ئامۆژگارییەکان بۆ قژى ماندوو:

چۆن گرنگى بە قژێکى ماندو دەدەیت، گەشەى پێدەدێتەوە





(لەgoogle وە)


خەڵکانێکى زۆر لە ژنان و پیاوان، بە دەست قژى ماندووەوە دەناڵێنن، ئیتر بە هۆى سروشتى قژەکە خۆیەوە بێت، یان بە هۆى زۆر بەکارهێنانى مادە کیمیاوییەکان و بۆیاخکردنەوە، لێرەدا هەندێک ئامۆژگارى و ڕێگەى سروشتى باسدەکەین کە لە هەموو ماڵێکدا بەردەستە، بەڵام زۆر سوود بەخشە، لە گرنگترینیان تێکەڵەى ئاڤۆگادۆ، ماست.


تێکەڵەى ئاڤۆگادۆ بۆ قژى ماندوو:

ـ یەک دەنک ئاڤۆگادۆ.

ـ دوو کەوچکى بچووک ڕۆنى زەیتون.

(لەgoogle وە)

چۆنێتى ئامادەکردنى:

ئاڤۆگادۆ و ڕۆنى زەیتونەکە بکەرە، تێکەڵکەرێکى کارەبایى(خەڵاتى کارەبایى)، باش لەگەڵ یەکتر تێکەڵاویانکە تا دەبێتە هەویرێکى نەرم.

ـ دواتر قژى پێ چەوربکە لە ڕەگەوە بۆ کۆتاییەکەى، با کاتژمێرێک پێوەى بمێنێتەوە، دواتر بە ئاوى شلەتێن و شامپۆ بیشۆ.

 

گیراوەى ماست بۆ قژى ماندوو:

  • ـ هێلکەیەک.
  • ـ شەش کەوچکى گەورە ماست.
  • شێوازى ئامادەکردنى:
  • سپێنەى هێلکەکە و ماستکە باش تێکەڵ بەیەکبکە.
  • ـ باش لە قژکەیبدە لە ڕەگەوە بۆ کۆتاییەکەى، نیوکاتژمێر با پێوەى بمێنێتەوە.
  • ـ دواتر قژەکە بە ئاو و شامپۆ بشۆ.



 

(لەgoogle وە)

ئامۆژگارییەکان بۆ قژى ماندوو:

  • ـ ئاگاداربە هەموو ڕۆژێک سەرت مەشۆ، باشترە سێ ڕۆژ جارێک بیشۆیت، تا دانەماڵرێت لەو چەورییە سروشتییەى کە پێوەیەتى.
  • ـ زۆر ئاگارداربە قژت بە ئاوێکى شلەتێن بشۆیت، نەکە زۆرگەرم، کە زۆر زیانبەخشە زیاتر ماندووى دەکات.
  • ـ ئاگادار شامپۆکەتبە، با مادەى کیمیاوى زیانبەخشى وەک کبریتى تیانەبێت، کە زۆر زیان لەقژدەدات.
  • ـ رۆژانە ڕێژەیەکى باش ئاوبخۆرەوە، کە بۆ گەشانەوەى قژ یارمەتیدەرە، چونکە ئاو ئەو کەموکورتیانە چارەسەردەکات کە لە قژدا دروستدەبێت، تەندروستى دەکات.
  • ـ باشتر وایە گیراوە سروشتیەکان بەکاربێت بۆ قژى ماندوو.
  • ـ دورەکەورەوە لە وشکەروەى گەرم و ئوتوى قژ، چونکە زیاتر ماندویدەکات.
  • ـ ئافتەر بەکاربێنە بەتایبەتى بۆ ڕگى قژ.
  • ـ ئەو لفکەیەى کە خۆتى پێدەشۆیت و ئەو شانەیەى کە قژى پێدادەهێنیت زوو زوو پاکیکەروە تا چەورى و میکرۆب شتى خراپى پێوە نەمێنێت.
  • ـ لە هەمووشى گرنگتر خۆراکى تەندروستە، بە تایبەتى ئەو کەسانە دەبێت سەرچاوى پرۆتینى زۆر بخۆن، تا یارمەتیدەربێت بۆ چاککردنەوە و گەشەکردنى مووکان.

تعليقات

زۆرترین بینراو

منداڵەکەت کەی دەبێ بەڕۆژووبێ؟ پسپۆڕەکان وەڵامتدەدەنەوە کە دەبێ چیى بکەى

بەبێ ڕێجیم کێشت لە مانگی ڕەمەزاندا دابەزێنە، ئەگەر کێشت زۆرە

ئایا ئافرەتی دووگیان دەکرێ بەڕۆژووبێت؟پسپۆران وەڵام دەدەنەوە