرەوە):

زۆرێک لە کچان بەزەحمەت دەتوانن سوورکەرەوەی گونجاو بۆ ڕەنگی پێستیان هەڵبژێرن، پسپۆڕانی ماکیاژ ئامۆژگاری هەڵبژاردنی سێبەری تۆنى پەمەیی کاڵ و پەمەیی مرواری و ڕەنگى قۆخى دەکەن بۆ ڕەنگی پێستی کاڵێکى مامناوەند، هەروەها ڕەنگی سوورکەرەوەی مەرجانی(سور)ى تۆخ گونجاوە بۆ ڕەنگی پێستی تۆخێکى مامناوەند.

 

 

4ـ هەڵبژاردنی سێبەری گونجاوی هایلایتەر:

پێستی تۆخ بە هایلایتەر زۆر جوان دەردەکەوێت، ئەگەر پێستت لە نێوان کاڵێکى بۆ مامناوەند بێت ئەوا گونجاوترین سێبەری هایلایتەر بۆ تۆ مرواری و شامپاینە، سەبارەت بە هایلایتەر بە سێبەری ئاڵتونی کاڵ و برۆنزی گونجاوە بۆ پێستی مامناوەند تا تۆخ.

 

 

5ـ هەڵبژاردنی سێبەری گونجاو:

بۆ پێستی شوکولاتە یان قاوەیی تۆخ، گرنگترین شت لە هەڵبژاردنی سێبەری سێبەری چاو و ئایلاینەر، هەر ڕەنگێک بێت، ئەوەیە کە ڕەنگەکەی بەرزە و دەوڵەمەندو تۆخبێـت کاتێک تێکەڵ دەکرێت لەسەر چاوەکان بە تەواوی بێ کەموکوڕی دەمێنێتەوە.

 

 ٦ـ هەڵبژاردنی ڕەنگى گونجاوی برۆنزەر:

برۆنزەر و (بلاشەر)سوورکەرەوە لە بەرهەمە سەرەکییەکانن بۆ ماکیاژێکی سروشتی بۆ پێستی تۆخ، هەردووکیان ئاسانن بۆ لێدان و پێناسەکردنی دەموچاو بە باشترین شێوە، ڕوو لە برۆنزەری فرە بەکارهێنان بکە، کە دەتوانیت وەک برۆنزەر، سێبەری چاو، یان کۆنتور بەکاریبهێنیت .

 


7ـ هەڵبژاردنی ڕەنگی گونجاوی سووراوی لێو:

بۆ ئەوەی لە کاتی بەکارهێنانی سووراوی لێودا دەرکەوتنی مات نەبێت، باشتر وایە سێبەری ڕەنگێک هەڵبژێریت کە لە ڕەنگی پێستت تۆختر بێت، هەروەها گرنگە بەدوای ڕەنگی سووراوی لێودا بگەڕێیت کە ژێر ڕەنگێکی گەرمی تێدایە بۆ پێستی ڕەش و ژێر ڕەنگێکی فێنک بۆ پێستی سووک.

ليست هناك تعليقات