-->

بابەتەکان

چەند زانیارییەک دەربارەی بۆیاخکردنی قژ

 

چەند زانیارییەک دەربارەی بۆیاخکردنی قژ










زانینی لیستی زانیاری دەربارەی بۆیەی قژ دەتپارێزێت لە بەرکەوتنی قژت بۆ کێشەیەکی زۆر، بۆیە بەردەوام بە لە خوێندنەوەی بابەتەکە بۆ زانینی ئەم زانیاریانە.

 

 دەربارەی بۆیاخکردنی قژ فێربە

دەتەوێت قژت بۆیاخ بکەیت؟ کەواتە، پێش ئەوە، پێویستە خۆت ئاشنا بکەیت بە لیستی زانیارییەکان سەبارەت بە بۆیاخکردنی قژ بە خوێندنەوەی ئەمانەی خوارەوە:

 

زانیاری دەربارەی بۆیاخکردنی قژ

لێرەدا لیستێک زانیاری دەربارەی بۆیەی قژ دەخەینەڕوو:


 بۆیاخێک کە لە ڕەنگی قژەوە نزیک بێت باشترینە

لە ئەگەری ئەوەی کە ئەمە یەکەمجارە کە قژت بۆیاخ دەکەیت، هەوڵبدە ڕەنگێکی نزیک لە ڕەنگی سروشتی قژت بەکاربهێنیت، بەم شێوەیە لە دڵە ڕاوکێ و دوودڵى ڕزگارتدەبێ.

 


بۆیەی کاتی باشترینە لە سەرەتادا

 لە سەرەتادا دەتوانیت بیر لە بەکارهێنانی (بۆیەی کاتی قژ) بکەیتەوە لەسەر قژت، چونکە کاتێک بە ئاو دەشۆردرێت، نامێنێت دەچێتەوە سەر ڕەنگە سروشتیەکەى خۆى، سەبارەت بە بۆیاخکردنی هەمیشەیی، پێشنیار ناکرێت، چونکە کاردەکات بۆ گۆڕینی ڕەنگەکەی، ئەگەر حەزت لێی نەبێت ئەوا تووشى گرفت کێشەى زۆر نەرێنییانە دەبیتە لە ڕووی تێکچوونی قژەوە زیانپێگەیاندنى کاتێک هەوڵى لێکردنەوەى دەدەیت.

 


بۆیاخکردنی قژ لە سەنتەری جوانکاری باشترە

بۆیاخکردنی قژ لە سەنتەری جوانکاری باشترینە، بەو پێیەی جوانکارکان بە ڕادەی پێویست زانیارییان هەیە لەسەر ڕەنگی دروست و ڕێگەی دروست بۆ لێدنى.

 

ئەگەر بڕیارتدا لە ماڵەوە قژت بۆیاخ بکەیت، هەوڵبدە هاوڕێیەکت لەگەڵدا بێت، چونکە هەمیشە باشترە چاوی ترت هەبێت بۆ ڕێنماییکردنت بۆ ئەو شتانەی کە خۆت ناتوانیت بیبینیت؛ چونکە ڕەنگە ئاوێنە ڕاستییەکان بەلاڕێدا ببات یان نیشانی نەدات.

 



بۆیاخکردنی قژ پێویستی بە پەیڕەوکردنی هەنگاوەکانە بە بەڕێکوپێکى:

بۆیاخکردنی قژت پێویستە بەپێی هەنگاوە تایبەتەکان بێت، کە زۆرجار بەم شێوەیەن:

 

  1. قژت بە باشی بشۆ، و بە بەکارهێنانی وشککەرەوەی کارەبایی (blowdry) وشکی بکەرەوە.
  2. بوتڵی بۆیاخەکە لەگەڵ بڕێکی وردی هایدرۆجین پەرۆکساید تێکەڵ بکە، کە بەزۆری لە هەمان شووشەدا هەیە.
  3. قژەکە دابەش بکە بۆ چەند گروپێکی تەنک (تافت).
  4. بۆیاخەکە بدە لە هەر کۆمەڵە قژێک لە ڕەگەوە تا کۆتاییەکانی، پاشان قژت بە کەپڵێک داپۆشە کە زۆربەى کات لە پاکێجی بۆیاخەکەدا هەیە.
  5. ئەو ماوەیەى کە دیاریکراوە لەسەر ڕێنماییەکانى بۆیاخەکە با بەتەواوەتى ئەوەندە بەقژتەوە بمێنێتەوە نە زیاتر نە کەمتر، چونکە بەهەردوو بارەکەدا خراپە، لێرەدا باشتر وایە لاپەڕەی ڕێنماییەکانی ناو پاکەتی بۆیاخەکە بە جوانى بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی گونجاوترین کات بزانیت.
  6. قژت بە باشی بشۆ و وشکی بکەرەوە بۆ ئەوەی ڕەنگی نوێی قژت ببینیت.


بۆیەی قژ پێویستی بە چاودێری هەیە

بۆیاخکردنی قژ پێویستی بە پەیڕەوکردنی شێواز و ڕێنماییەکانی چاودێریکردنی قژ هەیە، دیارترینیان ئەمانەی خوارەوەن:

 

  1. نەشۆردنی قژ بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دوای بۆیاخکردنی قژ بۆ دانانی ڕەنگەکەی.
  2. بەکارهێنانی کۆندیشنەری قژ بە خێراییەکی جێگیر، هەفتەی ٢-٣ جار.
  3. شامپۆیەکی تایبەتمەندى قژى بۆیاخکراو بەکاربهێنە تا پارێزگارى لە ڕەنگەکەى بکەى.
  4. تا دەتوانیت دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئامێری ستایلکردنی قژ کە پلەی گەرمی بەرزە.
  5. دوور بکەوەرەوە لە بەرکەوتنی قژ بە تیشکی خۆر و ئەگەر پێویست بوو کڵاوێک یان سپرای قژ بکە کە پارێزگاری لە تیشکی سەروو بنەوشەیی هەبێت.


بۆیاخکردنی قژ بە ڕەنگی کاڵ یان(سووک) پێویستی بە ڕاوێژکردنە بە پسپۆڕی جوانکاری:

ئەگەر دەتەوێت قژت بە ڕەنگی زەرد بۆیاخ بکەیت، باشتر وایە سەرەتا ڕاوێژ بە پسپۆڕی قژ بکەیت. چونکە بۆیاخکردنی قژی تۆخ بۆ ڕەنگی کاڵ، بەتایبەتی زەرد، پرۆسەیەکی ئاسان نیە.
 

ئایا بۆیاخکردنی قژ شتێکی باشە؟

نەخێر، بۆیاخکردنی قژ لە پێوەندی لەگەڵ پێکهاتەی قژدا بە شتێکی باش نازانرێت، بەو پێیەی لاوازی دەکات و وا دەکات زۆر ئامادەی شکان و لەدەستدانی قژ بێت، بەڵام لە ڕوانگەی جوانکارییەوە بۆیاخکردنی قژ باشە.

 

لەم ڕوانگەیەوە ئامۆژگاری دەکرێت کە قژت زۆر بۆیاخ نەکەیت، بەو پێیەی دەبێت جار جار قژ پشوو بدات، هەروەها پێویستە باشترین جۆرەکانی بۆیاخ هەڵبژێریت، چونکە کەمتر چڕن لە توانایاندا دەبێتە هۆی کێشەی قژ.

 

 



ليست هناك تعليقات