چەند ئامۆژگارییەک بۆ پڕبوون درێژبونەوەى قژ
چەند ئامۆژگارییەک بۆ پڕبوون درێژبونەوەى قژ
ئافرەتان بەگشتى هەمیشە لە هەوڵیى ئەوەدان کە خاوەنى قژێکى پڕ و نەرم و موکان ڕگێکى بەهێزیان هەبێ، بۆ ئەم مەبەستە پەنا بۆ چەندین گیراوەى تەفرەدەر و گرنبەهادەبن، بەڵام باشترین کار بریتیە لەوەى کە پارێزگاری لێبکەیت و هەوڵبدەیت زیاتر شتە سروشتییەکان بەکاربێنیت، کە لێرەدا باسى هەندێکیان دەکەین:
(لەgoogle وە)
- ـ شامپۆ بەکاربێنە بۆ شتنى پێستى سەر لەبرى بەکارهێنانى سابون.
- ـ نەرمکەرەوە(موکیف)، بەکاربێنە لە دواشتن پێش داهێنانى تا نەرمتر بێت، بۆ ماوەیەکى زۆر بە شێدارى بمێنێتەوە.
- ـ گرنگە ئەو جێگایەى لەسەریدەخەویت بەرگەکەى لە لۆکە دروستکرابێت و قوماشێکى خراپ نەبێت، تا لە ئەنجامى بەرکەوتنى موکان بە قوماشەکە تووشى زیان و وەرین نەبێت.
(لەgoogle وە)
- ـ زۆر گرنگە ڕۆژانە سەوزە و میوە بخورێت، بڕى سەوزەکە ڕێژەیەکى بەرز و میوەش لە سێ پارچەى جۆراوجۆر کەمتر نەبێ.
- ـ بەلایەنى کەمەوە ڕۆژانە 8 پەرداخ ئاو بخورێتەوە.
- ـ شتنى قژ بە ئاوى شلەتێن نەک زۆر گەرم.
- ـ بەلایەنى کەمەوە هەموو 20 ڕۆژ جارێک کۆتاى موکانى قژت ببڕە.
- ـ خۆت دورخەرەوە لە وشکردنەوەى قژ بە هەواى گەرم، یان ئوتوکردنى بە گەرمى بەرز.
ليست هناك تعليقات