-->

بابەتەکان

ئەو نیشانانەى کە دەریدەخەن نینۆک تەندروستە:

 

ئەو نیشانانەى کە دەریدەخەن نینۆک تەندروستە:

from google

  1. ـ دەبێت ڕووپۆشى نینۆکەکە ڕەنگى سپییەکى پەمەیى بێت.
  2. ـ دەبێت ئەو بەشەى کە لە گۆشتەکەدایە کە بنکەکەیەتى، نیوە کەوانەیەکى سپى بێت.
  3. ـ نابێت نینۆک بە ئاسانى بشکێت.
  4. هەندێک بارودۆخى ناسروشتى نینۆک:
  5. ـ سەردانى دکتۆرى پسپۆربکە لەکاتى دەرکەوتنى گۆڕانکارى ناسروشتى لە نینۆکەکانتدا، چونکە لەوانەیە نیشانەبێت بۆ هۆکارى تر:
  6. ـ گۆڕان لە ڕەنگى نینۆکدا، وەک گۆڕانى تەواوەتى ڕەنگى نینۆک، یان بۆنى خەتێکى تۆخ لە ژێرنینۆکەکەدا.
  7. ـ گۆڕانى شێوەى نینۆکەکە، وەک قەوسبونەوەى نینۆک.
  8. ـ زیادبونى ئەستورى یان تەنکى، یان درزتێبونى.
  9. ـ هەوکردن و ئازارى زۆر لە چواردەورى نینۆک.
  10. ـ گەشەنەکردنى نینۆک.

  

بەهێزکردنى نینۆک:

کەس نیە حەز بە بونى نینۆکێکى جوان و بەهێز نەکات؟ بەڵام بارودۆخ هەیە کە تیایدا نینۆکەکان بێ هێزدەبن بە هۆکارێکى کاتى، بەڵام توشى دڵڕاوکێ مەبە چەندین ڕێگە هەیە بۆ بەهێزکردنى نینۆک.

ئەوە بزانە کە نینۆک ڕنگدانەوەى تەندروستى جەستەیە بە گشتى، لەبەرئەوە دەرکەوتنى هەر بێهێزى و کەموکورتیەک ماناى ئەوەیە کێشەیەکى تەندروستى هەیە، یان ئەوەتا ئەو کەسە پەیڕەوى هەڵسوکەوتێکى ناتەندروست دەکات، کە دەبێت بیگۆڕێت، چۆن دەکرێت نینۆکەکان بەهێزکرێن.


رێگاکانى بەهێزکردنى:

چەندین ڕێگە هەیە بۆ بەهێزکردن و تەندروست ڕاگرتنى نینۆکەکان، گرنگترنیان ئەمانەن:

from google


ـ پەیڕوکردنى سیستەمێکى خۆراکى تەندروست:

وەک هەموو جارەکانى تر گرنگترین و باشترین ڕێگاچارە، وەرگرتنى توخمە خۆراکیە پێویستەکانە، نینۆک پێویستى بە گەلێک توخمى خۆراکى پێویست هەیە تا بە بەهێزى و جوانى بمێنێتەوە، بە تایبەتى کانزاکان و ڤیتامینە هەمەجۆرەکان، بۆیە ئاگاداربە ئەگەر ڕێجیمشدەکەى با سیستەمى خۆراکییەکەت ڕێژەیەکى باش لە کالیسیۆم و پرۆتین و ڤیتامین دى و ترشى فولیک ئەسید، ئۆمیگا سێى تێدابێت.

بۆ ئەم مەبەستەش گرنگە بزانین ئەم خۆراکانە لە چیدا هەن:

1ـ هێلکە.

2ـ ئاڤۆگادۆ.

3ـ گۆشتى سوور.

4ـ ماسى.

5ـ دانەوێڵە جۆراوجۆرەکان.

ـ سەوزەکان بەگشتى و گەڵاپانەکان بەتایبەتى.

7ـ پەتاتەی شیرین.

8ـ چەرەسات.


ـ خۆراکە تەواوکارییەکان وەرگرە:

ئەگەر خشتەى کارکردنى ڕۆژانەت زۆر و ناتوانیت ژەمەکان وەک خۆى بەو شێوە پێویست و تەندروستە وەرگریت، بەهۆى کەمى کاتەوە ناچارى خۆراکى خێرا بخۆیت کە ئەو بەها خۆراکیانەى نیە کە پێویستە، دەکرێت هەندێک لە کەموکورتیەکان لە ڕێگەى خۆراکە تەواوکارییەکانەوە وەرگریت، بۆ ئەم کارە دیارە زۆرگرنگە پرسوڕا بە دکتۆرى پسپۆربکرێت.

ئەوەى زۆرگرنگە لە خۆراکە تەواوکارییەکان بریتییە لە بیوتین، کە یەکێکە لە باشترین ڤیتامینەکان بۆ جەستە و جوانى، دەبێتە هۆى بەهێزکردنى ددانەکان و نینۆک و قژ، بۆیە گرنگە ڕۆژانە بەڕێژەیەکى پێویست بەم ڕێگایەنە وەرگیرێت:

ـ دەتوانى خۆراکى تەواوکارى بیوتین وەرگریت، بەشێوەى حەب یان هەرشتێکى تر.

2ـ یان ئەوەتا لە سەرچاوە سروشتیەکان، وەک ماسى سەلەمون، هێلکە، پاقلەمەنیەکان.

ـ گرنگیدا بە خواردنەوەى ئاو:

ليست هناك تعليقات