ئەو خۆراكانەی كە بۆ دڵەكزێ زۆر بەسودن
(لەgoogle
وە)
ئەو خۆراكانەی كە بۆ دڵەكزێ زۆر بەسودن
دڵە کزێ یان(حموضە المعدة) باردۆخێکى بەربڵاوە ئازارێکى ناخۆش شێوەى ئازارى سوتانەوەى هەیە، کە لە بەشى ژێرەوەى سنگدا دروستدەبێت، ئەمە کاتێک سەرهەڵدەدات، کە ئەو ماسولکەییەى لێپرسراوە بەرامبەر ڕێگرتن لە گەڕانەوەى خۆراکە هەرسکراوەکانى ناو گەدا بۆ بۆرى سورێنچک بێهێزدەبێت. خۆراک و ماددە ترشەڵوەکانى هەرسکردنى ناو گەدە پیایدا تێپەڕدەبن و دەگەڕێنەوە بۆ ناو سورێنچک. ئەگەر لە دووجار و زیاتر لە هەفتەیەکدا ڕویدا ماناى وایە کێشەیەک هەیە و پێویستە چارەسەرکرێت. چونکە لەوانەیە سەربکێشێت بۆ بارودۆخى مەترسیدارتر، کە لێرەدا نامانەوێت بچینە قوڵى نەخۆشیەکەوە چونکە ئەمە کارى دکتۆرى پسپۆڕ.
(لەgoogle
وە)
لە گرنگترین هۆکارەکانى بۆ دروستبوونى:
- ـ خواردنى ژەمێکى زۆر و قورس، ڕاستەوخۆ پاڵکەوتن لە پاش نانخواردن.
- ـ زیادبوونى کێش و قەڵەوى.
- ـ خواردنى ژەمێکى سووک پێش خەوتن.
- ـ خواردنى هەندێک خواردن وەک: شوکولاتە، مزەرەمەنیەکان و تەماتە و نەعنا و سیر و پیاز یان ئەوخواردانەى کە بەهارتێکى زۆریان تێدایە یان خواردنە زۆر چەورەکان.
- ـ خواردنەوەى مادە کحولیەکان یان خواردنەوە گازییەکان و چا و قاوە.
- ـ جگەرەکێشان.
- ـ بەهۆى دووگیان بوونى خانمان.
- ـ خواردنى دەرمان وەک: ئەسپرین یان ئایبوبروفین یان دەرمانى فشارى خوێن.
لێرەدا باسى ئەو
چارەسەرانەدەکەین کە بەردەستن لە هەموو ماڵێکدا دەستدەکەونە و سروشتین، بە پێى
تاقیکردنەوە و کارى ڕۆژانەى چەند دکتۆر و شێفێکى خاوەن ئەزمون لە بوارى خۆراکدا
تاقیکراوەتە کە ئەم خۆراکانە بەسوودن بۆ دڵەکزێ.
(لەgoogle وە)
بەپێی تاقیكردنەوەكانی
چەند دكتۆرێك وەك(جیمی كوفمان و جوردن ستیرن) و چێشتلێنەری لێهاتووی ناوداری
فەرەنسی(مارك باور) هەندێك خواردن هەیە كە دەكرێت پشتیان پێببەسترێت وەك چارەسەر
بۆ دڵەكزێ، وەك:-
- ئاردی شۆفان
- زەنجەفیل:- دەبێت بەڕێژەیی مامناوەندی بخورێت.
- صەبار:
- مۆز : بەڵام ئاگاداربە لە 100 كەسدا یەك كەس پێیی ناكەوێت .
- شوتی: هەروەك مۆز 1% یەك كەس پێی ناكەوێت.
- زیرە:
- مریشك و قەل: ئەگەر بە كوڵاویی یان برژاویی بخورێت، بەڵام دەبێت پێستەكەی لێكرێتەوە، نابێت سوركرێتەوە لە ڕۆندا.
- ماسی و خواردنە دەرایایەكان: نابێت سوركرێنەوە لە ڕۆندا.
- سەوزە و ڕەگەكانی:
- كەرەوز:
- مەعدەنوس:
لە كۆتایدا ئاگاداربە
زەڵاتە زۆربەی كات دەبێتە هۆیی دڵەكزێ، ئاگاداریی خواردنی تەماتە و پیازبە،
هەروەها پەنیر و ئەو ڕۆنانەیی كە چەوریەكەیان بەرزە، لە هەمانكاتدا خەل لە ناو زەڵاتەدا،
دەتوانی كەمێكی زۆركەم لە خەل و زەیت پێكەو بكەیتە زەڵاتەوە، بەڵام كەوچكێكی بچووك
یان كەمتر.
ليست هناك تعليقات