-->

بابەتەکان

تاپێستێکى جوانترت هەبێ، لە برى بۆتۆکس خۆراک باشترە

 تاپێستێکى جوانترت هەبێ، لە برى بۆتۆکس خۆراک باشترە


خانمان پێیان وایە بەکارهێنانى گیراوە گرانبەهاکان تەنها ڕێگەیە بۆ دۆرخستنەوەى دەرکەوتنى چرچى پێست، پسپۆرەکان لەگەڵ ئەوەى ئەم بۆچونە پشتڕاستدەکەنەوە، بەڵام پێشیان وایە ئەم مادانە لەهەندێک خۆرکدا هەن؟ هەمان کار ئەنجامدەدەن؟

 

لەم بارەیەوە پسپۆرى بوارى خۆراکى ئەڵمانى(هانز لوبەر) دەڵێت"کەم خەوى و خواردنەوەى مادەکحولیەکان و جگەرەکێشان و خۆراکە چەورەکان ئەو شتانەن کە زیان زۆر بە پێست دەگەیەنن، بە پێچەوانەشەوە خۆراکێکى وەک تەماتە کە یەکێکە لە خۆرکە هەرزان و بەردەستەکان یان تو بە هەموو جۆرەکانیەوە باشترین سوود بە پێست دەگەیەنێت، دەکرێت زۆر لە گیراوە کیمیاوییەکان بەسودتربێت"
هانز دەڵێت"لە برى تێکردنى بۆتۆکس دەکرێت پەنا بۆ خواردنى تو و گوێزەر و تەماتە بەڕێژەیەکى بەرز ببریت"، لەهەمانکاتدا ئەوەش دەخاتە ڕوو کە ڕاستە کاریگەرى ئەم خۆراکانە ماوەیەکى زیاترى دەوێت تا دەرکەوێت، بەڵام بێ زیانە و هیچ کاریگەریەکى لاوەکى نیە کاریگەریەکەشى درێژ خایەنە.
ئەو ئامۆژگارى خانماندەکات بە دوورکەوتنەوە لە زیادڕەوى لە خواردنى گۆشت و خۆراکە ئاژەڵێکان، لەبەرئەوەى ترشى ئاراکیدونیکى تێدایە کە هاوکارە بۆ دەرکەوتنى چرچى، لەهەمانکاتدا ئەو خۆراکانەى کە ترشى چەورى ئۆمیگا شەشى تێدایە وەک کەرە و رۆنى گوڵەبەڕۆژە.
 ئەو دەڵێت زیاتر پێویستە ئەو خۆراکانە بخورێت کە دەوڵەمندن بە ڤیتامینەکان و دژە ئۆکسیدەکان تا پێست رەونەقدار و جوانتربێت.

ليست هناك تعليقات