ئەو خۆراکانەى کە خۆراک پێدەرى قژن:
ئەو خۆراکانەى کە خۆراک پێدەرى قژن:
(لەgoogle وە)
گرنگیدان بە قژ لە کارە گرنگەکانى هەموو تاکێکە، پێویستە مرۆڤ هەمیشە پارێزگارى لێبکات و دەوڵمەندیکات بەو توخە پێویستانەى کە بۆ تەندروستى قژ پێویستن، بۆ ئەمەش پێویستە خۆراکێکى تەندروست بخورێت کە گرنگن بۆ قژ:
وەک چەرەسات و سەوزەکان، پاقلە و گوێزەر، لە هەمانکاتدا گرنگە ئەو خۆراکەنە بخورێت کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین و ئۆمیگا سێ کە هەموویان پێکەوە هێز و تەندروستى دەبەخشن بە قژ، زۆر گرنگە ئاگادارى ڕێجیمى قورس بیت، ئەو ڕێجیمانەى کە لە ماوەیەکى کەمدا بڕێکى زۆر لە کێشت دادەگریت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆى لە دەستدانى بڕێکى زۆر لە توخمە خۆراکیە گرنگەکان لە جەستەدا، هەر ئەمەش دەبێتە هۆکارى لە دەستدانى قژ و وشکبوونەوە و خراپبونى تەندروستى، لەو خۆراکانەى کە گرنگ بۆ قژ:
- ماسى: خواردنى ماسى بە بڕى باش، قژ پڕدەکات، کانزاى پێویستى بۆ فەراهەمدەکات و ڕەونەق و بریسکەشى زیاددەکات.
- ماست: خواردنى ماست زۆرگرنگە بۆ گەشەى قژ، درێژێکەى زیاددەکات، پڕتردەبێت.
- سپێناخ: خواردنى سپێناخ ڕێگریدەکات لە کێشەى وشکبون و بێڕەونەقبونى قژ، یارمەتیدەرە بۆ خۆراکپێدانى و شێدار و تەندروست دەکات.
( لەgoogle وە)
- بەهێ: بەهێ میویەکە لەگەڵ ئەوەى کە لاى زۆرکەس وەلانراوە کەچى زۆر بە سوودە بۆ قژ، دەیپارێزێ لە ناوچون و لە زیان دوریدەخاتەوە.
( لەgoogle وە)
- صویا و نیسک و جگەر: دانەوێڵەکان و بەشەکانى ناوەوەى ئاژەڵەکان، چارسەرى کێشەى وەرینى قژ دەکەن، چونکە ڕێژەیەکى بەرز لە ئاسنیان تێدایە کە قژ بەهێزدەکات.
- باڵندەکان: گۆشتى باڵندەکان دەوڵەمەندن بە پرۆتین کە قژ پڕ و بەهێزدەکەن.
- پەتاتەى شیرین و کولەکەو گوێزەر و مانگۆ: قژ لە وشکبونەوە و لاوازبون دەپارێزن و شێداریدەکەن.
- دارچینى: وادەکات کە خوێنى زیاتر بگات بە پێستى قژ، کە ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ خۆراک پێدانى و بەهێزکردن و زیاتر تەندروستکردنى.
- هێلکە: هێلکە قژ لە هەڵوەرین دەپارێزێ، بەهێزى دەکات، چالاکیدەکات تا گەشەى باشتربێت.
- رۆبیان: قژ چالاکتر دەکات، بە هۆى بونى ڕێژەیەکى بەرز لە زینک و کانزاکانى تر تیایدا، کە لە وەرین دەیپارێزێ.
ليست هناك تعليقات