-->

بابەتەکان

تازەترین ستایلەکانى جلوبەرگ و ئیکسسوارتى 2023

 

تازەترین ستایلەکانى جلوبەرگ و ئیکسسوارتى 2023

 



ئاهەنگەکانی کۆتایی ساڵ بۆنەیەکە بۆ کۆبوونەوەی خێزانی و دیدار لەگەڵ هاوکاران و هاوڕێیان لە کەشێکی گەرمی پەیوەندییە مرۆییەکاندا زاڵە. (کۆمپانیاى مۆدە) کە پێیان دەڵێن (ماڵى مۆدە) نێودەوڵەتییەکان ئارەزووی بەشداریکردنن لەم کەشوهەوایەی جەژندا، لەڕێگەی هەڵمەتە بانگەشەییەکانەوە کە ئیلهامیان لەم ئاهەنگانە وەرگرتووە، کەواتە جارێکی دیکە چیان پێشکەش کردووە لەم بوارەدا؟

 

(کۆمپانیای دیۆر) (ماڵى Dior)دیزاینەکانی لە نوێترین کۆمەڵەی گەشتیاری خۆی هەڵبژارد بۆ هەڵمەتی جەژنانەی کۆتایی ساڵ. لە دیزاینەکانیدا سەرنجی لەسەر ڕەنگی سپی و زێڕین و ڕەش بوو، کەرەستەی ڕێک و پێکی بەکارهێنا کە بریتی بوو لە ڕوفڵی نەرم و پشتێنی پان کە پێناسەی کەمەرەکەی دەکرد. پێڵاو و جانتای تاکڕەنگ لەگەڵ مۆدەکەدا بوون، هەروەها ئیکسسواراتەکانیش کە بە مرواری ڕازێنراونەتەوە.

 

 

 

لە کەشوهەوای گەشتە درێژەکانی شەمەندەفەرەوە، ماڵی گوچی(Gucci) ئیلهامێکی لە وێنەکانی هەڵمەتی بانگەشەکردنی بۆ ئاهەنگەکانی کۆتایی ساڵ وەرگرتووە، و جلوبەرگەکان بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دەوڵەمەند بوون بە ڕەنگ و چاپ. دیزاینەکانی بە کەرەستەی گەرمی وەکو پەڕ و ڤێلۆر و مەخمەل جێبەجێ دەکران و جانتای قەبارە جیاوازەکانی لەگەڵدا بوو، لە جانتای بچووکەوە تا جانتای گەورەی سەفەرکردن. سەبارەت بە پێڵاوەکان، لە نێوان پێڵاوی زستانەی قاچ بەرز و سەندەلی پلاتفۆرمدا جیاواز بوون کە لەگەڵ ستۆکینگەکانی تۆڕدا هەماهەنگ بوون.

 



بە ڕۆحی گەشتێک بۆ ناو بەفر، کۆمپانیای یان ماڵى لویس ڤیتۆن(Louis Vuitton) هەڵمەتی ئاهەنگەکانی کۆتایی ساڵی خۆی پێشکەش کرد. ئەو سەرنجی لەسەر جلوبەرگی ڕۆژانە بوو کە لە کەرەستەی گەرمی وەک چەرم و پشم و قوماشی پان و قوماشی دژە باران دروستکرابوون، هەروەها حەزی دەکرد لەگەڵ دیزاینە نوێیەکانی جانتا ئایکۆنییەکانیدا هەماهەنگیان بکات.

 


ئاهەنگەکانی کۆتایی ساڵی مایکل کۆرس(Michael Kors) لە کەشێکدا پێشکەشکرا کە گەشتە ئاسمانییەکانی وەبیرهێنایەوە. ڕەنگی ڕەش زاڵ بوو بەسەر زۆربەی جلوبەرگەکاندا و دەست لێدانی زێڕین یان زیوین دەچووە ناویەوە و بە پەڕ و پشم و چەرم و کەرەستەی مەخمەل هاوڕێ لەگەڵ دیزاینەکان جانتای شێوە مۆدێرنە لەگەڵدا بوو، کە بۆ بۆنەی ڕۆژ و شەوانش گونجاو بوو.

 


ڕەنگەکانی ئاسمان لە شەودا کە لەلایەن مانگەوە ڕووناک دەکرێتەوە، ئیلهامبەخش بوو بۆ ماڵى (Giorgio Armani)جۆرجۆ ئارمانی بۆ کۆکردنەوەی کۆتایی ساڵەکەی. ڕەنگەکانی ڕەش و دەریایی و زیو و سپی چەندین جار بەکارهێنران لە ڕوخسارەکاندا کە کارەکتەرە کلاسیک و مۆدێرنەکانیان تێکەڵ دەکرد.

 


ماڵی تۆری بورچ( Tory Burch) کەناری دەریای وەک شوێنێک هەڵبژارد بۆ وێنەگرتنی کەمپەینەکەی بۆ ئاهەنگەکانی کۆتایی ساڵ، بۆیە توخمە ئاوەکە پاشبنەمایەکی بنەڕەتی بۆ زۆربەی ئەو دیمەنانە پێکهێنا کە ڕەنگەکانیان بێلایەن دەهێشتەوە. دیزاینەکان بە کارەکتەری بێ کات جیا دەکرانەوە و جانتای پراکتیکی و ئیکسسواراتە جۆراوجۆرەکانی لەگەڵدا بوو.زیاتر بخوێنەرەوە

ليست هناك تعليقات