-->

بابەتەکان

ریتینول هاوڕێى پێستە

ریتینول هاوڕێى پێستە 


ئەم توخمە و پێکهاتەکانى بەهێزترین یارمەتیدەر بۆ بە گەنجى هێشتنەوەى پێستى دەموچاو.

ریتینول یەکێکە لە پێکهاتەکانى ڤیتامین ئەى، لە هەشتاکانى سەدەى ڕابردوودا دۆزرایەوە.

ریتینول زۆر کاریگەرە لە بوارى سافکردنى دەموچاو چاکردنى چرچولۆچیەکانى، ئەستورکردن و رێگرە لە لەناوچونى ڕیشاڵە کولاجینەکان وئەلستین ژێر پێست، هەربۆیە هەمیشە باشترن پێکهێنەرەکانى گیراوە جوانکارییەکانە وەک(بیبتیدات، ترشى هیالورین و سیرامیدات و نیاسینامیدات) بەکاردێنن کە لە بوارى لاوایتى و تازەکردنەوەى پێستدا بەکاردێت.

 



 باشترین ئامۆژگاریەکان بۆ بەکارهێنانى.

 باشترین پێکهاتەى:

بە بڕواى پسپۆرەکانى بوارى جوانکارى بۆ هەڵبژاردنى کرێمێک کە لە ڕۆژدا بەکاربێت و پێکهاتەی ریتینولى تێدابێت، پێویستە کاریەکى یاردەدەرى دژەخۆرى لەگەڵدابێت بەڕێژەى (30spf.)، لە هەمانکاتدا بەوتەى ئەوان هەر پاش دەرکەوتنى چرچ لەدەموچاودا یان کەمبونەوەى ڕەونەقى بەهۆى لاوازبوون لە نوێبونەوەى خانەکان دەکرێت شەوانە بە بەردەوامى کرێمێک بەکاربێت کە ریتینول پێکهاتە سەرەکى بێت، تا ئەم کێشانە چارەسەربێت، هەر لە تەمەنى 30 ساڵیەوە لە هەفتەیەکدا سێ شەو بە کاربێت، بە گەیشتنە تەمەنى 40 ساڵى دەبێت هەفتانە پێنج کەڕەت بەکاربێت، دواتر رۆژانە دەبێت بەکاربهێنرێت.


باشترین کاتەکانى بەکارهێنانى:

وەرزى پایز و زستان باشترین کاتەکانن بۆ بەکارهێنانى ریتینول بە تایبەتى بۆ ئەو پێستانەى وشک و هەستیارن، بەڵام بۆ پێستە ئاساییەکان یان تێکەڵکەن یان چەورەکان دەکرێت بە درێژایى هەرچوار وەرزەکە بەکاربت، تا پێست بەتەواوەتى خۆى لەگەڵ ڕابهێنێت. پسپۆرەکان پێیان باشە کە شەو بەکاربهێنرێت چونکە لەگەڵ تیشکى خۆردا هەستیارى درووستدەکات، ئەگەر سوربونەوە و وشکبونەوە درووستبوو تاڕادەیەکى کەم ئاساییە، بەڵام بەدەرکەوتنى ئەم دیاریدانە واباشتر لە هەفتەیەکدا دوو تا سي جار بەکاربێت.


ـ تایبەتمەندى و سودەکانى

یەکخستنى تۆنى پێست: ئەمەش بەهۆى لەناوبرنى پەڵە تۆخەکانى سەرپێست، لەهەمانکاتدا شێدارکردن و نەرمکردنى بەمەش شێوەیەکى جوانى پێدەبەخشێ.

بەهێزکردنى بەرهەمهێنانى ئەلستین و کولاجین لە ژێر پێستدا: ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەلاوى هێشتنەوەى پێست، دژ بە درکەوتنى چرچیە وردەکانە کە دواتر زۆردەردەکەون زیاددەکەن، پاش پشگوێخستنى، جۆرى پێست باشدەکات.

ڕێگریکردن لەدەرکەوتنى زیبکە: ریتینول کاریگەرى لەسەر ڕژێنە چەورییەکان هەیە، ڕێگرە لە زۆردەردانى، لەهەمانکاتدا کونیلەکانى پێست دێنێتەوەیەک بچوکیدەکاتەوە، هەر ئەم سیفەتەشە کەوایلێدەکات بەسوودبێت بۆ ڕێگرتن لە دەرکەوتنى زیبکە، ئەگەر وەک یارمەتیدەرێک لەگەڵ هەندێ گیراوەتردا بەکاربێت.

چاککردنەوەى ئەو زیانانەى بەهۆى تیشکى خۆرەوە درووستبوون: ریتینول دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسیدەکان کە گەشاوەیى و ژیان بۆ ئەو پێستە زیانلێکەوتوانە دەگێڕێتەوە کە بەهۆى تیشکى خۆرەوە زیانیان پێگەیشتووە، چارسەرە بۆ وشکى و پەڵە تۆخەکانى پێست.



ليست هناك تعليقات