-->

بابەتەکان

باشترین ڕێگاکان بۆ پاککردنەوەی خشڵى زێڕ

 


باشترین ڕێگاکان بۆ پاککردنەوەی خشڵى زێڕ

 

-پاککردنەوەی خشڵى زێڕ لە ماڵەوە: تێکەڵەی ئاو و سابونى شل(بە تایبەت دەفر شتن) باشترین پاککەرەوەیە بۆ ئەو خشڵى زێڕ ئیتر هەر جۆرێکى بێت زەرد و سپی و زێڕی پەمەیى، فێڵە بەسوودەکانی ئەم بوارە چین؟


کاى دارى دارتاشى بۆ وشککردنەوە بریسکە ئاڵوتن و زیو

بەکارهێنانی سابوونی شل:.

تێکەڵەیەک لە ئاوی شلەتێن و سابوونی شل یارمەتی لابردنی پەڵەی ماکیاژ و چەوری و پیسی خشڵى زێڕ دەدات. بەسە کە خشڵى زێڕ بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەم گیراوەیە تەڕ بکرێت، پاشان خشڵەکە بە فڵچەی ددانی ڕیش نەرم پاک بکرێتەوە، دوای ئەوە پێویستە پارچەکان بە باشی بە ئاو بشۆردرێت و بە قوماشێکی نەرم وشک بکرێتەوە یان لەناو کای داردا.

 



بەکارهێنانی ئامۆنیا:.

حەوت دڵۆپ ئامۆنیا بخەرە ناو کوپێک ئاوەوە بۆ ئامادەکردنی گیراوەی پاککەرەوە بۆ خشڵى زێڕ. باشتر وایە پارچە قوماشێکی نەرم بەم گیراوەیە تەڕ بکرێت و دواتر خشڵەکەى پێ بسڕدرێتەوە، پاشان لەناو ئاو و سابووندا بیشۆریت بە فڵچەى ددان و بە ئاو بە باشی بیشۆیتەوە. و  دواتر خاولییەکی کاغەزی بەکاربهێنرێت بۆ لابردنی هەموو پاشماوەی ئامۆنیاو تەڕێکە یان لەناو کایداردا وشکیکەرەوە.

 


بەکارهێنانی هەویرەی ڤازلین و گەچ: .

ئەم ڕێگایە زۆر کۆنە لە بواری پاککردنەوەی زەڕەنگەری زێڕدا بە ئەفسوناوی دادەنرێت بەهۆی کاریگەری زۆری لەم بوارەدا. بۆ ئامادەکردنی بەسە هەمان بڕی ئاو و ڤازلین و سابوونی شل و تۆزی گەچ تێکەڵ بکرێت بۆ بەدەستهێنانی هەویرێکی ئەستوور کە دەتوانرێت بە قوماشێکی نەرم پارچە زێڕەکانەى پێ بشۆرێت. پاشان باشترە خشڵەکە بە ئاو و سابوون بشۆرێت پێش ئەوەی بە قوماشێکی نەرم بە باشی وشکی بکەیتەوە.



ليست هناك تعليقات