-->

بابەتەکان

پێشبینى بورجەکەت ئەمڕۆ:

 پێشبینى بورجەکەت ئەمڕۆ:



کاوڕ21/3-20/4

ئەمڕۆ هەلی کارێکی نوێت دەست دەکەوێت، خۆت ئامادە بکە. لە ڕووی سۆزدارییەوە، لەوانەیە ئەمڕۆ هاوسەری ڕۆحت بۆ هاوسەرگیری بدۆزیتەوە. لە ڕووی داراییەوە، وەبەرهێنانەکانی پێشووت قازانجێکی باشت بۆ دەهێنێت.

 

گا 21/4-20/5

دەتوانیت لە شوێنی کارەکەت پلە بەرزکردنەوە بەدەست بهێنیت. لە ڕووی سۆزدارییەوە: پێویستە پەیوەندی لەگەڵ هاوبەشەکەت بکەیت دوور لە کەشوهەوای فشار. لە ڕووی داراییەوە: دەتوانیت هاوسەنگی لە داهات و خەرجییەکانتدا دروست بکەیت.

 

دوانە 21/5-21/6

لە ڕووی پیشەییەوە، دەبێت لە ئاژاوەی کارکردن دەربچیت. پێویستە لە ژیانی خۆشەویستیدا زیاتر ڕۆمانسی بیت. بارى دارایت بە سەختی تێدەپەڕیت، بەڵام خەمت نەبێت.


قڕژاڵ 22/6-22/7

پێویستە لە شوێنی کارەکەت دوور بکەویتەوە لە هەست و سۆز بۆ ئەوەی هەمیشە وزەت تەواوت هەبێت. لەگەڵ خێزانەکەتدا ئامۆژگاری دەکرێت دوور بکەویتەوە لە فشاری دەروونی. بەم نزیکانە پاداشتێکی دارایی لە ڕێگادایە بۆ لای تۆ.


شێر 23/7- 22/8

هاوکاری بەڕێوەبەرەکەت بکە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە تەواوکردنی پڕۆژە دواخراوەکان. لە بوارى کۆمەڵایەتیدا پێویستە زیاتر لەگەڵ هاوڕێکانت پەیوەندی بکەیت. دوور بکەوەرەوە لە خەرجکردنی ناپێویست و پارە بەفیڕۆدان.

فەریک 23/8-22/9

ڕەنگە ئەدای تۆ لە ڕووی ژیانی پیشەییەوە باشتر بێت. بەلام پێویستە ئەم ماوەیە ئاگاداری هاوبەشی ژیانتبە، چونکە هەست بە تەنیایی دەکات، مەهێڵە ئەو هەستە باڵبکێشت بۆ درووستبوونى کێشە خێزانى. ئاگاداری پارە بەفیڕۆدان بن لە کڕینی دیاری بۆ کەسوکارتان.


تەرازوو 23/9-22/10

هەستکردن بە ناخۆشی لە شوێنی کارەکەتدا زاڵ دەبیت، ئەمەش کاریگەری لەسەر بارى دەروونى و بەرهەمهێنانەکەت دەبێت.: ئامۆژگاری دەکرێت لە پەیوەندییەکانتان سەبر بگرن، بڕیارى خێرانەدەیت. دۆخی داراییت وردە وردە ڕوو لە باشتربوونە، پەلە مەکە خێرێکى باش لەڕێگاتە.


دووپشک 23/10-21/11

لەوانەیە سەرقاڵ بیت بۆ بەدەستهێنانى ئامانجەکانت، ئەمەش ڕەنگە کاریگەری لەسەر کارایی کارەکەت هەبێت. زۆر گرنگە هەمیشە ئەوەت لەبیربێت کات لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر بەریت و پشتگیریان بکەیت. بیر لە ڕێگایەکی نوێ بکەرەوە بۆ بەدەستهێنانی پارەی زیاتر.


کەوان 22/11-20/12

هەوڵبدە سوود لە هاوکارەکانت وەربگریت بۆ پەرەپێدانی خۆت، باشترین هەلەکان بەڕێوەن. سەقامگیری سۆزداریت بپارێزە، چونکە ئەگەر لە ماڵەوە ئاسودەبیت دەروونت ساف بێت. هەرگیز فرسەتە گرنگەکان لەدەستنادەیت بۆ بەدەستهێنانی پارەی زیاتر.


گیسک 20/12- 19/1

لە شوێنی کارەکەتدا سەرنجت لەسەر ئامانجەکانت بێت و بەردەوام بە لە جێبەجێکردنیان. پێویستە هەندێک پشوو لەگەڵ کەسی دڵخوازت وەربگریت، خۆت ئاسودەکەیت. بەڵام ئاگاداربە پارەکەت بۆ شتی گەمژانە خەرج نەکەیت.


سەتڵ 20/1-18/2

نەبوونی متمانە بەخۆبوون لەوانەیە کاریگەری لەسەر کار هەبێت، بۆیە دەبێت مێشکت سافکەیت و بیگەڕێنیتەوە. لە ڕووى سۆزدارییەوە هەست بە بێزاری و ناخۆشی دەکەیت، ئەمەش وا دەکات هەست بە ترس لە پەیوەندییەکەتدا بکەیت. لە ڕووی داراییەوە، ئەمڕۆ هەر فەرمانێک یان گرێبەستێکی نوێ دەتوانرێت تەواو بکرێت.


نەهەنگ 19/2-20/3

ئەگەری زۆرە ئاستی وزەت بەرز بێت. بەسەربردنی کاتێکی ڕۆمانسی لەگەڵ هاوبەشی ژیانت پەیوەندی نێوانتان بەهێز دەکات. ماندووبوون و حەماسەتەکەت لە ڕووی دەستکەوتی داراییەوە سوودی دەبێت، نیگەران مەبە.

                                 


ليست هناك تعليقات