-->

بابەتەکان

کەى و چۆن ترشى گلیکولیک لە سەر پێست بە کاردێنیت؟

 



(لەgoogle وە)

کەى و چۆن ترشى گلیکولیک لە سەر پێست بە کاردێنیت؟

ترشى گلیکولیک بریتیە لە مادەیەکى سروشتى کە لە قامیشى شەکر دەردێنرێت، دەچێتەوە سەر گروپى ترشەکانى ئەلفا هیدرۆکسى یان ناودەبرێت بە(Alpha Hydroxy Acids). 

کە بریتیە لە کۆمەڵێک گەردى بچووکى ئەم گروپە تواناى چونە ناو پێستى هەیە و تاگەیشتن بە قوڵایى، ئەم ترشە بریتیە لە لێکەرەوەیەکى سروشتى و نەرم کە بۆ هەموو پێستەکان دەگونجێ، کە ڕزگاریدەکات لە خانە مردووەکان و ڕێگاخۆشدەکات بۆ گەشە کردنى خانەى نوێ لە ئەنجامشدا پێستێکى گەشاوە و بە ڕەونەق دروستدەکات، بۆیە پێویستە ئەگەر ئەم مادەیەت بەکارنەهێناوە بەکاریبێنی، لە تەمەنێکى دیاریکراودا.

(لەgoogle وە)

ـ سوودەکانى ترشى گلیکولیک:

  • ـ یارمەتیدەرە بۆ پاکردنەوەى پێست بە قوڵى و ڕزگارکردنى لە پیسیە کەڵکەبوەکان.
  • ـ برى پێویست شێدارى بە پێستدەدات.
  • ـ پێست دەموچاو دێنێتەوەیەک(گرژدەکات) قەبارەى کونیلەکان بچوکدەکاتەوە.
  • ـ یارمەتیدەرە بۆ لابردنى پیسى و چەورییە کەڵکەبوەکان لەسەرپێست، بەهۆى پاکردنەوەى کونیلەکانى پێست، ئەمەش یارمەتیدەرە لە ڕزگاربوون لە زیبکەو خاڵە ڕشەکان.
  • ـ هاندەرە بۆ بەرهەمهێنانى کولاجین کە لێپرسراوە لە نەرمى پێست، کە ئەمەش دەبێتە هۆى دیارنەمانى خەتى ناوچەوان و کەمکردنەوەى دیاریدەکانى پیری و چرچى.
  • ـ پەلە بۆیەکان لەسەر پێست ناهێڵێت و چارەسەرى پەڵە تۆخەکان دەکات، تۆنى ڕەنگى پێست یەکدەخات.

 


                                                            (لەgoogle وە)


ـ کەى ترشى گلیکولیک بەکاربێنین؟

خانمان دەتوانن لە تەمەنى بیست ساڵیەوە ئەم مادەیە بەکاربێنن، کە دەبێتە هۆى بەهێزکردنى کولاجین کە لایخۆیەوە پێست نەرمدەکات و نیشانەکانى پیرى ناهێڵێت، پێست بەشێدارى دەهێڵێتەوە.

ليست هناك تعليقات