سودەکانى ڕۆنى زەیتون بۆ هەڵوەرینى قژ:


 سودەکانى ڕۆنى زەیتون بۆ هەڵوەرینى قژ:




ـ ڕۆنى زەیتون باشترین خۆراکە بەسودەکانى بۆ قژ تێدایە، کە دەیپارێزى لە وشکبوونەوە و هەڵوەرین.

ـ یارمەتیدەرە بۆ شێدارکردنى قژ بەشێوەیەکە زۆرباش، لەبەرئەوەى ڕێژەیەکى بەرز لە ڤیتامین ئى تێدایە، ئەمە جگە لە ترشە چەوریە نا تێربوەکان.

ـ ڕۆنى زەیتون دەبێتە هۆى چالاکبونى گەشەى موکانى قژ، لەبەرئەوەى سوڕى خوێن لە پێستى سەردا زیاددەکات.

ـ دەبێتە هۆى کەمبونەوەى کڕێش، لە هەمانکاتدا ڕێگرە لە توشبوونى پێستى سەر بە بەکتریا و مشەخۆرەکان.


شێوازى بەکارهێنانى ڕۆنى زەیتون، بۆ قژ هەڵوەرین:

ـ زەردێنەیەکى هێلکە لەگەڵ دووکەوچکى گەورە ڕۆنى زەیتون تێکەڵدەکەین.

ـ دواتر کەوچکێک ئاوى پیازى تێکەڵکە، باش تێکەڵاویانکە.

ـ دواتر مەساجێکى باش بەو پێکهاتەیە بۆ پێستى سەرت بکە، با نیوکاتژمێر پێوەى بمێنێتەوە.

ـ دواتر بە ئاوێکى شلەتێن و شامپۆ سەرت بشۆ، ئەم پێکهاتەیە لە هەفتەیەکدا دووجار بەکاربێنە.

تعليقات

زۆرترین بینراو

منداڵەکەت کەی دەبێ بەڕۆژووبێ؟ پسپۆڕەکان وەڵامتدەدەنەوە کە دەبێ چیى بکەى

بەبێ ڕێجیم کێشت لە مانگی ڕەمەزاندا دابەزێنە، ئەگەر کێشت زۆرە

ئایا ئافرەتی دووگیان دەکرێ بەڕۆژووبێت؟پسپۆران وەڵام دەدەنەوە