-->

بابەتەکان

چەن ئامۆژگارییەک بۆ گرنگدان بە قژ

چەن ئامۆژگارییەک بۆ گرنگدان بە قژ



(لەgoogle وە)


    خانمان بە گشتى حەزیان بە قژێکى پڕ و جوانە، بەڵام ئەم کارە نایتەدى تا گرنگى تەواو بە قژت نەدەیت، بە ڕێگایەکى زانستى و تەندروست و بەردەوام، ڕێگاکانى گرنگیدان بە قژ لە شتنیەوە دەستپێدەکات، بە کۆتایهاتنى بە وشککردنەوە و داهێنانى بەڕێگشەیەکى ڕاست، لە هەموشى گرنگتر وەرگرتنى خوراکى بەسوودە، کە بەهێزیدەکات وایلێدەکات کە زۆر تەندروست ڕەونەقداربێت.

                                        (لەgoogle وە)

      ڕێگاکان و ئامۆژگارییەکان بۆ گرنگدان بە قژ:

       شامپۆیەک بەکاربێنە کە کبریتى(sulfates) و باراببن(parabens)تێدانەبێت، ئەو کۆمپانیانەى کە شامپۆ دروستدەکەن کبریتى بۆ زیاددەکەن، چونکە لێپرسراوە لە درووستکردنى کەف، لە هەمانکاتدا باراببن وەک مادەى پارێزەر، ئەم دوو ماددەیە دوو ماددەن زیان بە قژ دەگەیەنن، لە هەمانکاتدا و بە تێپەڕبووى کات ئاڵۆش و هەندێک کێشەى کە لە چاودا درووستدەکەن، بۆیە باشترە شامپۆیەک بەکاربێنى ئەم دوو ماددەیەى تیانەبێت.
      (لەgoogle وە)
      • زیاد ڕەوى مەکە لە بەکارهێنانى ئەو گیراوانەى کە بۆ گرنگیدانن بە قژ و پرۆتینیان تێدایە، چونکە زیاد بەکارهێنانى لەوانەیە ببێتە هۆى وشکبوونى قژ و بێڕەونەقبونى.
      •  مانگانە جارێک قژت بە سرکەى سێو بشۆ، چونکە سرکەى سێو یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەى قژ، هەروەها کانزا پێویستەکانى پێدەبەخشێ، لە هەمانکاتدا ڕێگرە لە دروستبوونى کڕێش دەگرێت.
      •  پاش شتنى قژ بە شامپۆ ئافتەر بەکاربهێنە، بەڵام ئەو جۆرەى کە گونجاوە بۆ قژت و درێژێکەى و ئەو کیشانەى کە پێوەى دەناڵێنیت لە بەرچاوبگرە.
      •  شێدارکردنى قژ بە قژشێدارکەرەوەکان (موکەیەف conditioner) پاش شتنى و داهێنانى بە شانەیەکى شاش یان دەن گەورە پێش وشکبوونەوەى، ئەمەش بۆ نەرمبوون و ڕزگاربوون لە ئاڵۆزبوونى.
      •  لە برى خاولى ئاسایى پارچەیەک پەڕۆى لە لۆکە دروستکراو بەکاربێنە بۆ وشککردنەوەى، چونکە هەندێک لە خاولێکان لە مادەیەک درووستکراون کە زیان بە قژ دەگەیەنن، دەیئاڵۆزکێنێ و تووشى مووخۆرکەى دەکات.
      (لەgoogle وە)
        • وشککردنەوەى قژ بە هەواى ئاسایى تەندروست ترە.
        • زیادڕەوى مەکە لە قژ داهێنان، چونکە توشى موخۆرکەى دەکات.
        •  زیاد ڕەوى مەکە لە بەکارهێنانى ئوتو و وشککەرەوەى هەواى گەرم.
        •  زیادڕەوى مەکە لە بەکارهێنانى ئەو ماددە چارسەرییانەى کە بۆ قژن، لەوەگرنگتر بە هیچ شێوەیەک زیادڕەوى لە بۆیاخکردندانەکەى.
        •  ڕۆژانە بڕێکى باش ئاو بخۆرەوە کە لە(8) هەشت پەرداخ کەمترنەبێ، ئیتر ئاوى ئاسایى یان شەربەت، تەنانەت شۆرباش هەروەک شلەمەنى دادەنرێت، ئەمەش تەنها هەر بۆ شێدارکردن و بە تەندروستى هێشتنەوەى.
        •  ئەنجامدانى یۆگا، یان هەندێک مەشقى وەرزشى تا لە دوودڵى و پشێوى دەرونى ڕزگارت بێت، چونکە ئاگاداربە کێشە دەرونێکان گەورەترین زیان بە قژ دەگەیەنن.
        (لەgoogle وە)
          •  خۆشتن بە ئاوێکى شلەتێن، باشترین ڕێگەیە بۆ پاراستنى قژ، دەبێت بە پەنجەکانت مەساج بە پێستى سەرت بکەیت، لە کاتى بەکارهێنانى شامپۆکاندا، بەڵام ئاگاداربە ئاوى زۆر گەرم بەکارنەهێنیت چونکە پێستى سەر دادەماڵێت لەو ڕۆنانەى کە جەستە بە سروشتى دەریدەدات موکان دەپارێزێن و قژ ڕەونقداردەکەن.
          •  برینى قژ، ئەمەش یەکێکە لە باشترین ڕێگاکانى پارستنى قژ، دەبێت هەموو دوو مانگ جارێک بەلایەنى کەمەوە، کۆتایى موکان ببڕێت، چونکە بەهۆى ئەمەوە ڕزگارت دەبێت لە موخۆرکە و هاندرێکى زۆرباشە بۆ ڕەگى قژ کە زیاتر چالاک بێت.
          • پاراستنى قژ لە کەشوهەوا لە ناکاوەکان کە دروستدەبن، یەکێکى ترە لە باشترین ڕێگاکانە بۆ پارێزگارى و گرنگیدان بە قژ، چونکە کەشوهەوا جیاوازەکان وەک ڕشەبا و تیشکى خۆرى بەهێز دەبنە هۆى وشککردنەوەى قژ، بۆ خۆ پاراستن دەتوانیت کڵاو لەسەربکەیت لە کاتى چونەدەرەوەدا.

          ليست هناك تعليقات