-->

بابەتەکان

10 سیفەت کە ئاماژە بەوەدەکەن کە تۆ ژنێکی ئازا و بوێریت

 

10 سیفەت کە ئاماژە بەوەدەکەن کە تۆ ژنێکی ئازا و بوێریت



ڕاوەستانی ژنان بۆ خۆیان شتێکی نوێ نییە، بەڵام ئێستا زیاتر لە جاران ژنان پێویستیان بە ئازایەتیە تا دەنگی خۆیان ببیستن، بەپێی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی هاکسسپیریت بڵاویکردووەتەوە.

متمانە بەخۆکردن و بوێرترین ئافرەت دەتوانێت ناوبەناو لەخۆی بپرسێت ئایا ئەم 10 سیفەتەی خوارەوەی هەیە وەک ژنێک کە بوێرە لەپێناو خۆیدا بوەستێتەوە:

 

1ـ توانای قسەکردن:

لە شوێنی کاردا، ئەگەر ژن هەستی کرد بۆچوونەکانی بە بێنرخ سەیردەکرێت یان بە جددی وەرناگیرێت، لەبری ئەوەی خۆی بدزێتەوە و شەرمدایگرێت بچێتە ماڵەوە، هێز و ئیرادەی کەسی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی کەسانی دیکە شوێنی پێ بدەن، بە بەکارهێنانی توانای قسەکردنی و پێزانین بۆ بەشدارییەکانی ئەو کارە نیشان بدەن.

 

2ـ دانانی سنووری پتەو:

قسەکردن کاتێک ژن پێویستی بە پشتڕاستکردنەوەی بۆچوون یان پێویستییەکانی هەیە، تاکە کاتێک نییە کە لە پێناو خۆیدا بوەستێتەوە، بەڵکو ئەوە کاتێکە کە سنوورێکی تۆکمە دادەنێت کە جێبەجێی دەکات و دەیپارێزێت، بۆ نموونە داوای لە هاوڕێ و خزمەکانی دەکات کە ڕێز لە فەزای تایبەتی خۆی بگرن بە پەیوەندیکردن پێشوەختە پێش سەردانکردن و ڕازی نەبوون بە وەرگرتنی سەردانەکان بەبێ ئاگادارکردنەوە.

 

3ـ نەترسان لە تەنیایی:

ژنێک کە ئازابێت و لە پێناو خۆیدا بوەستێت، بەزۆری دەتوانێت چێژ لە هاوڕێیەتیە تایبەتەکانى خۆی وەربگرێت. ئەگەر ژن بیەوێت ماوەیەک بە تەنیا بەسەر ببات، ئەم حەزە بەو مانایە نییە کە خۆبەزلزان یان لاوازە. تەنها نیشانەی پەیوەندییەکی تەندروستە لەگەڵ خۆیدا.

 

4ـ تەحەدای خۆت و ئەوانی تر:

ژنێکی ئازا هەوڵدەدات بیرێکی کراوە بهێڵێتەوە و زانیاریەکان بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە شیبکاتەوە پێش ئەوەی باوەڕ بەو زانیاریانە بکات. دەتوانێت بەردەوام بێت لە تەحەدای خۆی، چونکە هەمیشە دەزانێت کە بوار بۆ گەشەکردن و پێشکەوتن هەیە. هەروەها بێ ترسانە تەحەدای کەسانی دیکە دەکات و بەبێ دوودڵی بەرپەرچی هەر زانیارییەکی هەڵە دەداتەوە.

 

5ـ متمانە بە بڕیارەکان:

یەکێک لە هۆکارەکانی توانای تەحەدای خۆ و ئەوانی تر، باوەڕ و متمانە بەخۆبوونە.

سیفەتەکانی بوێری بریتین لە توانای بڕیاردانی بەهێز و متمانەبەخۆبوون، بەتایبەتی لە بەرامبەر ناخۆشی یان نادڵنیاییدا.

 

6ـ وازنەهێنان لە کاتی ترسدا:

ئەو ژنە بوێرەی بەرگری لەخۆی دەکات، ترس کۆنترۆڵى ناکات و بیبات بەڕێوە، بەڵکو هەوڵدەدات ڕووبەڕووی ببێتەوە و دەستبەرداری نەبێت. جا ڕووبەڕووی هاوڕێیەکی ژەهراوی بێت، سەرۆکێکی خراپ، یان تەنانەت هاوڕێیەک یان ئەندامێکی خێزانەکەی، ڕێگە نادات ترس یان فشار دەستی بەسەردا بگرێت یا کۆنترۆڵیکات ئەگەر مامەڵەی خراپی لەگەڵدا بکرێت.

 

7ـ پراکتیزەکردنی چاودێریکردنی خۆت:

تا ژنێک خۆپاراستن و خۆخۆشەویستی پراکتیزە نەکات، ئەوەندە ئازا نابێت بوەستێت و خەبات بۆ مافەکانی بکات. چاودێریکردنی خۆ بریتییە لە بۆ نموونە دڵنیابوون لەوەی کە ڕۆتینێکی باشی لە ژیانى ڕۆژانەدا هەیە کە خۆراکی باش و خەوتن و وەرزشکردن لەخۆدەگرێت، یەکەمایەتیدان بە تەندروستی دەروونی و سۆزداری و کاتێکی پێویست بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەی کە چێژیان لێ وەردەگرێت.

 

8ـ لێپرسینەوە لەخۆ و کەسانی تر:

یەکێک لە نیشانەکانی ژنی ئازا ئەوەیە کە توانای داوای لێبوردنی هەبێت کاتێک هەڵە دەکات. هەروەها حەز دەکات لە هەڵەکانی فێربێت. بۆ کەسانی تریش بە هەمان شێوە، ئەگەر کەسێک خراپ ڕەفتار دەکات، مەهێڵە خۆی لێ ڕزگار بکات.

 

9ـ بەرەنگاربوونەوەی جیاکارى و نادادپەروەری:

وەستانەوە لە بەرامبەر هەموو جۆرە جیاکاری و نادادپەروەرییەک و نەک تەنها بەرگریکردن لە خۆ، ئەوەیە کە دەریدەخات کە ژنان ئازا و بەهێزن. ئەو کچە بە دادپەروەرانە شەڕ دەکات و پێی وایە هەموو کەسێک نەک تەنها ئەو، مافی ئەوەی هەیە کە بە کەرامەت و ڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

 

10ـ ڕێزگرتن لەخود:

سیفەتی ڕێزگرتن شانبەشانی سیفەتەکانی ئازایەتی و بەرگریکردن لەخۆ دەڕوات. هەبوونی ئاستێکی گونجاو لە ڕێزگرتن لە خۆت یارمەتیدەرە بۆ بانگهێشتکردنی بوێری و ئافرەتێکى بوێر و بەهێز دەبیت زیاتر بخوێنەرەوە.

ليست هناك تعليقات